٢١ی کانوونی دووەم
٢١ی کانوونی دووەم ٢١ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٤٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٤٥ لە ساڵە پڕەکاندا)
ڕووداوەکان
[دەستکاری]1324 کۆچی هەتاوی – بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی محەمەد و بەشداری ژنان و نوێنەرانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان ، کۆماری کوردستان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرا . بەو پێیە پێشەوا بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان .
1926 زایینی – ڕۆژنامەی ژیان بە چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی خۆی لە شاری سلێمانی ، وەشانی خۆی دەستپێکرد.
1986 زایینی – تەرمی ئەیاز یوسف زاخۆیی ، هونەرمەندی گەورەی کورد ، بە خاک سپێردرا .
1993زایینی – محەمەد ئەرتان ، ئەندامی پارتی ڕەنجی گەل HEP لە کوردستان_ترکیە ، تیرۆر کرا .
1996زایینی – ڕۆژنامەی ئازادیا وڵات لە کوردستان وترکیە بە چاپ و بڵاو کردنەوەی یەکەم ژمارەی ، وەشانی خۆی دەستپێکرد .
- ٢١ی کانوونی دووەم – لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدا دوو تەقینەوەی خۆکووژی ڕوویدا و لە ئەنجامدا ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەس بریندار بوون
لە دایکبوونەکان
[دەستکاری]- ١٩٩٦ – ماڕکۆ ئاسینسۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و پێشووی یانەی ڕیاڵ مایۆڕکای ئیسپانی(٢٠١٣-٢٠١٤)[١]
- ١٩٨٩ - هنرێك مختاریان - یاریزانی تۆپی پێی بەڕەگەز ئەرمەنی و ئێستای یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و پێشووی یانەکانی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی (٢٠١٣-٢٠١٦) و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی (٢٠١٦-٢٠١٨)[٢]
مردنەکان
[دەستکاری]1924 زایینی – ولادیمیر ئیلیچ لێنین ڕێبەری یەکێتی کۆمارەکانی شۆڕەوی کۆچی دوایی کرد .
1950 زایینی – جۆرج ئوروڵ نووسەری بەتوانای ئینگلیزی کۆچی دوایی کرد .
1993زایینی – محەمەد ئەرتان ، ئەندامی پارتی ڕەنجی گەل HEP لە ئێلحی باکوری کوردستان ، تیرۆر کرا .
2002 زایینی – كچی کوردی دانیشتووی ولاتی سوید فاتیمە شاهینداڵ ، بە هۆی خۆشویستنی کوڕێکی سویدی ، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لە ژێرناوی ناموس پەرەستی کوژرا . (وەکوو سەدان ژن و کچی دیکە ، کە ناویان نازانرێ) .
بۆنەکان
[دەستکاری]بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە January 21 تێدایە. |