ھۆمیرۆس
ھۆمیرۆس (بەگریکیی کۆن: Ὅμηρος، Hómēros، بەئینگلیزیی: Homer)، ھۆنراوەنووسێکی گریکی بەناوبانگ و نووسەری ھەردوو داستانی بەناوبانگی ئەلیادە و ئۆدیسا، ھەستا بە بەنەمرکردنی شەڕی تەڕوادە بەشێوەی ھۆنراوە بە شێوەیەکی زۆر ورد و پاراو، کە پێدەچێت روویدابێت لەدەوروبەری ساڵی ١٢٥٠ پ.ز. بەوەشەوە رانەوەستا تا داستانێکی ھۆنراوەیی تری نووسی، کە باس لە بەسەرھاتەکانی ئۆدیسیۆس دەکات لەکاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتی خۆی، لەدوای کەوتنی تەڕوادە لە سەدەی سیانزدەھەمی پێش زایین. ئەلیادە بە رەوانبێژییەکی روون و ئاسان ناسراوە، لەگەڵ تێکەڵکردنی بە رەوانبێژییەکی زۆر بەھێزی زمانەوانیی، ھەروەھا پیشاندانی وێنەیەکی تەواو، لە سیما تایبەتییەکانی بوو، لەگەڵ باش لێکچوواندن و تەکنیکی وێنەیی درووستکراو لە ھزردا، کە بەپێی ئاماری وەرگێرەکان گەیشتۆتە سەد و نەووەت لێکچوواندن. مێژوونووسان کۆکنین لەسەر سەردەم و کاتی ژیانی ھۆمیرۆس، ھەندێکییان ھەن دەڵێن بەشداری شەڕی تەڕوادەی کردووە و ھاوسەردەمی بووە، یان بابڵێین لە سەدەی سیانزدەھەمی پێش زایین‌دا ژیاوە، بەڵام زۆرینەی قسەکان ئەوە دەگەیەنن کە لە سەدەی ھەشتەم یان دەیەمی پێش زایین‌دا ژیاوە، یان بڵێین لەسەردەمی شەڕی تەڕوادەدا نەژیاوە، چوونکە گەر بەشداری شەڕەکەی بکردبایە، ئەوا دەبوو ناوی ھەبوایە لەنێو لیستی ئەو کەسانەی کە بەشداری شەڕی تەڕوادەیان کردووە.
له‌سه‌ده‌ی هه‌شتی پێش زایین ژیاوه ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هۆمیرۆسه‌وه زانراوه ، شاعیرێکی هه‌ره گه‌وره‌ی گریک بووه خاوه‌نی دوو داستانه به‌ناوبانگه‌که‌ی ( ئیلیاده ) و ( ئۆدێسه ) بووه و ، هه‌شت سه‌ده‌یه‌ک به‌رله‌زایین ژیاوه و به‌رهه‌می شیعری داستانی بڵاوکردۆته‌وه . به‌ڵام له‌سه‌رێکی تریشه‌وه ئه‌و ( هۆمیرۆس ) ه کێشه‌یه‌کی زۆری له‌ناو ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌ب ناوه‌ته‌وه . له‌و کاته‌ی که ڕه‌خنه‌گرانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له‌و ڕایه‌دابوون که هۆمیرۆس هه‌ر نه‌بووه و دوو داستانه‌کانیشی دانه‌ناون . که‌چی هه‌موو ڕه‌خنه‌گرانی سه‌ده‌ی بیسته‌م هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که هۆمیرۆس بووه و ژیاوه ، له‌هه‌ندێ سه‌رچاوه‌شدا ئه‌وه‌ش ده‌گوترێ که هۆمیرۆس پیاوێکی کوێری هه‌ژاری کڵۆڵ بووه و له‌سه‌رده‌می پیریدا شاره و شار گه‌ڕاوه و له‌سه‌ر ئاوازی ڕه‌بابه شیعره‌کانی داستانه‌کانی ( ئیلیاده ) و ( ئۆدیسه )ی به‌گۆرانی گووتوه ! . شیعره‌کانی ئه‌م دوو داستانه‌ی هۆمیرۆس ده‌ورێکی ته‌واویان بووه له پێشخستن و گه‌شه‌کردنی ئه‌ده‌بی گریکی ئه‌و سه‌رده‌مه و کاریگه‌رییه‌کی ته‌واویان کردۆته سه‌ر ڕۆشنبیری و زانیاری و ڕه‌وانبێژی ئه‌و گه‌له کۆنه و بونه‌ته پێوانه‌یه‌کی ڕاست و دروستی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی . سه‌باره‌ت به‌و ده‌وره گرنگه‌ی هۆمیرۆس له‌ئه‌ده‌ب و زمانی گریکدا زۆر له شاره‌کانی یۆنانی کۆن به‌شاعیری خۆیان داناوه و خه‌ڵکه‌که‌یان گوتوویانه له شاری ئێمه‌دا له‌داییک بووه و ژیاوه و ناودارترینی ئه‌و شارانه‌ش : ئه‌سینا و ئیزمیر و خێوس و کۆلۆفۆن بوون . داستانه‌کانی ( ئیلیاده ) و ( ئۆدیسه ) له‌ناو ئه‌ده‌بی جیهانیدا پایه‌کی به‌رز و دیاری‌یان هه‌یه و بریتین له‌هه‌واڵی ڕووداوه‌کانی جه‌نگی پڕ کوشت و بڕ و زه‌بر و زه‌نگی ( ته‌ڕواده ) و ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی جه‌نگاوه‌ر و قاره‌مانه‌کانی ئه‌و جه‌نگه له قاڵبی حیکایه‌تی سه‌رسوڕهێنی خۆش و دڵگیر به‌شیعر داڕشتوون و به جوانی و ڕێباز و ڕه‌وشت و خووی گریکه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه زووه ده‌رده‌بڕن . ئیلیاده : بریتییه له چیرۆکی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی ئابڵۆقه‌دانی شاری ( ته‌ڕواده ) له‌لایه‌ن گریکه‌کانه‌وه ، به‌شیوه‌یه‌کی جوان و کاریگه‌ر باسی ئه‌و شه‌ڕه ده‌گێڕێته‌وه و به کورتیش مێژووی 9 ساڵه‌که‌ی جه‌نگی سامناکی نێوان گریک و ته‌ڕواده ده‌رده‌بڕێت و که پێکهاتووه له 24 سروودی دوور و درێژ هه‌ریه‌که‌شیان لایه‌نێکی جه‌نگه‌که و ئابڵوقه‌دانه‌که‌ی شاری ته‌ڕواده ده‌گێڕێته‌وه . به‌ڵام داستانی ( ئۆدێسه ) هه‌واڵی جه‌نگ و فیداکاری قاره‌مانێتی له ڕاده‌ری ( پۆلیس )ی جه‌نگاوه‌ری قاره‌مانی گریک ده‌گێڕێته‌وه له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌و جه‌نگه قڕکه‌ره بۆ شار و ماڵه‌که‌ی خۆی و ، ئه‌م داستانه‌ش بریتییه له 24 به‌ش یا سرودی دوور و درێژ و هه‌ریه‌که‌یان به لایه‌نێکی ڕووداوه سه‌رسوڕمێنه‌کانی ده‌گێڕێته‌وه . سه‌باره‌ت به‌و دوو داستانه به‌رزه ، ( هۆمیرۆس ) به‌یه‌که‌م شاعیری گریک و به‌ناوبانگترین شاعیری داستان داده‌نرێت و ئه‌م دوو شاکاره‌یشی نمونه‌ی به‌رزی شیعری ڕه‌سه‌نی داستانن چونکه به‌شێوه‌یه‌کی جوان و ناسک و به‌ده‌ربڕینی ساکاری پڕ له جوانکاری داڕشتراون بۆیه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له‌نرخ نه‌که‌وتوون و ناوی خۆیان و ناوی ( هۆمیرۆس)یان به نه‌مری هێشتۆته‌وه