حوسنی موبارەک
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
| موحەمەد حووسنی مووبارەک | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٤ی مەی ساڵی ١٩٢٨ میسر ، پارێزگای منوفیە |
| حیزبی سیاسی | پارتی دیموکراتی نەتەوەیی |
| بیروڕای ئایینی | ئیسلام ، سوننە |
| منداڵەکان | ئالا ، جەمال |
| واژوو | |
موحەممەد حوسنی موبارەک (بە عەرەبی: مُحَمَد حُسني مبارك) ناسراو بە حوسنی موبارەک لەدایکبووی ٤ی ئایاری ١٩٢٨، لە ٤ ئۆکتۆبەری ١٩٨١ -ەوە تاوەکوو ١١ شوباتی ٢٠١١ سەرکۆماری وڵاتی میسر بوو. ئەو چوارەمین سەرۆکی میسر بوو لەوەتەی دروستبوونی ئەم کۆمارەوە.
موبارەک پاش تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بەسەر خۆپیشاندانەکاندا لە شۆڕشی ساڵی ٢٠١١ی میسر، ڕێکەوتی ١١ی شوبات لەکار وەلا نرا.