قیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قیر لە دۆخی ڕەقیدا
لە خۆش کردنی ڕێگە و باندا زۆر سوود لە قیر وەردەگیرێت. شاڕێگەی 401، ڕێگەیەکی مۆدێرنی ئاسفاڵتی لە شاری تۆرنتۆ

قیر یان قیل (بە ئینگلیزی: Asphalt) ماتریاڵێکی ڕەشە کە لە کەشوھەوای ئاساییدا لە دۆخی ڕەقدایە. قیر لە ڕۆژگارانی کۆنەوە بۆ ئاوبەن کردن و دواتر بۆ خۆش کردنی ڕێگە و بان بە کار ھاتووە. قیر وەکوو ماتریاڵێکی تایبەت لە ئەندازیاریی شارستانیدا چاوی لێ دەکرێت و تاقیکاری و ستانداردی تایبەت بە خۆی ھەیە. قیرە جۆراوجۆرەکان لە گەرمای جۆراوجۆردا نەرم دەبنەوە و دەتوێنەوە. واتە خاڵی نەرم بوونەوە، توانەوە و گڕ گرتنی قیرە جۆراوجۆرەکان یەکێک نیە.

سەرچاوە[دەستکاری]

Mallick, R. B., & El-Korchi, T. (2013). Pavement engineering: principles and practice. CRC Press.