گەنجانی ئاتسز
گەنجانی ئاتسز | |
---|---|
[[File:|150]] | |
ناوی خۆماڵی | Genç Atsızlar |
ماوەی چالاكی | ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ |
سەرکردە | جانەر قارا |
پاڵنەر | گەیشتن بە ئامانجەکانی نیھاڵ ئاتسز |
ناوچەکانی چالاکی | تورکیا |
ئایدۆلۆژیا |
|
گەنجانی ئاتسز (بە تورکی: Genç Atsızlar) ڕێکخراوێکی ڕاستڕەوی توندڕەون کە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای نیھاڵ ئاتسز دامەزراوە و لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ لە شاری بورسای تورکیا دامەزراوە.
مێژوو
[دەستکاری]لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨، لە یاری تۆپی پێی تورکیا و ئەرمەنستان کە لە بورسا ئەنجامدرا، ڕاگەیەندرا کە ھێنانی ئاڵای ئازەربایجان قەدەغەیە، بۆ ئەوەی ڕێگری لە ھەر ململانێیەک لە یاریگاکەدا بکرێت. چوار ئەندامی گەنجانی ئاتسز لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کران بەھۆی ئەوەی پلانیان دانابوو لە ناوەڕاستی یارییەکەدا فڕۆکەی ڕیمۆت کۆنترۆڵکراو کە بە ئاڵای ئازەربایجانەوە بەسترابوو بەسەر یاریگاکەدا ھەڵبکەن.[١]
گەنجانی ئەتسیز کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە گۆڕەپانی تەقسیم بەشدارییان کردبوو، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی خۆجالی (کۆمەڵکوژی ١٩٩٢ی خەڵکی مەدەنی ئازەربایجان لەلایەن سوپای ئەرمەنستانەوە) دروشمیان بەرزکردەوە و لافیتەیەکیان بەدەستەوە بوو کە لەسەری نووسرابوو «ھەمووتان ئەرمەنن، ھەمووتان گەوادن»، و «گەوادەکانی ھرانت ئێمە مەترسێنن»، ھەروەھا «ئەمڕۆ گۆڕەپانی تەقسیم، سبەی یەریڤان، شەوانە لەناکاو ھێرشتان دەکەین». چەند ڕۆژێک لە میدیاکان باسی ئەو گردبوونەوەیە دەکرا. ڕاگەیەندرا کە ئەو گرووپە لە کاتی گردبوونەوەکەدا پلانی ھێرشکردنە سەر بەدەپە و ڕۆژنامەی ئاگۆس و کونسوڵخانەی فەڕەنسایان دانابوو و ھەروەھا پلانیان دانابوو دواتر ھێرش بکەنە سەر سیاسەتمەداری مەھەپە ئەکمەلوددین ئیحسانۆغلو.[٢][٣][٤]
دوای ئەوەی ھێزە چەکدارەکانی سووریای بەشار ئەسەد لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ٣٦ سەربازی تورکیایان لە ئیدلیب کوشت، گەنجانی ئاتسز «رێپێوانی سوپا و نەتەوە»یان لە پارێزگا جیاجیاکان ڕێکخست.[٥]
بورسا وەک پایتەختی گەنجانی ئاتسز وەسف دەکرێت.[٦] لە گۆرانییە ناسیۆنالیستییە بەناوبانگەکەی مەولوودجان قاپلان «تەشکیلات تورکوسو» کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، باس لە گەنجانی ئاتسز کراوە. لە بەیتی دووەمدا ھاتووە «توران ماڵی ئێمەیە، گەنجانی ئاتسز سوپای ئێمەیە، گورگەکەمان بەردەوام ھاوار بکات، لە شاخەوە بۆ شاخ».[٧]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Ermenistan maçına planörlü eylem». www.hurriyet.com.tr (بە تورکی). لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Son Dakika». Milliyet (بە تورکی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Hocalı mitingini 'Genç Atsızlar' sabote etmiş». CNN TÜRK (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «O pankartın altından bakın kim çıktı? - Internet Haber». www.internethaber.com. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Ötüken'den 'Ordu Millet' yürüyüşü». Haberler (بە تورکی). ٢ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Nefret pankartlarının altından Genç Atsızlar çıktı - Güncel Haberler Milliyet». www.milliyet.com.tr. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Teşkilat Türküsü'nde dans etti! Twitch yayıncısı Pqueen'e soruşturma... - En Son Haber». www.ensonhaber.com (بە تورکی). ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.