خوێنبەربوون (ڕێگە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خوێنبەربوون (بە ئینگلیزی: Bleeding) جۆرێک برینی ڕێگەیە کە لە ڕێگە ئاسفاڵتییەکاندا بەدی دەکرێت.[١] لەم حاڵەتەدا قیرەکە لە ناو کۆنکریتە ئاسفاڵتییەکەوە دێتە دەرەوە و دەگاتە ڕووی ڕێگەکە و دەبێت بە ھۆی ساف و لووسبوونی ڕووی ڕێگەکەوە. خوێنبەربوونی ڕێگە لەبەر ئەوەی زبریی ڕێگەکە کەم دەکاتەوە، بە جۆرێک لە مەترسیی ڕێگە دادەنرێت و دەتوانێت ببێت بە ھۆی زیادبوونی ژمارەی ڕووداوەکانی ھاتوچووەوە. ئەم جۆرە برینە بەزۆری لە ئاووھەوا گەرمەکاند ڕوو دەدات. خوێنبەربوون زبریی ڕووی ڕێگەکان زیاد ناکات و تەنانەت دەتوانێت کەمیشی بکاتەوە، بۆیە نیشانەی نێونەتەوەیی زبری ناتوانێت بە باشی پێی بزانێت، بەڵام پێوەرەکانی تر وەکوو نیشانەی بارودۆخی ڕووی ڕێگە لەبەرچاوی دەگرن.[٢][١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Way, N. C. , P. Beach, and P. Materials. ASTM D 6433–07: Standard Practice for Roads and Parking Lots Pavement Condition Index Surveys. 2015.