قەشە ئۆگەستین

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
قەشە ئۆگەستین
Saint Augustine by Philippe de Champaigne.jpg
لەدایکبوون ٣٥٤ز
جەزائیر
مەرگ ٤٣٠ز
ناسراو بە هۆی فەلسەفە، لاهووت، فەلسەفەی مەسیحییەت
بیروڕای ئایینی مەسیحییەت


ئۆگەستینی هیپۆ (بەئینگلیزی: Augustine of Hippo) یان ئۆگەستین (بەعەرەبی: أوغسطينوس) يان پایەبەرز ئۆگەستین (بەئینگلیزی: Augustine، بەعەرەبی: القديس أوغسطينوس) يان قەشە ئۆگەستین (١٣ ی تشرینی دووەمی ٣٥٤ زایینی – ٢٨ ی ئابی ٤٣٠ زایینی)، یەکێک لە گەورەترین بیرمەندەکانی مەسیحییەت بوو، سەرەک قەشەی هیپۆ ریجیەس (کە شاری عەننابەی ئێستای جەزائیر دەکات) بوو. فەیلەسووف و لاهووتگەری لاتین-بێژ بوو کە لە کەرتی ئەفریکای سەر بەئیمپڕاتۆڕییەتی ڕۆمانی دەژیا. نووسینەکانی ئۆگەستین لە کاریگەرترینن لەگەشەپێدانی مەسیحییەتی ڕۆژئاواییدا.

[دەستکاری] ژیاننامە

لە جەزائیر لەدایک بووە پێی دەڵێن قەشە ئۆگستین، باوکێکی بتپەرست و دایکێکی زۆر ئایینداری هەبووە کەناوی "مۆنیکا" بووە. ئۆگەستین لەتەمەنی شانزە ساڵی دەچێتە شاری قرتاجنە بۆ خوێندن، بەڵام لەوێ ساڵێک لە خوێندن بەردەوام دەبێ دوایی واز دەهێنێت و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دەست دەکات بە ڕابواردن و کات بەسەربردن. باوکی گوێی پێ نادات بەڵام دایکی کە ئاییندارێکی مەسیحی بوو و زۆر بڕوادار بوو؛ وای لە کوڕەکەی کرد کە واز لەم کارانەی بێنێت و دەینێرێتەوە بۆ خوێندن، ئەویش کە زۆر کاریگەری دایکی بەسەریەوە دەبێ دەچێتەوە بۆ خوێندن و زۆر زیرەک دەبێ. لەوێوە دەچێتە ڕۆما و زۆر نموونەیی دەردەچێ پاشان دەبێتە ئەو قەشە گەورەیەی کە جێگەی باسی ئەوکات و ئێستایە.

ئۆگەستین یەکێک بوو لە بیرمەندە هەرە گەورەکانی سەدەکانی ناوەڕاست. ئەو پێی وابوو کە کۆمەڵگا پێک دێت لە کۆمەڵە کەسانێک کە لەناو خۆیاندا ڕێک کەوتبوون، کۆمەڵە کەسێکن کە هەست و سۆزی هاوشێوەیان هەیە ئەمە وا دەکات کە یەکێتییەکی مەعنەوی لە ناویاندا دروست ببێ لەسەر بنچینەی ڕێزگرتن و خۆشەویستی. کۆمەڵگا کۆمەڵە کەسێکن کە هەست و سۆزو بیروڕایەکی هاوبەشیان هەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، ئەو پێی وایە مرۆڤەکان دوو کۆمەڵەن:

  • کۆمەڵێک، خودا خۆشەویستی خۆی خستۆتە دڵیانەوە.

شاری خوایی خەڵک لەژێر سایەی بنەماو پرەنسیپە ئایینیەکان کاردەکەن هەروەها لەژێر سایەی بەهاکانی چاکە دەژین. بەڵام شاری زەمینی خەڵک لەسەر بنچینەی حەز و ئارەزووەکانیان بەڕێوە دەچن، ئەو دەڵێ لەگەڵ دروست بوونی دونیا ئەو دوو شارە هەن. شاری زەمینی ئەو کاتە لەناو دەچێ کە مەسیح دێت واتە لەگەڵ هاتنی مەسیح، بەڵام شاری خوایی هەر دەمێنێ، ئەو پێی وایە شاری مرۆیی لەقتەیەکی شاری خواییە کە ئەفلاتوون ئەم بۆچوونەی هەبوو، ئەفلاتوون پێی وابوو هەموو ئەو شتانەی لەسەر زەمینە ڕەنگ دانەوەی شاری مرۆییە و وێنەیەکی تێپەڕبووی شاری خواییە. بیرۆکەی ئۆگستینیش نزیکە لە ئەفلاتوون کە پێی وایە لەم شاری مرۆییەدا ئێمە میوانین، بەڵام لەشاری خوایی دا ئێمە هاووڵاتین، شاری خوایی بەڕای ئەو شارێکی نەمرە بۆیە ئەو دەڵێ ئەگەر لە دونیا هەژار بیت یان ستەمت لێ بکرێ نابێ خەم بخۆیت، بەڵام گەیشتن بەم شاری خواییە ئەوەیە کە دەبێ مرۆڤەکان بە چاکە بژین، هەروەها پێی وایە ئەو دەوڵەتەی کە دروست دەبێ نە ئەنجامی ڕێککەوتنی مرۆییە نە ئەنجامی ڕێککەوتنی تاکەکانە بەڵکو ئەنجامی غەریزەی سروشتی مرۆڤە هەر بۆیەش دەوڵەت دامەزراوەیەکی پێویستە، دەوڵەتی نموونەیی ئەو دەوڵەتەیە کە دەسەڵات لە خوداوە وەردەگرێت ئەو دەوڵەتەش دەبێ دەوڵەتێکی ئایینی بێت ئەرکی سەرەکی ئەو دەوڵەتە پەیوەستە بە ئایینەوە کاردەکات بۆ خۆشبەختی مرۆڤ و لەهەمان کاتدا مرۆڤ ئامادە بکات بۆ ژیانی دواتر (ئاخیرەت). لەو پێناوەشدا دوو شت هەیە ئەویش دەوڵەت و کڵێسا، ئۆگەستین دەڵێ دەبێ دەوڵەت لەخزمەت کڵێسادا بێ، کڵێسا سەرپەرشتی کاروبارەکانی دەوڵەت بکات بەلای ئۆگەستینەوە بنچینەی ژیانی کۆمەڵایەتی یاسای سروشتییە و مرۆڤەکان لە ڕێگەی عەقڵەوە دەگەن بەو یاسایە و لەسەر دوو بنەما یان دوو پرەنسیپ وەستاوە کە ئەمانیش بریتیین:

  1. بنەمای یەکەم ئەوەیە کە کارێک بە ئەوانی دیکە مەکە کە ناتەوێ بەرامبەر تۆ بکرێ. واتە کەسێک مەشکێنەوە ئەگەر ناتەوێ بشکێیتەوە.
  2. هەر مرۆڤێک مافی خۆی پێ بدە، ئەو پێی وایە هۆکاری سەرەکی هەیە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی سیاسی هەبێ و دادپەروەری بەرقەرار بێ چونکە بەبێ عەدالەت و دادپەروەری پاشا دزو جەردەیە، دەوڵەتێک کە دادپەروەری تێدا نەبێ ئەشکەوتێکە بۆ دزەکان.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر