پریزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پریزم
بابەتی لاوەکیglobal surveillance disclosures (2013–present)
خاوەندەزگای ئاسایشی نەتەوەیی
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧
بەکارهێنەردەزگای ئاسایشی نەتەوەیی
بەشێکی دزەپێکراو لە پێشکەشکردنێکی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی کە کارەکانی بەرنامەی پریزم پیشان دەدات

پریزم (بە ئینگلیزی: PRISM) بەرنامەیەکی سیخوڕی دیجیتاڵی زۆر نھێنییە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بەڕێوەدەبرێت.[١] [٢] [٣] پریزم ناوێکی خوازراوە کە بۆ ھەوڵەکانی کۆمەڵەکە دراوە و ناوی فەرمی US-984XNە.[٤] [٥]

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئێدوارد سنۆودن، بریکارێکی گرێبەست بۆ دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، بەڵگەنامەکانی دزەپێکرد کە پریزم وەک نەرمەکاڵایەک وەسف دەکرێت کە چاودێری قووڵی پەیوەندییە ڕاستەوخۆکان و زانیارییە ھەڵگیراوەکان دەکات. ڕێگە دەدات بۆ بە ئامانجکردنی ھەر کڕیارێکی کۆمپانیایەک کە بەشدارە لە بەرنامەی پریزم، ئەگەر ئەم کڕیارە لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشتەجێ بێت، یان ھاووڵاتییەکی ئەمریکی بێت و پەیوەندییەکانی ناوەڕۆکی ماڵپەڕ بۆ کەسانی دەرەوەی ئەمریکا لەخۆدەگرێت. دەوترێت ئەو داتایانەی پریزم دەتوانێت بەدەستی بھێنێت بریتین لە ئیمەیڵ، چاتی ڤیدیۆ و دەنگ، وێنە، پەیوەندی دەنگی ئایپی، گواستنەوەی پەڕوەند (فایل)، ئاگادارکردنەوەی چوونەژوورەوە و وردەکاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئەم بەرنامەیە دەسەڵاتی بە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا داوە کە بتوانێت بچێتە ناو نامەی ئەلیکترۆنی و چاتی ئەلیکترۆنی و پەیوەندی دەنگی و بەڵگەنامەکانی دیکەی خەڵکی دەرەوە و ناوخۆی ئەمریکا. بەڵگەنامە دزەپێکراوەکان ئاشکرایان کردووە کە دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی توانی ڕاستەوخۆ بچێتە ناو ڕاژەکارە تایبەتەکانی ھەریەک لە کۆمپانیا خزمەتگوزارییە ئەمریکییەکان کە بریتین لە مایکرۆسۆفت، یاھوو، گووگڵ، ئەپڵ، فەیسبووک، یووتیووب، سکایپ، ئەی ئۆ ئێڵ و پاڵتۆک. جگە لە پەیوەندی ئەلیکترۆنی و ئەو پەڕوەندانەی کە لەناو ڕاژەکاری کۆمپیوتەردا ھەڵگیراون، زانیارییە دزەپێکراوەکانیش ئاشکرایان کردووە کە دەزگای ھەواڵگری بە ھێڵەکانی ڤێریزۆن سیخوڕی بەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی دەیان ملیۆن ئەمریکیدا دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "بريسم، أكبر برنامج تجسس أمريكي في تاريخ الإنترنت ". البوابة العربية للأخبار التقنية. 07-06-2013. Retrieved 10-06-2013. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help) ١٥ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "U.S. intelligence mining data from nine U.S. Internet companies in broad secret program". June 6, 2013. Retrieved June 6, 2013.
  3. ^ Wyatt, Edward; Baker, Peter (June 6, 2013). "U.S. says it gathers online data abroad". New York Times. {{cite news}}: Missing |author1= (help)
  4. ^ "GOVERNMENT: 11 THINGS YOU NEED TO KNOW ABOUT U.S. DOMESTIC SPYING". The Blaze, Inc. 2013-06-07. ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "NSA Reportedly Mines Servers Of U.S. Internet Firms For Data". NPR. 6 June 2013.