ئاسلی ئەردۆغان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەسلی ئەردۆغانەوە ڕەوانە کراوە)
ئەسلی ئەردۆغان
بە تورکی: Aslı Erdoğan
لەدایکبوون (١٩٦٧-٠٣-٠٨) ٨ی ئازاری ١٩٦٧ (تەمەن ٥٧ ساڵ)
ئەستەمبوڵ، تورکیا
زمانی نووسینتورکی
Place of detentionBakırköy Women's Prison
پیشەنووسەر، بەرگریکەری مافی مرۆڤ، فیزیکزان، columnist
شاکارەکانKirmizi Pelerinli Kent
وێبگەhttp://aslierdogan.com

ئەسلی ئەردۆغان (بە تورکی: Aslı Erdoğan؛ لە دایکبووی ٨ی ئازاری ١٩٦٧) چالاکوان، نووسەر و ڕۆماننووسێکی تورکە.[١] دووەم ڕۆمانی خۆی بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە. ئەو ھەشت کتێبی نووسیوە، کە وەرگێڕانیان بۆ بیست زمان بۆ کراوە.[٢] ئەو لە ساڵی ٢٠١٦، لە ستوونێک لە ڕۆژنامەی تورکی و پاڵپشتی کورد ئۆزگور گوندیم (Özgür Gündem) دەینووسی.

ئەسلی لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە ئەڵمانیا وەک پەنابەر دەژی،[٣] ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەک لەلایەن تورکیا دەستگیرکرا لەدوای ھەوڵی کودەتاکردن لە تورکیا، ئەو دەستگیرکرا بەھۆی ئەو ڕووداوە و تۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە.[٤] دوای ئازادکردنی لە زیندان، ڕاستەوخۆ تورکیای بەرەو ئەڵمانیا جێھێشت.

خوێندن[دەستکاری]

ئەسلی لە ساڵی ١٩٨٣، بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەری لە زانکۆی بغازیچی تەواوکرد. دواتر لە ساڵی ١٩٩٣، بڕواننامەی ماستەری لە فیزیا بەدەست ھێنا. پاشان لە شاری ڕیۆ دی ژانیۆرۆ لە بەڕازیل دەستی کرد بە توێژینەوە بۆ وەرگرتنی دکتۆرا، ھەموو ئەوانە بەر لە گەڕانەوەکەی ساڵی ١٩٩٦ی بوو بۆ تورکیا، کە ئەوکاتە بڕیاریدا ببێتە نووسەر و گشت کاتەکانی بۆ ئەو کارە بێت.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ئەسلی لە ماوەی ژیانیدا چەند جارێک خەڵات کراوە بەھۆی کارە ئەدەبییەکانی ھەروەھا کارەکانی وەک چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ. لە ساڵی ٢٠١٨، خەڵاتی سیمۆن دێ بۆڤوار پێدرا.[٥] لە ساڵی ٢٠١٦، خەڵاتی توخۆلسکی لە بواری وێژە پێدرا.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "دامەزراوەکانی تورکیا لە بەردەم کەوتنی تەواودایە" رۆماننوسێکی تورکیا لە بارەی حکومڕانی تورکیاوە دەدوێت، ماڵپەڕی خەندان، ڕۆژی 06/08/2018 بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ Sorani, Basnews. "ئەسلی ئەردۆغان: دەوڵەتی تورکیا ژیان و وشەکانی تاڵان کردووم". www.basnews.com. Retrieved 2021-03-09.
  3. ^ "Exiled Turkish novelist Asli Erdogan acquitted in terror trial". France 24 (بە ئینگلیزی). 2020-02-14. Retrieved 2020-12-23.
  4. ^ "نووسەرێکی تورک بەمشێوەیە باسی دۆخی ئێستای وڵاتەکەی دەکات – Knwe.org". knwe.org. Retrieved 2021-03-09.
  5. ^ Cécilia Lacour (December 12, 2017). "Asli Erdogan, lauréate du prix Simone-de-Beauvoir pour la liberté des femmes 2018". Livres Hebdo. Retrieved December 14, 2017.
  6. ^ "Aslı Erdoğan Receives Tucholsky Prize". Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. Retrieved 2020-12-23.