بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێدوارد سنۆدن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

ئێدوارد سنۆودن

ئیدوارد جۆزێف سنۆودن (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٨٣) بەڵێندەرێکی تەکنیکی ئەمریکی و بریکاری دەزگای ھەواڵگری ناوەندی کە وەک بەڵێندەرێک بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کاری کردووە پێش ئەوەی وردەکارییەکانی بەرنامەی سیخوڕی پریزم بۆ ڕۆژنامەکان دزەپێبکات. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٣ سنۆودن زانیارییە نھێنییە سەرەکییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی دزەپێکرد، لەنێویاندا بەرنامەی پریزم، بۆ ڕۆژنامەکانی گاردیەن و واشنتۆن پۆست. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٣، دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکا بە فەرمی تۆمەتی سیخوڕی، دزینی خاوەندارێتی و ماڵی میری، گەیاندنی زانیاری بەرگری نیشتمانی بەبێ مۆڵەت و گەیاندنێکی بە مەبەست بۆ زانیاری ھەواڵگری نھێنی بە کەسێک کە دەسەڵاتی بینینی نییە، تاوانبار کرد.[١]

لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣، میری ھۆنگ کۆنگ ڕای گەیاند، «سنۆودن بەبێ ناچاری بە ڕێگەیەکی یاسایی و ئاساییەوە بەرەو وڵاتی سێیەم ڕۆیشت»، کە ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەمریکا داواکارییەکی پێشکەش بە میری ھۆنگ کۆنگ کرد بۆ ڕادەستکردنەوەی خێرا. لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، سنۆودن وتی ھۆنگ کۆنگی وەک یەکەم شوێنی مەبەست ھەڵبژاردووە، چونکە «چوارچێوەیەکی گونجاوی چاند و یاسایی دابینکردووە بۆ ئەوەی ڕێگەم پێبدات کاربکەم بەبێ ئەوەی دەستبەجێ دەستگیربکرێم». و ئەمریکا ڕای گەیاند کە ڕەگەزنامەی سنۆودنی ھەڵوەشاندووەتەوە. سنۆودن دووپاتی کردەوە کە ھەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە ھەیبوو ڕادەستی ڕۆژنامەنووسانی کردووە کە لە ھۆنگ کۆنگ بووە، پێش ئەوەی بەرەو ڕووسیا بڕوات. و کە توانی بەڵگەنامەکان لە ھەواڵگری چینی بپارێزێت بەھۆی ئەو ئەزموونەی کە لەسەریان بەدەستی ھێناوە لەکاتی کارکردن لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا. لە ساڵی ٢٠١٣ سنۆودن خەڵاتی سام ئادەمزی وەرگرت. پاڵێوراوی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بوو.

سنۆودن لەبەردەم دەسەڵاتدارانی ئەمریکادا بە ھەڵاتوو لە دادپەروەری دادەنرێت، کە بە سیخوڕی و دزینی خاوەندارێتی و ماڵی میری تاوانبار دەکەن. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن و ڕامیار داوای لێبووردنی گشتی سنۆودنیان کرد، ھەندێکی تریش داوای زیندانیکردن یان کوشتنی سنۆودنیان کرد. سنۆودن لە شوێنێکی ئاشکرا نەکراو لە ڕووسیا دەژی و بە گوتەی ڕامیاری ئەڵمانی ھانس کریستیان سترۆبل، سنۆودن ھێشتا ھەوڵدەدات پەنابەری ڕامیاری ھەمیشەیی لە وڵاتێکی «دیموکراسی» وەک ئەڵمانیا یان فەڕەنسا بەدەستبھێنێت.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «إدوارد سنودن»، ويكيبيديا (بە عەرەبی)، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣، لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە