جیھانی ڕۆژاوایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جیھانی ڕۆژاوایی
بابەتی لاوەکیEast-West dichotomy
بەرامبەرEastern world
ئەو وڵاتانەی بەگشتی وەکوو جیھانی ڕۆژاوایی دەناسرێن

جیھانی ڕۆژاوایی یان جیھانی ڕۆژاوا (ھەندێ جار تەنیا پێ دەوترێ ڕۆژاوا) زاراوەیەکە کە گرێدراوی بەستێن دەتوانێ خاوەنی چەندین واتای جیاواز بێ. بەم پێیە، پێناسەی ئەو شتەی کە ڕۆژاوا پێک دێنێ ژی دەگۆڕێ. بەریناییی جیھانی ڕۆژاوایی لەگەڵ تێپەڕینی سەردەمان و لە پێوەند لەگەڵ ھەلومەرجە مێژوویییە جۆراوجۆرەکاندا، ھەندێ جار پەرەی سەندووە و گەورەتر بووە، ھەندێ جاریش ھاتۆتە یەک و بچووکتر بووە.

قووڵترین ڕیشەکانی چەمکی جیھانی ڕۆژاوایی لە ژیاری یۆنانی-ڕۆمی لە ئەورووپادا چەقیون؛ لەگەڵ ئەوە دوو ئاخێزگەی تریشی ھەیە کە بریتین لە: سەرھەڵدانی مەسیحییەت و پاشان لێکترازانی گەورە لە سەدەی ١١ھەمدا کە مەسیحییەتی کردە دوو نیوەی ڕۆژاوایی (یا لاتینی) و ڕۆژھەڵاتی (یان یۆنانی) -یەوە. لە سەردەمی نوێدا، ڕێنێسانس و ڕۆشنگەری بەگرانی کاریگەرییان دانا لەسەر چاندی ڕۆژاوایی و ھەروەھا وڵاتگری لە سەدەکانی ١٨ھەم و ١٩ھەمدا شێوەیەکی نوێی پێ بەخشی. لە درێژەی شەڕی سارد (لە نیوە ھەتا کۆتاییی سەدەی بیستەم) و دوژمنایەتیی دوولایەنە لەگەڵ سۆڤیێتدا، بەکاربەریی سیاسیی زاراوەکە بەشێوەیەکی کاتی گۆڕا.

لە بەستێنی چاندی و سیاسیی ھاوچەرخدا، جیھانی ڕۆژاوایی بەگشتی ئاماژە دەکا بە گەلانی یەکێتیی ئەورووپا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزیلاند، ئەورووپای ناوەندی، ئەمریکای لاتینی، ئیسرائیل و ئەفریقای باشوور.

سەرچاوەکان[دەستکاری]