ڕێگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێگەیەکی کۆن لە ڕۆمای کۆندا
شاڕێگەی ٤٠١، ڕێگەیەکی مۆدێرنی قیڕی لە شاری تۆرنتۆ

ڕێگە قۆناغێکە کە لەسەر زەویدا بۆ ھاتوچۆ دیاری دەکرێت یان دەکرێتەوە و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەچێت. ڕێگەکان بە دەستی مرۆڤ دروست دەکرێن و ھەزاران ساڵە بۆ مەبەستی ھاتوچۆی بە پێ، بە وڵاخ یان (بە زۆری لە سەدەی بیستەمەوە) بە ئۆتۆمۆبیل بە کار دێن. لە ئەمڕۆدا داڕشتن و کردنەوەی ڕێگەکان کاری ئەندازیارانی شارستانییە.

جۆری ڕێگە بەپێی مەتریاڵ[دەستکاری]

لە ڕابردوودا ڕێگەکان تەنیا لەسەر زەویدا دیاری دەکران و ئەگەر بۆ ھاتوچۆی گالیسکەکان بوونایە دەکوترانەوە. ھەرچەند نموونەی ڕێگەی پێشکەوتووتریش لە شارستانییەتە کۆنەکاندا وەکوو میسر یان ڕۆمای کۆندا بینراوە.[١] بەڵام ئەمڕۆ بە گشتی ڕووی دەرەکیی ڕێگەکان لە ئەم مەتریاڵانە دروست دەکرێت:

کارایی ڕێگە[دەستکاری]

ڕێگە لە چەند توێ ماتریاڵی جۆراوجۆر دروست دەبێت.

ڕێگەکان بە تێپەڕبوونی کات کۆن دەبن، دادەوەشێن و ئاستی کاراییان دێتە خوارەوە. ئەم داوەشانە ڕەنگە خۆی لە ڕێی قڵیشی ڕووی ڕێگە یا برینەکانی ترەوە دەربخات.[٢] دواتر قڵیشەکان گەورەتر دەبن و ڕەنگە چاڵ لە ڕووی ڕێگەکەدا دروست بکەن. لەم کاتەدا ڕێگەکە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە دەبێت. نۆژەنکردنەوەکە ڕەنگە بچووک بێت و تەنیا بە گیراندن یا داپۆشینی قڵیشەکان دوایی بێت یا دەکرێت نۆژەنکردنەوەیەکی گەورە بێت و توێیەکی تازەی ئاسفاڵت یا کۆنکریت بە سەر ڕێگەکەدا بخرێت یا تەنانەت لە بنەڕەتەوە دروست بکرێتەوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.nytimes.com/1994/05/08/world/world-s-oldest-paved-road-found-in-egypt.html ١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)".
  • A. T. Papagiannakis, E. A. Masad, (2007), “Pavement Design and Materials,” Wiley.