تێرۆری میکۆنۆس

١- سادق شەڕەفکەندی
٢- فەتاح حەبدوولی
٣- ھۆمایوون ئەردەلان
٤- نووری دێھکۆردی
لە رووداوی کوشتنی چێشتخانەی میکۆنۆس (بە فارسی: ترور رستوران میکونوس، ھەروەھا بە ڕووداوی میکۆنۆس ناسراوە) سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی-ئیران سادق شەرەفکەندی، ھۆمایون ئەردەڵان، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی، لە چێشتخانەی یۆنانیی میکۆنۆس لە بەرلین، ئەڵمانیا[١]لە ١٧ ئەیلولی ١٩٩٢ کوژران. لەلایەن دادگای ئەڵمانی باوەڕ وایە بکوژەکان پەیوەندیان لەگەڵ دەزگای ھەواڵگری ئیران ھەبووە.
ڕووداو[دەستکاری]
رۆژی پێنج شەممە، حەڤدەھەمی مانگی سپتامبری ١٩٩٢ کاتژمێر بیست و دوو و پەنجا خولەک، سێ پیاو بە شوێن یەکدا بەرەو دەرگای چوونە ژوورەوەی رەستورانی … رۆیشتن. یەکەم کەس، ئەمین، لە دەوروبەری رەستوران و لەبەر دەرگاکەی وەستا بۆ ئەوەی بەرگری لە چوونەژوورەوەی مڵۆزم بکات. بەنی ھاشمی لەبەر دەرگا یەخەی خۆی ھەتا ژێر لووتی ھەڵدا و چوە ناو رێستورانەکەوە، کەسی سێھەم واتە راحیل بەشوێنیدا چوە ژوورەوە. ھەردوکیان بەناو ساڵۆنەکەدا تێپەڕین و چوونە ژووری پشتەوھ. نۆ کەس لە ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بە دەوری دوو مێزی پێکەوە لکاوەوە لەلای دەستی چەپی ژوورەکە دانیشتبوون. دوو کەسەکەی وا تازە ھاتبوونە ژوورەوە لەپشت یەکەم و دووھەمین کەس راوەستان. بەنی ھاشمی جانتاکھ ی خۆی کە رەشاشێکی تێدابوو، بەرز کردەوە و لەملا تا ئەولای مێزەکەی دایە بەر دەسڕێژی گوللە. رەشاشەکە ٢٦ کوللەی بە سێ جار تەقاند و دوای ئەوە راحیل بە دەمانچە کوللەێکی لە مێشکی سەر و دوو کوللەی لە زگی شەڕەفکەندی و کوللەێکی لەسەری ئەردەڵان دا. بە خێرایی لە چوونە دەرەوە و ھاورێ لەگەڵ کەسی سێھەم وا لەبەر دەرگا وەستابوو، بەرەو ترومبیلێک رۆیشتن کە چاوەڕوانیان بوو، سوار بوون و ھەڵاتن.[٢]
گرووپی لێدان[دەستکاری]
تاقمی لێدان لەم کەسانە پێک ھاتبوو:[٣]
- عەبدولڕەحمان بەنی ھاشمی (ناسراو بە شەریف)، بەرپرسی گرووپ و ھەڵگری رەشاش، ئیرانی
- عەبباس حوسێن راحیل (ناسراو بە عیماد عەمەش و راغیب)، ئەو کەسەی وا گوللەی خەلاسی ھاوێشت، لوبنانی
- سەید محەممەد یوسف ئەمین (ناسراو بە ئەبومحمد و بەھەشتی)، پاسەوانی بەر دەرگا، لوبنانی
- فەزلوڵڵا حەیدەر (ناسراو بە ئەبوجەعفەر)، ڵێخوڕری ترومبیلی ھەڵاتن، لوبنانی
دەرئەنجامی عەمەلیات[دەستکاری]
سادق شەرەفکەندی، ھومایون ئەردەلان، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی لە ھێرشێکی شێوازی مافیا لە رێستورانی میکۆنوس لە شەقامی پراگی شاری بەرلین لە نزیکەی ١١ پاش نیوەڕۆ لە ١٧ ئەیلول ١٩٩٢ کوژران.[٤]سێ قوربانی دەستبەجێ مردن، و چوارەمین کەسیش (نووری) لە نەخۆشخانە مرد.[٥] عەزیزوڵڵا تەبیب غەففاری، ئەندامی رێکخراوەی فیدائیانی خەلق و خاوەنی رستورانەکە بریندار بوو.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ morgenpost.de
- ^ "ئێستاش لە بەرلین دادوەر ھەیە" (PDF). p. 23. Retrieved 23ی Marchی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
(help) - ^ پاینـدە, مھران; خداقلی, عباس; نـوذری, حمید (eds.). ھنوز در برلن قاضی ھست (PDF) (بە فارسی). بەرلین. pp. 115, 121. ISBN 3-9807107-0. Retrieved 23ی Marchی 2020.
{{cite book}}
: Check|isbn=
value: length (help); Check date values in:|accessdate=
(help) - ^ Kutschera, Chris (1 April 1997). "A network of terror". The Middle East. Retrieved 20 June 2013.
- ^ "Germany/Iran: Details of the assassination of four Kurdish politicians in 1992 at the Mykonos restaurant in Berlin". UNHCR. 16 November 1999. Retrieved 21 June 2013.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تێرۆری میکۆنۆس تێدایە. |