مارتین ھایدگەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون٢٦ی ئەیلوولی ١٨٨٩ز
مەرگ٢٦ی ئایاری ١٩٧٦ز
نەتەوەئەڵمان
پیشەمامۆستای زانکۆ، فەیلەسووف
چالاکبوون( ١٩٠٧ز - ١٩٥٩ز )
کارمسکیرش

مارتن هایدگەر (بەئینگلیزی Martin Heidegger) (لەدایکبوون: ٢٦ی ئەیلوولی ١٨٨٩ز - مردن: ٢٦ی ئایاری ١٩٧٦ز ) لە مسکیرچ لە دایکبووە . باوکی پیاوێکی ئاینی کڵێسای مارتن بوو ، دایکی یوهانا کامف خێزانێکی جوتیاربوو .لە ساڵی ١٩٠٣ز هایدگەر چووە پەیمانگای کلاسیکی لە کۆنستانس لەوێدا لە بەر دەستی سیباستیان هان فێری زمانی ئینگلیزی بووە و دواتر لەو باریەوە گوتوویەتی:هیچ کەسێک لە زمانی یۆنانی پێی نەدەگەیشت.

لە ساڵی ١٩٠٦ز[دەستکاری]

لەو ساڵەدا هایدگەر خوێندنی ئامادەیی تەواو کرد و بڕوانامەی بەکەلۆریایی بە دەست هێنا. لە ساڵی ١٩٠٧ز بە ڕاڤەکردنێک بۆ خوێندنەوەی لێکۆڵینەوەکەی ( فرانز برانتینو ) ( دەربارەی فرە چەمکی بۆ کائین لای ئەرستۆ تالیس ) دەستی پێکرد. ئەم خوێندنەوەیە سەرەتای پرسیارگەلێک بوو دەربارەی چەمکی بوون کە بە درێژای ژیانی ، هایدگەر توشی پچڕان نەبوو .

١٩٠٩ز - ١٩١١ز[دەستکاری]

لە سەرەتادا هایدگەر لە کۆلێژی لاهوتی و دواتر کۆلێژی زانستی خوێند . هەریەک لە باسکاڵ و هێگێل و نیچە و شیلینگ و هۆسرل و دۆستۆفیسکی و هۆڵدەرلین و ڕیلکە و تراکلی خوێند . تا وای لێهات هایدگەر بە درێژای ژیانی خوێنەری نووسەرە نوێگەر و گەورە نووسەرە کلاسیکیەکانی گریک بوو .

١٩١٥ز[دەستکاری]

هایدگەر وەک مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی فرایبۆرگ دامەزرا .

دوتر ئه‌بێت به‌مامۆستای هه‌مان زانکۆ

له‌گه‌ڵهتنه‌ سه‌رحوکمی نازیه‌کان ئه‌بێت به‌سه‌رۆکی زاکۆ به‌ڵام دوای نۆ مانگ ده‌سبه‌ردری پیشه‌ که‌ی ئه‌بێت

١٩١٦ز[دەستکاری]

هۆسرلوەک مامۆستا لە هەمان زانکۆ ( زانکۆی فرایبۆرگ ) دامەزرا و داوای هایدگەر کرد بۆ خزمەتی زانستی ، بەڵام بە بێ ئەوەی لە وانە گوتنەوەی زانکۆ بپچڕێت .

١٩١٧ز[دەستکاری]

لەو ساڵەدا ژیانی هاوسەری لەگەڵ ( ئەلفریدە باتری ) پێکهێنا کە خوێندکاری دەروونناسی بوو لە هەمان زانکۆ کە هایدگەر تێیدا دەیخوێند .

بیرو ڕاکانی[دەستکاری]

مارتن هایدگه‌ر له‌ڕوی فه‌لسه‌فیه‌وه‌ فه‌یله‌سوفێکی بونگه‌را بوه‌ به‌ڵام به‌و بونگه‌رایه‌نا که‌ سارته‌ر بڕوای پییه‌تی مارتن هایدگه‌ر بڕوای وابوه‌ بونی مرۆڤ خۆی بۆ خۆی جه‌وهه‌رێکه‌ و مرۆڤی دابه‌ش کردوه‌ بۆ دوبه‌ره‌مرۆڤی ڕه‌سه‌ن، مرۆڤی ناڕه‌سه‌ن، مرۆڤی ڕه‌سه‌ن که‌سیکه‌ که‌ بیر ده‌کاته‌وه‌و به‌سه‌ربه‌خۆییانه‌ بڕیار ده‌دات. مرۆڤی ناڕه‌سه‌ن که‌سێکه‌ که‌ خڵکی بڕیاری بۆ ده‌ده‌ن، یاخود بیرناکاته‌وه‌.

بڕوای وابووه‌ که‌ فه‌یله‌سوف یه‌ک کتێب ده‌نووسێت، ئه‌ویش ته‌نها یه‌ک کتێبی به‌ده‌ستی خۆی نوسیووه‌ بون وکات ته‌واوی کتێبه‌کانی دیکه‌ی، یان گفتۆکانن له‌گه‌ڵ په‌یام نێرانا، یاخود ئه‌و وانانه‌ن که‌ له‌ زانکۆ وتویه‌ته‌وه‌.

بەرهەمەکان[دەستکاری]

(بون و کات)

نامەیەک سەبارەت بە هیۆمانیزم