ڕێگە
ڕێگە قۆناغێکە کە لەسەر زەویدا بۆ ھاتوچۆ دیاری دەکرێت یان دەکرێتەوە و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەچێت. ڕێگەکان بە دەستی مرۆڤ دروست دەکرێن و ھەزاران ساڵە بۆ مەبەستی ھاتوچۆی بە پێ، بە وڵاخ یان (بە زۆری لە سەدەی بیستەمەوە) بە ئۆتۆمۆبیل بە کار دێن. لە ئەمڕۆدا داڕشتن و کردنەوەی ڕێگەکان کاری ئەندازیارانی شارستانییە.
جۆری ڕێگە بەپێی مەتریاڵ
[دەستکاری]لە ڕابردوودا ڕێگەکان تەنیا لەسەر زەویدا دیاری دەکران و ئەگەر بۆ ھاتوچۆی گالیسکەکان بوونایە دەکوترانەوە. ھەرچەند نموونەی ڕێگەی پێشکەوتووتریش لە شارستانییەتە کۆنەکاندا وەکوو میسر یان ڕۆمای کۆندا بینراوە.[١] بەڵام ئەمڕۆ بە گشتی ڕووی دەرەکیی ڕێگەکان لە ئەم مەتریاڵانە دروست دەکرێت:
کارایی ڕێگە
[دەستکاری]ڕێگەکان بە تێپەڕبوونی کات کۆن دەبن، دادەوەشێن و ئاستی کاراییان دێتە خوارەوە. ئەم داوەشانە ڕەنگە خۆی لە ڕێی قڵیشی ڕووی ڕێگە یا برینەکانی ترەوە دەربخات.[٢] دواتر قڵیشەکان گەورەتر دەبن و ڕەنگە چاڵ لە ڕووی ڕێگەکەدا دروست بکەن. لەم کاتەدا ڕێگەکە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە دەبێت. نۆژەنکردنەوەکە ڕەنگە بچووک بێت و تەنیا بە گیراندن یا داپۆشینی قڵیشەکان دوایی بێت یا دەکرێت نۆژەنکردنەوەیەکی گەورە بێت و توێیەکی تازەی ئاسفاڵت یا کۆنکریت بە سەر ڕێگەکەدا بخرێت یا تەنانەت لە بنەڕەتەوە دروست بکرێتەوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://www.nytimes.com/1994/05/08/world/world-s-oldest-paved-road-found-in-egypt.html ١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)».
- A. T. Papagiannakis, E. A. Masad, (2007), “Pavement Design and Materials,” Wiley.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێگە تێدایە. |