ئەسما ئەسەد
ئەسما ئەسەد | |
---|---|
ئەسما ئەسەد لە هیندستان ساڵی ٢٠٠٨ | |
خانمی یەکەمی سووریا | |
لە پۆستدا بووە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ – ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ | |
سەرۆک کۆمار | بەشار ئەسەد |
پێشینە | ئەنیسا مەخلوف |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئەسما ئەخراس ١١ی ئابی ١٩٧٥ لەندەن، ئینگلتەرا، شانشینی یەکگرتوو |
نەتەوە | بەریتانی سووری |
ھاوسەر(ەکان) | بەشار ئەسەد (ھاوسەرگیری ٢٠٠٠) |
منداڵ(ەکان) | ٣ |
خوێندن لە | کۆلێجی کینگز لەندەن (B.Sc) |
ئایین | ئیسلام |
نازناو(ەکان) | گوڵی بیابان |
ئەسما فەواز ئەخرەس ھاوسەری سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا، بەشار ئەسەدە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ ھەتا ٢٠٢٤، خانمی یەکەمی سووریا بوو. ئەو بە ڕەچەڵەک خەڵکی شاری حومسە، بەڵام لە بەریتانیا لە ساڵی ١٩٧٥دا لەدایک بووە و کچی پزیشکێکی ناسراوی سوورییە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ لەگەڵ بەشار ئەسەد ھاوسەرگیریی کردووە.[١][٢]
ژیانی سەرەتا
[دەستکاری]ئەسما لە ١١ی ئابی ١٩٧٥ لە لەندەن لە دایک بووە باوکی فەواز ئەخراسە پزیشکی دڵە لە نەخۆشخانەی کرۆموێڵ و سەحەر ئەخراسی ھاوسەری (ئێنێ ئۆتری) دیپلۆماتێکی خانەنشینە و لە باڵیۆزخانەی سووریا لە لەندەن وەک سکرتێری یەکەم خزمەتی کردووە دایک و باوکی موسڵمانی سوننەن و بە ڕەگەز سوریین، خەڵکی شاری حومسەن.[٣][٤]
لە ٨ی ئابی ۲۰۱٨ دا ڕاگەیەندرا، کە چارەسەریی بۆ شێرپەنجەی مەمکی قۆناغی سەرەتایی دەست پێکردووە لە ٤ی ئابی ۲۰۱۹ دا ئەسما ئەسەد بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە ئەو بە تەواوی چاک بووەتەوە و بە فەرمی شێرپەنجەی نەماوە.[٥][٦][٧]
پێشانگا
[دەستکاری]-
ئەسما ئەسەد لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا لە سەردانێکیدا بۆ هیندستان لە ساڵی ۲۰۰٨، و لە لایەن پراتیپا پاتێل سەرۆکی هندستان و سەرۆک وەزیرانی هندستانەوە پێشوازی لێ کرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ مركز الشرق العربي ـ واحة اللقاء ـ الرئيس الأسد 23 September 2015[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ BBC Arabic News | News | الطريق إلى دمشق يبدأ من "أكتون" 7 March 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ BBC Arabic News | News | الطريق إلى دمشق يبدأ من "أكتون" 7 March 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «ئاوابوونی ئەسەد و هەڵهاتنی ئەسما؛ لە خانمی یەکەمییەوە بۆ سەرۆکایەتی سوریا». www.peyserpress.com. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ئەسما ئەسەد سەركەوتنی بەسەر نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند». www.sharpress.net. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «بعد عام من العلاج.. أسماء الأسد تعلن شفاءها من السرطان». amp.dw.com. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «چیرۆكی ڕزگاربوونی ئەسما ئەسەد لە شێرپەنجە چ بوو؟». ٦ی ئابی ۲۰۱۹ بڵاوبۆتەوە. لە ۲٥ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەسما ئەسەد تێدایە. |