پارمێنیدس
| پارمێنیدس Parmenides Παρμενίδης |
|
|---|---|
پارمێنیدس |
|
| سەردەم | سەرەتای فەلسەفەی سوقراتی |
| ناوچە | فەلسەفەی ڕۆژئاوایی |
| بایەخی داوە بە | مێتا فیزیا، زانستی بوون |
| بیرۆکە گرنگەکان | فەلسەفەی چارەنووسی، ڕاستی بنچینەیی |
پارمێنیدس (بە ئینگلیزی: Parmenides) لە دوو سەدەی (٥-٦) ی پێش زایینیدا ژیاوە و فەیلەسوفێکی یۆنانیە و سەر بە فێرگەی ئیلیاییەکانە، بنچینەی فەلسەفەکەی لەسەر (ڕەھەندی ڕاستیەتی) بیناکرد، کە ئەم ڕەھەندەش پێی وایە کە کە جیھان نەگۆڕە و ھەبوونیش ڕاستیەکە ھەتاھەتایە نەگۆڕە، بۆ ڕەھەندی بەرامبەریش (واتە ڕەھەندی بیروڕا) کە ھێراکایتس و ھاوڕێیانی بیردۆزەکانی خۆیان سەبارەت بە ئەستێرەناسی و سروشت و میتۆلۆژیا خستەڕوو، بەدیدی پارمێنیدس سروشت لە دوو توخمەوە سەرچاوە دەگرا، کە یەکەمیان بریسکەدار و چالاک و گڕدارە و ئەویتریان کز و تاریکە و بەمەش فەیلەسوفانەی دی و پاش شیکردنەوەی فەلسەفەکەیان، پارمێنیدس وەک باوکی میتافیزیکا لە یۆنانی کۆندا دەخەمڵێنن.
پارمێنیدس بوون بە شتێکی ھەمەکی دادەنێت و پێی وایە نەگۆڕەو نەجوڵاوە، چونکە کاتێک بوون دەگۆڕێت، دەبێت لەفۆڕمێکەوە بۆ فۆڕمێکی تر بێت وەک گەرمکردنی ئاو و بوونی بە ھەڵم، کاتێک ئەویش دەڵێت کە بوون ناگۆڕێت، ئەگەر بێت و بگۆڕێت دەبێت ببێت بە شتێک کە بەدەربێت لەبوون، گریمان ببێت بە نەبوون، بەڵام ئەو باوەڕی بە نەبوون نییە کەواتە گۆڕانەکە بەبوونەوە بۆ بوونە و ئەمەش گۆڕان نییە، ئەو بوونەی کە پارمینیدز باسی دەکات لە بوونێکی ھەمەکیەو ھەموو بابەتێکی ھەمەکیش تەنیا لەڕێگەی ھۆشەوە پەی دەزانرێت و ھەست پەی پێنابات و نایدۆزێَتەوە، چونکە ئەم فەیلەسوفە بەھەموو شێوەیەک ھەستەکان ڕەتدەکاتەوە و بە بڕوای ئەو (ھەبوون ھەیەو ناتوانیت بڵێیت نییە، نەبوونیش نییە و ناتوانیت بڵێیت ھەیە و بیری لێبکەیتەوە).کەواتە ئەوان کاتێک کە ھەست ڕەتدەکەیتەوە بڕواشیان بەھیچ گۆڕانێکی ڕادیکاڵی و ئەبستراکتی و ڕیشەی نییە و بوون ھەیە و ھەر بەرەو بوون دەڕوات و لەبەرئەوەی نەبوونیشی نییە کەواتە ھەر لەبووندا دەمێنێتەوە.
پارمینیدس باوەڕی وایە بۆ زانین دوو ڕێگا ھەیە: یەکەمیان ھەستە کە ڕێگای گومانە و پێی ناوترێت زانین. دووەمیشیان ئەقڵە و یەقینە و دەتوانرێت بزانین پشتی پێببەسترێت. ھیراکلیتس گشت ئەو ڕەئانە ڕەتدەکاتەوە کە پێی وایە بوون لەنەبوونەوە دروست دەبێت و نەبوونیش لەنەبوون وە یان نەبوون ھەر نییە ھەروەک دەڵێت (تەنیا یەک ڕێگەمان ماوە کە دەربارەی بدوێین، ئەویش ئەوەیە کە ھەبوون ھەیە و چەند بەڵگە و نیشان بەدەستەوەیە کە ئەو ھەبوونە نەدروست دەبێت و نە دەگۆڕێت و نە تێک دەچێت و نە لەناو دەچێت، چونکە یەک شتە، نابزوێت و، کۆتایی نییە…)
سەرچاوە [دەستکاری]
پەراوێزەکان [دەستکاری]
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||