شاڕێگە
ڕواڵەت

شاڕێگە یا شاڕێ (بە ئینگلیزی: Highway) بریتییە لە ڕێگەیەکی گشتیی گەورە بۆ ھاتوچووی ئۆتۆمۆبیلەکان. وشە ئینگلیزییەکەی، واتە ھایوەی، لە ناوەرۆکی جیادا، ڕەنگە مەعنای جۆراوجۆری ببێت. واتە، تەنانەت ڕەنگە لە وڵاتێک بۆ وڵاتیکی ترەوە مەعنا یاسایی و تەکنیکاڵەکەی فەرق بکات. شاڕێگەکان بە زۆری چەند ھێڵی ھاتوچوویان ھەیە و خێرایی ھاتوچوو تێیاندا سنووردارە. ئەمە یەکێ لەو خاڵانەیە کە لە ئۆتۆبان، کە سیستەمێکی ڕێگەی فیدراڵە لە ئاڵمانیا، جیایان دەکاتەوە. شاڕێگەکان بەپێی گەورەیی، ھاتوچوو و شوێنەکەیان دەکرێت دابەش بکرێن بە چەن پۆلەوە وەکوو گەورە و بچووک یا شاری و دێیی. بۆ نموونە بەپێی پێناسەی بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان ئەو ڕێگانەی کە بە شوێنێکدا تێدەپەڕن کە جەماوەری لە ٥٠٠٠ کەس کەمترە بە ڕێگەی شاری نایەنە ئەژمار.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «FHWA: Highway Functional Classification Concepts, Criteria and Procedures». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
![]() | ئەم «ئەندازیاریی شارستانی» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە شاڕێگە تێدایە.