بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پلەی سەدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەرمیپێوێک کە پلەی گەرمی بە پلەی سەدی نیشان دەدات

پلەی سەدی (بە ئینگلیزی: Celsius یا Centigrade)[١][٢] یەکێک لە پێوانەکردنەکانی پلەی گەرمی کە یەکەکەی لە سیستەمی نێودەوڵەتی یەکەدا بریتییە لە (). لە ئێستادا جگەلە چەند وڵاتێکی کەم (وەک ئەمریکا و بریتانیا) لە گشت وڵاتانی دونیا ئەم پێوەرە ئیشی پێدەکرێت. ئەستێرەناسی سویدی بە ناوی ئەندەرس سێلسیەس (١٧٠١–١٧٤٤ ز) لە ساڵی ١٩٤٨دا ئەم پێوەرەی دا ھێنا کە ناوی نا سانتیگرێید (واتا سەد پلە).

نمونەی ئەو گەرمی پێوەی کە لەلایەن ئەندەرس سێلسییەس پێشنیار کرا. ئەو یەکەم جار پلەی گەرمی توانەوەی ئاوی بە سەد و پلەی گەرمی کوڵانی بە سفر دانا.

ئەم پێوەرە (لە ساڵی ١٧٤٣ زایینییەوە) لە دوو خاڵی گرنگ پێک ھاتوە، کە بریتین لە سفری سەدی (کە پلەی گەرمی بەستنی ئاوە) و سەدی سەدی (کە پلەی گەرمی کوڵانی ئاوە). ئەم دوو ئاڵە پێویستە لە پەستانی یەک پاسکاڵ دیاری بکرێن. پێش ساڵی ١٧٤٣ ز، بەھەمان شێوە پلەی گەرمی توانەوەی بەفر و پلەی گەرمی کوڵانی ئاو دوو پێوەری سەرەکی بوون، بەڵام بە پێچەوانەوە بوون، واتا پلەی گەرمی کوڵانیان بە سفر و پلەی گەرمی توانەوەی بەفریان بە ١٠٠ سەدی دانابوو. دوای ئەم ڕێکەوتە زانا جین پایەر کریستیەن شوێنی ئەم دوو خاڵەی پێچەوانە کردەوە.

بە ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی لە نێوان ساڵانی ١٩٤٥ تا ٢٠١٩ ئەم یەکەیە پێناسە دەکرێ بە سفر ڕەھا و خاڵی سیانی (ئەو پلەی گەرمییەی کە دەتوانێ تێکەڵەیەک بێ لە سێ دۆخی بەفر، ئاو، و بوخار). ئەم پێناسەیە بە تەواوی دەگەنجێت لەگەڵ پێوەری پلەی گەرمی کێڵڤن (K) کە کەمترین پلەی گەرمی یەکسانە بە یاخود . لە مانگی مایزی ساڵی ٢٠١٩ و پلەی گەرمی سیانی پێناسە کرایەوە بە ().[٣]

ئەگەرچی ھەریەک لە پێوەرەکانی سەدی و کێڵڤن لە پێوەری جیا وەرگیراوون، بەڵام جیاوازی نێوان پلەکانیان یەکسانە، واتا ھە پلەیەکی سەدی گەر زیاد بکات بە واتای ئەوە دێت کە یەک پلەی کێڵڤن زیادی کردوە.

لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩، جارێکی تر پلەی سەدی پێناسە کرایەوە لەسەر ئەساسی نەگۆڕی بۆڵتزمەن لەجیات پلەی گەرمی سیانی. واتا خاڵی سیانی لە ئێستادا خاڵێکە کە پلەی گەرمییەکەی دەپێورێت نەک خۆی خاڵی سەرەکی پێوانەکردنەکە بێت.

مێژوو

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٧٤٢ زانا ئێنڕێس سێلسییەس پێوەری گەرمی سیلیزی داھێنا کە پێچەانەی ئەم پلەبەندییەی ئەمڕۆ بوو (شوێنی سفر و سەد پێچەوانە بوو).[٤] لە توێژینەوەکەی بە ناو نیشانی (Observations of two persistent degrees on a thermometer) ئەو ھیچ ئاماژەیەکی بە کاریگەری پەستان لەسەر پلەی توانەوە نەکردبوو؛ بەڵام ئەم کاریگەرییەی بە وردی لەسەر پلەی گەرمی کوڵان دیاری کردبوو. پێوەرەکەی ئەو لەسەر ئاستی دەریا تەواوە، کە پەستانی یەکسانە بە پەستانی ستاندەر ()

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Celsius temperature scale"
  2. ^ Helmenstine, Anne Marie (December 15, 2014). "What Is the Difference Between Celsius and Centigrade?". Chemistry.about.com. About.com. Retrieved March 16, 2015.
  3. ^ «SI brochure, section 2.1.1.5». International Bureau of Weights and Measures. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  4. ^ Celsius, Anders (1742) "Observationer om twänne beständiga grader på en thermometer" (Observations about two stable degrees on a thermometer), Kungliga Svenska Vetenskapsakademiens Handlingar (Proceedings of the Royal Swedish Academy of Sciences), 3: 171–180 and Fig. 1.