ئۆگوستین-لوی کۆشی
| ئۆگوستین-لوی کۆشی | |
|---|---|
کۆشی لە ١٨٤٠. | |
| لەدایکبوون | ٢١ی ئابی ١٧٨٩ پاریس, فەڕانسە |
| مردن | ٢٣ی ئایاری ١٨٥٧ (٦٧ ساڵ ژیاوە) Sceaux, فەڕانسە |
| نەتەوە | فەڕانسەوی |
| بوارەکان | ماتماتیک, فیزیک |
| دامەزراوەکان | École Centrale du Panthéon École Nationale des Ponts et Chaussées École Polytechnique |
| خوێندی باڵا | École Nationale des Ponts et Chaussées |
| قوتابییەکانی دکتۆرا | Francesco Faà di Bruno Viktor Bunyakovsky |
| ناسراوە بەھۆی | پێرستەکە ببینە |
| خەڵاتە دیارەکان | Grand Prize of L'Académie Royale des Sciences |
| ھاوسەر | ئالۆیس دێ بوور |
| منداڵەکان | ماری فرانچۆیس ئالیکا, ماریێ مەتلد |
ئۆگوستین-لوی کۆشی (بە فەڕەنسی: Augustin-Louis Cauchy) (لەدایکبوون ٢١ ئابی ١٧٨٩-کۆچی دوایی ٢٣ ئایاری ١٨٥٧) ماتماتیکزان، فیزیکزان و ئەندازیاریی فەڕانسەوی و یەکێک لە کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی شیکاریی ماتماتیکی دانا و لە زۆرێک لە لقەکانی ماتماتیکدا پێشەنگ بوو، و لە یەکەم کەسانێک بوو بەشێوەیەکی یاسایی تیۆرمە ماتماتیکییەکانی جیاکاری و تەواوکاری سەلماند.[١] کۆشی، کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر ھاودەمەکانی، ھانس فرێدێنتال سەبارەت بە کۆشی دەڵێت: «چەمک و تیۆرمە ماتماتیکییەکان زۆرتر لە ھەر ماتماتکیزانێکی تر بەناوی کۆشییەوە ناونراون» [٢]
ھەندێک لەو چەمکانەی لە ماتماتیکدا بە ناوی کۆشییەوە ناسراون بریتین لە، تاقیکردنەوەی لێکنزیکبوویی کۆشی، دێتێرمینانتی کۆشی، ھاوکێشەی کۆشی، ھاوکێشەی کۆشی-ئۆیلەر، فورمووڵی تەواوکاریی کۆشی، ماتریکسی کۆشی، ژمارەی کۆشی، لێکدانی کۆشی، نایەکسانیی کۆشی–شوارتز، پاشیەکیی کۆشی و ...
کۆشی نووسەرێکی بەبڕشت بوو؛ نزیکەی ھەشتسەد وتار و توێژینەوەی نووسی و پێنج کتێبی خوێندنگەی لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکانی ماتماتیک و فیزیای ماتماتیکی نووسیوە.
ژیاننامە
[دەستکاری]کۆشی کوڕی لویس فرانچۆیس کۆشی (١٧٦٠–١٨٤٨) و ماڕیێ مادێلینا بوو. دوو برای ھەبوو بەناوی ئەلێکساندر لورێنت کۆشی کە سەرۆکی بەشێکی دادگا و دادوەری دادگای ھەڵبژاردن بوو (١٧٩٢–١٨٥٧) و ئوجین فرانچۆیس کۆشی (١٨٠٢–١٨٧٧) ڕۆژنامەنووس بوو و چەندین کاری بیرکاریشی نووسیوە.
فانکشنە ئاوێتەکان
[دەستکاری]ناوبانگی کۆشی زۆرتر لەبەر تیۆریی فانکشنە ئاوێتەکان بوو، یەکەم تیۆرمێک کە کۆشی سەلماندی و ئەمڕۆکە بەناوی تیۆرمی تەواوکاریی کۆشی ناسراوە:
لێرەدا فانکشنی ئاوێتە-بەهایە (فانکشنی هۆلۆمۆرفیک).
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ↑ Cauchy, De la pression ou tension dans un corps solide, [On the pressure or tension in a solid body], Exercices de Mathématiques, vol. 2, p. 42 (1827)
- ↑
One or more of the preceding sentences incorporates text from a publication now in the public domain: Chisholm، Hugh، ed. (1911). «Cauchy, Augustin Louis». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). بەرگی ٥ (چاپی 11th). Cambridge University Press. لاپەڕە ٥٥٥–٥٥٦.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Augustin-Louis Cauchy»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Cauchy criterion for convergence
- Œuvres complètes d'Augustin Cauchy Académie des sciences (France). Ministère de l'éducation nationale.
- Augustin-Louis Cauchy – Œuvres complètes (in 2 series) Gallica-Math
| ئەم ماتماتیکزان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- Wikipedia articles incorporating text from the 1911 Encyclopædia Britannica
- ماتماتیکزانانی فەڕەنسی
- ماتماتیکزانانی سەدەی ١٩یەم
- مێژووی ھەژماری جیاکاری و تەواوکاری
- شیکاریی ماتماتیکی
- لەدایکبووانی ١٧٨٩
- مردووانی ١٨٥٧
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست
- ئەندامە بیانییەکانی کۆمەڵگای شاھانە
- فەڕەنسییە کاتۆلیکەکان
- ئەندامانی ئەکادیمیای فەڕەنسی بۆ زانست
- ئەندامەکانی ئەکادمیای زانستی شاھانەی سوێد