ڕێنێ دێکارت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون٣١ی ئازاری ١٥٨٦
فەڕەنسا
مەرگ١١ی شوباتی ١٦٥٠
نیشتەجێیھۆڵەند
نەتەوەفەڕەنسی
پیشەشارەزای فیزیک، ماتماتیکەوان، فەیلەسووف

ڕێنێ دێکارت (بە فەرەنسی ʁəne dekaʁt)[١](لەدایکبوون ١٥٩٦- کۆچی‌دوایی ١٦٥٠)[٢][٣][٤]:58 فەیلەسووف، بیرکار و شارەزای فیزیک و نووسەری خەڵکی فەڕەنسا بوو کە زۆرتری تەمەنی لە ھۆڵەندابەسەر برد[٥]. نازناوی «باوکی فەلسەفەی نوێی» پێ‌درا و زۆرینەی گەشەی فەلسەفەی ڕۆژئاوایی کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا دەیبینین، درێژەی نووسراوەکان و بیرەوەریەکانی ئەوە. بە تایبەت کتێبی «ڕامانگەلێک لە فەلسەفەی ئەولادا» ئێستاکەش وەک بەشی سەرەکی خوێندن لە زانکۆکانی فەلسەفە بەکاردێت. کاریگەریی دێکارت لەسەر بیرکاری و ماتماتیک بە ڕوونی دیارە؛ سیستەمی پۆتانەکانی دێکارت (بە ئینگلیزی: Cartesian coordinate system - بە فارسی: سیستم مختصات دکارتی) ڕێگە دەدات شێوە ھەندەسییەکان لەسەر ھاوکێشە جەبرییەکان بەیان بکرێن. دێکارت وەک باوکی ئەندازەی شیکارانە ناسراوە. ھەروا دێکارت بە یەکێک لە ئەندامانی شۆڕشی زانستیی دەزانن.

لە زۆربەی بابەتەکاندا، ڕوانگەی دێکارت جیاوازبوو لە پێشینیانی خۆی. لە «ئارەزووی ڕۆح» لە نووسراوەیەکی نوێی پێشوو، ئەوەی ئەمڕۆ بە ناوی ھەست و سۆز دەیناسین، ئەوندە بەرز ڕوانیویەتی کە خۆی لە سەربابەتی دا دەڵی: «وەک ئەوەی پێش ئەمە کەسی دیکە ھیچی لەسەر نەوتووە». زۆرێک لە بەشەکانی فەلسەفەی دێکارت کەڵکی لە سیستەمی فەلسەفی ئەرەستوو وەرگرتووە و بە شێوەیەک، زیندوو کردنەوەی ستۆیسیزمی سەدەی ١٦ی زایینی و فەیلەسووفانی وەک سەنت ئاگۆستین بووە. لە فەلسەفەی سرووشتییدا لەگەل خوێندنگاکانی ئەو سەردەم لەسەر دوو خاڵی گەورە جیاوازی ھەبوو: یەکەم دژ بە شیکردنەوەی ماتێریاڵ بوو بە مادە و شێوە، دووھەم: دژی ھەرجۆرە داخوازییەکی کۆتایی بوو؛ چ ئیلاھی چ سرووشتی. لە ئایینناسیدا لەسەر تاک‌بوونی دەسەڵاتداری خودا بۆ کردەوەی خولقاندن سوور بوو.

کارەکان[دەستکاری]

دێکارت دەورێکی زۆری بوو لە باوکردنی فەلسەفەی عەقڵانییەت لە سەدەی ١٧دا. دواتر باروخ سپینۆزا و گۆتفرید لایبنیتس پشتیوانییان لێکرد. و بە توندی لە لایەن پشتیوانانی فەلسەفەی ئەزموون ڕەخنەیان لێگیرا. ئەم سێ کەساییەتیە ھەروا کە لە فەلسەفەدا خاوەن ڕوانگە بوون لە ماتماتیکدا پێش دەڕۆشتن و دێکارت لەگەڵ لایبنیتس ھاوکاری یەکیان دەکرد لە زانستی بیرکاریدا. دێکارت وەک داھێنەری سیستەمی پۆتانەکانی دێکارت، ئەندازەی شیکارانە داھێنا و ڕێگەی کردەوە لە نێوان ئەندازە و جەبردا.

نوسراوە دیارەکان[دەستکاری]

  • وتارێک لەسەر شێواز ناوی تەواوی کتێبەکە: وتارێک دەربارەی شێوازی ئەنجامدانی ھەڵسەنگاندن و گەڕان بەدوای ڕاستی لە زانستدا (ناونیشانە فەڕەنسیەکەی: Discours de la Méthode Pour bien conduire sa raison, et chercher la vérité dans les sciences).

وتە زۆر بەناوبانگەکەی دێکارت ئەمە بوو: «من بیر دەکەمەوە، کەواتە ھەم» (فەڕەنسی: Je pense, donc je suis - ئینگلیزی: I think, therefore I am; or I am thinking, therefore I exist).[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Wells, John (3 April 2008). Longman Pronunciation Dictionary (3rd ed.). Pearson Longman. ISBN 978-1-4058-8118-0.
  2. ^ "Descartes". Collins English Dictionary. HarperCollins.
  3. ^ "Descartes, René[بەستەری مردوو]" (US English). Lexico. Oxford University Press. 2020.
  4. ^ Colie, Rosalie L. (1957). Light and Enlightenment. Cambridge University Press. p. 58.
  5. ^ Nadler, Steven. 2015. The Philosopher, the Priest, and the Painter: A Portrait of Descartes. Princeton University Press. ISBN 978-0-691-16575-2.
  6. ^ This idea had already been proposed by Spanish philosopher Gómez Pereira a hundred years ago in the form: "I know that I know something, anyone who knows exists, then I exist" (nosco me aliquid noscere, & quidquid noscit, est, ergo ego sum).
    • Pereira, Gómez. 1749 [1554]. "De Immortalitate Animae." Antoniana Margarita. p. 277.
    • Santos López, Modesto. 1986. "Gómez Pereira, médico y filósofo medinense." In Historia de Medina del Campo y su Tierra, volumen I: Nacimiento y expansión, edited by E. L. Sanz.

دێکارت لە ویکیپیدیای ئینگلیزی