ئێران و تیرۆریزمی دەوڵەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێران و تیرۆریزمی دەوڵەت دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٨، ھەندێک وڵات، ڕێکخراو و دادگاکان کۆماری ئیسلامی ئێرانیان تۆمەتبار کردووە یان مەحکومیان کردووە کە تێوەگلاوە لە کردەوەی تیرۆریستی یان پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان. لە نێو ئەم وڵاتانەدا خۆ ئیسرائیل و ئەڵمانیا و ئەرجەنتین و ئینگلتەرا ھەن. ھەروەھا حکوومەتی ئەمریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە پشتیوانی لە چەندین گرووپی تیرۆریستی جیھان دەکات، وەک گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان، گرووپی حەماسی فەلەستینی و چەند گرووپێکی فەلەستینی کە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی حکوومەتی ئەم وڵاتەدان.[١] ھەروەھا حکوومەتی ئەمریکا سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و وەزارەتی بەرگری ئێرانی خستووەتە لیستی تاقمە تیرۆریستییەکان. ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٠١٦، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە تیرۆریزمی جیھانی ڕای گەیاند کە سەرەڕای گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ھەمەلایەنە لەگەڵ زلھێزەکانی جیھان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەڵام ھێشتا حکوومەتی ئێران سپۆنسەری سەرەکی تیرۆرە لە جیھاندا. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە تاکە وڵات دادەنرا کە پشتیوانی تیرۆریستان و تیرۆری جیھانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەکات.[٢] حکوومەتی ئەڵمانیا چەندین بەرپرسی باڵای حکوومەتی ئێرانی کە بە تۆمەتی تێوەگلان لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان لە دادگای میکۆنۆس سزا درابوون، دادگایی کرد.[٣][٤][٥] لە ڕاپۆرتی ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆر لە ساڵی ٢٠١٦، کە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧ لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە حەوت بەشیدا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئێران ھێشتا لە لووتکەی ئەو وڵاتانەیە کە پشتیوانی تیرۆر دەکەن[٦] و ئێران ھەڕەشەکان لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی ھەروا ماونەتەوە. سوپای قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ ھاوبەش و ھاوپەیمان و بریکارەکانی ئێران بەردەوام بوو لە ڕۆڵی ناسەقامگیرکەر لە ململانێکانی عێراق و سوریا و یەمەن. ھەروەھا ئەم وڵاتە بەردەوام بووە لە دابینکردنی چەک و سەرچاوەی ئابووری بۆ گرووپە میلیشیا شیعەکان لە بەحرەین.[٦][٧] کێلی کرافت، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کاتەدا، حکوومەتی ئێرانی بە «سپۆنسەری ژمارە یەک بۆ تیرۆر لە جیھاندا» ناوبرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "State Sponsors: Iran".
  2. ^ "Fact Sheet: Designation of Iranian Entities and Individuals for Proliferation Activities and Support for Terrorism".
  3. ^ "GERMAN COURT: TEHRAN ORDERED EXILE KILLINGS".
  4. ^ "BERLIN COURT SAYS TOP IRAN LEADERS ORDERED KILLINGS".
  5. ^ "German court rules Iranian leaders ordered Berlin slayings - CNN.com". Archived from the original on 27 مە 2005. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  6. ^ ئ ا "Country Reports on Terrorism 2016". Archived from the original on 20 ژوئییە 2017. Retrieved 22 ژوئییە 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  7. ^ "گزارش سالانە وزارت خارجە آمریکا: ایران ھمچنان در ڕاس کشورھای حامی تروریسم است".