بێرتراند ڕاسێل

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لەدایکبوون بێرتراند ئەرتوور ویلیام ڕاسێل
١٨ مەی ١٨٧٢
بەڕیتانیا
مەرگ ٢ فێبریەی ١٩٧٠
وێڵز، بەریتانیا
نەتەوە بەریتانیایی

بێرتراند ئەرتوور ویلیام ڕاسێل یان بێرتراند ڕاسێل (لەدایک بوون ١٨ی مەیی ١٨٧٢ - کۆچی دوایی ٢ی فێبرییەی ١٩٧٠) فەیلەسووف، لۆژیکزان، مێژووزان، ماتماتیکەوان، ڕیفۆرم‌خوازی کۆمەڵایەتی و ئاشتیخوازی خەڵکی بەریتانیا بوو. ئەگەرچی زۆرینەی ژیانی لە بریتانیا بەسەر برد، بەڵام لە وێڵز لەدایک بوو و ھەر لەوێش‌دا کۆچی دوایی کرد.

راسێڵ سەرپەلی شۆڕش دژی ئایدیالیزم لە بەڕیتانیا لە ساڵانی پێش ١٩٠٠دا بووە و وا ئەزانن دەگەڵ شاگردەکەی "ویتگێنشتاین" و "فرێگ" پیاوی ئایینیەکەی، پەیاکەر و دامەزرێنەری "فەلسەفەی شیکاری" بن. دەگەڵ "وایتھێد"، "بنەمای ماتماتیک"ی نووسی کە ھەوڵدانێکە بۆ نزیککردنەوەی لۆژیک و ماتماتیک. وتارە فەلسەفیە‌کەی بە ناوی "لەسەر جیاکردنەوە" وەک مۆدێل و سەرمەشق بۆ فەلسەفە‌ دەزانن. ھەر دوو بەرھەمەی وا باسکران لەسەر لۆژیک، ماتماتیک، دانانی تیئۆریا، زمان‌ناسی و ھەروا فەلسەفەی شیکاری کاریگەری زۆری ھەبووە.

تێکۆشەری دژەشەڕ، پاڵپشتی بازەرگانی ئازادی نێو نەتەوەکان و دژی دەسەڵاتی بە‌ھێز بوو. ڕاسێل بۆ ھەوڵدانە دژەشەڕەکانی لە درێژەی شەڕی جیھانی یەکەم، بۆ بزووتنەوەی دژی ھیتلەر، داخستنی چەکی ناوەکی، ڕەخنەگرتن لە دیکتاتۆری سۆڤیەت و تێکەڵ بوونی ئەمریکا لە شەڕی ڤیێتنام، لە بەندیخانە کرا.

لە ١٩٥٠دا ڕاسێل خەڵاتی نۆبێلی وێژە و ھونەری وەر گرت بۆ نووسراوە جۆربەجۆر و بەنرخەکانی کە تێیدا پالپشتی کردوو لە ھاونەوع دۆستی و ئازادی بیرۆکە.

سەرچاوەکان [دەستکاری]

وتاری بێرتراند ڕاسێل لە ویکیپیدیای ئینگلیزی