ئاسایش (خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا)
ڕواڵەت
ھێزی ئەولەھیکاریی ناوخۆ ئاسایش (Asayîş) | |
---|---|
![]() جۆرێک لە ئاڵای ئاسایش | |
Active | ٢٠١٢–ئێستا |
وڵات | سووریا |
دڵسۆزی | خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا (ڕۆژاوای کوردستان) |
جۆر | پۆلیس |
ڕۆڵ | ئەرکی پۆلیسایەتی و دابینکردنی ئاسایش |
قەبارە | دەوروبەری ١٥،٠٠٠[١] (٢٠١٦) |
ماڵپەڕ | http://www.asayish.com/ |
فەرماندەکان | |
سەرۆکی ئاسایش | جیوان ئیبراھیم[١] |
وتەبێژ | سەرتیپ ئەبوو عەلی حەسەن[٢] |


ھێزی ئەولەھیکاریی ناوخۆ (بە کوردیی باکووری: Hêza Ewlekariya Hindîrin، بە عەرەبی: قوى الامن الداخلي) ناسراو بە ئاسایش[٣] (بە کوردیی باکووری: Asayîş، بە عەرەبی: الْأَسَايِش، بە سوریانی: ܐܣܐܝܝܫ) ھێزی پۆلیسی ھەرێمە خۆبەڕێوەبەرەکانی ڕۆژاوایە. دامەزراندنی بۆ سەرەتای شەڕی ناوخۆی سوریا دەگەڕێتەوە کە سەرەتا وەکوو پۆلیسی ئەو ناوچانە دامەزرابوو کە لەلایەن دەستەی باڵای کوردەوە کۆنتڕۆڵ دەکران. لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣، ئاسایش بانگەشەی ئەوەی کرد کە ٤ ھەزار ئەندامیان ھەیە،[٤] کە بەپێی زانیارییەکان ھەتا ساڵی ٢٠١٧ ژمارەکە بۆ زیاتر لە ١٥ ھەزار کەس بەرزبووەتەوە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب Fehim Taştekin (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «Does Syria really want to reconcile with Kurds?». Al-Monitor. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «12 thousand members were supervising the maintenance of security on Election Day». Hawar News Agency. ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ANF (٤ی تەممووزی ٢٠١٨). «Northern Syrian Internal Security Forces hold congress in Raqqa». ANF News (بە ئینگلیزی). Ajansa Nûçeyan a Firatê. لە ٣ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Kurds Build Bridges At Last». Inter Press Service. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئاسایش (خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا) تێدایە.