قڵیشی ڕووی ڕێگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قڵیشی درێژایی کە بەھۆی کەمتەرخەمی لە کاتی دروستکردنی ڕێگەکەدا دروست بووە. لە کاتی دانانی توێژە ئاسفاڵتییەکاندا درزێکی سارد دروست بووە و دواتر دەمی کردووەتەوە و بووە بەو قڵیشە.
قڵیشی ماندوویی یا قڵیشی قۆڕیانە لە برینە باوەکانی ڕێگەیە کە لە پشتی قۆڕی یا تیمساح دەچێت.

قڵیشی ڕووی ڕێگە بریتییە لە چەندین جۆری قڵیش کە لە ڕووی ڕێگەی ئاسفاڵتی و کۆنکریتیدا دەردەکەوێت. جۆری ترافیک و ئاووھەوا کاریگەرییان لەسەر جۆری قڵیشەکان ھەیە. ئەم قڵیشە جۆراوجۆرانە ڕەنگە بەتەنیایی بۆ لێکۆڵینەوە و بڕیاردان دەربارەی ڕێگەکان کەڵکیان لێ وەربگیرێت یا دەکرێت بکرێن بە یەک و بە نیشانەی قڵیش یا بە نیشانەی بارودۆخی ڕووی ڕێگە پیشان بدرێن.[١][٢]

جۆرەکانی قڵیشی ڕێگە[دەستکاری]

بڕێک لە گرنگترین جۆرەکانی قڵیشی ڕێگە بریتین لەمانە:[٣][٤]

  • قڵیشی ماندوویی یا قڵیشی قۆڕییانە
  • قڵیشی درێژایی
  • قڵیشی پانایی
  • قڵیشی بلووکی
  • قڵیشی گوێی جادە
  • قڵیشی ھەیڤی

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Way, N. C., P. Beach, and P. Materials. ASTM D 6433–07: Standard Practice for Roads and Parking Lots Pavement Condition Index Surveys. 2015.
  2. ^ "Using Data Analytics for Cost-Effective Prediction of Road Conditions: Case of the Pavement Condition Index" (PDF).
  3. ^ Way, N. C., P. Beach, and P. Materials. ASTM D 6433–07: Standard Practice for Roads and Parking Lots Pavement Condition Index Surveys. 2015.
  4. ^ "Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)".