جۆرەکانی ڕێگە
جۆرەکانی ڕێگە زۆرن. ڕێگەکان لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە پۆلێن بکرێن. بڕێک لە ئەو پێوەرانەی بۆ پۆلێنی ڕێگەکان بەرچاو دەگیرێن ئەمانەن: گەورەیی و بچووکی، کەسی یا گشتی بوون، جۆری ماددەی بەکارھێنراو و لایەنی بەرپرسی ئیدارەی ڕێگەکان.
ماددە
[دەستکاری]ڕووی ڕێگەکان دەکرێت لە مەتریاڵی جۆراوجۆر دروست بووبێت. باوترینیان ئەمانەن:
ھەرکام لەمانەش خۆیان دەکرێت بەپێی جۆری مەتریاڵەکەیان بکرێن بە چەند دەستەی ترەوە، بۆ نموونە بنکە دراوەی کارایی درێژخایەنی ڕووی ڕێگە زیاتر لە دە جۆر ڕێگەی ئاسفاڵتیی تێدایە.[١][٢] ڕێگە ئاسفاڵتییەکان لە ئاووھەوای سارددا زیاتر لە ڕێگە کۆنکریتییەکان ھەڵدەکەن، بەڵام لە ئاووھەوای زۆر گەرمدا تووشی بڕێک برین وەک خوێنبەربوون دەبن و عومریان کەمترە.[١][٣]
شوێن
[دەستکاری]ڕێگەکان دەکرێت ڕێگەی شاری یا دێھاتی بن. ڕێگە شارییەکان بە زۆری ھاتوچوویەکی زۆرتریان لەسەرە.[١]
قەبارە
[دەستکاری]ڕێگەکان بەپێی گەورە و بچووکی یا ئەو قەبارەیەی لە ترافیک کە دەتوانن لە خۆی بگرن دەکرێن بە چەند دەستەوە. ئەم دەستەبەندییە لە شوێن بۆ شوێنەوە فەرق دەکات.
ڕێگە بچووکەکان
[دەستکاری]ڕێگە گەورەکان
[دەستکاری]- شاڕێگە
- ئازادڕێ
خاوەندارێتی
[دەستکاری]ئەگەرچی لە زۆربەی شوێنەکاندا ڕێگەکان بە ژێرخانی گشتی دادەنرێن، بەڵام ڕێگەکان دەتوانن کەسیش بن. لەو حاڵەتەدا بۆ تێپەڕین بە ڕێگەکاندا پێویستە باجێکی دیاریکراو بدرێت.
ئیدارە
[دەستکاری]ڕێگەکان گشتییەکان بەپێی ئەوەی چ ئاستێکی حکوومەت ئیدارەیان دەکات دەکرێت پۆلێن بکرێن. بۆ نموونە ڕێگەکان ڕەنگە فیدراڵ، ئوستانی یا شاری بن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب «Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)».
- ^ Elkins, G.E., Schmalzer, P., Thompson, T., and Simpson, A. 2003. Long-Term Pavement Performance Information Management System Pavement Performance Database User Reference Guide.
- ^ Ford, K., Arman, M., Labi, S., Sinha, K.C., Thompson, P.D., Shirole, A.M., and Li, Z. 2012. NCHRP Report 713 : Estimating life expectancies of highway assets. In Transportation Research Board, National Academy of Sciences, Washington, DC. Transportation Research Board, Washington DC.