شەقام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەک لە شەقامی بەی لە تۆرنتۆی کەنەدا
شەقامی بەھارانی مەریوان لە کاتی زستاندا

شەقام[١] یا خیابان ڕێگەیەکی گشتییە لە فەزای شاریدا کە بەزۆری بە خانوو و باڵەخانە دەوری دراوە. ڕووی شەقامەکان دەکرێت لە خۆڵ، ئاسفاڵت، کۆنکریت، بەرد یا ماددەی تر دروست کرابێت. بە درێژایی مێژوودا شەقامەکان جگە لە گرنگیی تایبەت بۆ ھاتوچوو گرنگیی فەرھەنگی و سیاسیان پەیدا کردووە. بۆ نموونە ھونەرە سەرشەقامەکان وەک شانۆی سەرشەقام لە سەدەی بیستەمەوە پەرەی سەندووە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەژار، ھەنبانە بۆرینە، تاران، چاپەمەنیی سرووش، ل ١٥٣، ١٣٨٨، ISBN 978-964-376-516-3.
  2. ^ Colin Chambers, (2006)The Continuum Companion to Twentieth Century Theatre, ISBN 978-1-84714-001-2.