بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:دخپەوە ڕەوانە کراوە)


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە



سیاسەت و کاری ویکیپیدیا و نیشانەکان

[دەستکاری]

ئێمە هەر هەموومان ئەگەر بۆ یەک جاریش بێت یاریمان کردووە ئیتر هەر یارییەک بێت، لە یارییەکەدا وشەیەک نوسراوە بەناوی (mission) کەبریتییە (کارەکان) کە دەیکەینەوە نوسراوە ئەو کارە بکە و خەڵاتێکی لە بەرامبەردا وەرگرین، بۆیە منیش داوا دەکەم کە پڕۆژەیەک بۆ ویکیپیدیا دروستکەن و بە چەند کاریکی زۆر و نیشانەی زۆر ئێمە دەتوانیین هەم نیشانەکان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە بەکارهێنەرەکان بەکاری بهێنین، هەم باشترکردنی وتارەکان

کارەکان دەتوانیین بە باشترین کار دایبنێن و بەشێوەیەک کە دڵنیام هەمووتان ھەی دەی تان کردووە، کە ئەویش کاری هەیە کە دانەیەک تەواو دەکەیت ئەوە دەچێتە کاریکی زەحمەتر کە هەر هەمان یاسایە

وەک: تەواوکردنی ١٠ سندوقی زانیاری. کە ئەم کارە تەواو کرا ببێت بە تەواو کردنی ١٠٠ سندوقی زانیاری.

ئەمەش لەسەر دەنگی بەڕێوبەران

بۆ خراپکاریش ئەو بەکارهێنەرانەی خراپکاریان پێکرد ئەوا دەتوانن ئێوەی بەڕێوبەران سەربەستیان بکەن، زۆر سوپاسئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٨:٤١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتریش ئەم وتانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد بەم شێوەیە بەڕیوە دەچێت

  • دەبێت بەکارهێنەر نیشانەی سەرەکی هەبێت
  • دەبێت هەر بەکارهێنەرێک پەڕیەکی تایبەت بە (mission)ی بۆ دابنرێت ئەمەش لەسەر شێوەی ڕۆبۆتی
  • دەبێت بە سێ بەشەوە ئەنجام بدرێت کە بریتییە لە بۆ هەر (mission)نێک بریتی بێت لە سەرەتای ناوەندی زەحمەت، کە ئەمانە بەدوای یەکدا دێن لەدوای جێبەجێکردنی ئاسان دوای ناوەندی دوای زەحمەت.
  • دەبێت ئەو (mission)نەی کە بۆی نوسراوە بە چاکی بیکات، نەوەک بە تێکچووی
  • دەبێت لەسەر هەر (mission)ێک ئەو کارانەی بەکارهێنەری تێدابێت، وەک ئەوەی یەکسەر لەپەڕەکەی بەشێوەیەکی ڕۆبۆتی بۆی بنوسرێت.

هەرچەندە ئەم کارانە لە سەروو پلەی خۆمەوەیە بەڵام دەبێت ئێوەی بەکارهێنەرانی بەئەزموون یارمەتیم بدەن بەهۆی تواناو لێهاتوویتانەوە،

بەڵام من دەموێت لەسەرەتادا ١٠ بەکارهێنەری شارەزا بانگێشت بکەم بۆ ئەم پڕۆژەیە

@Sako Nanakli: @Sakura emad: @Aram: @Épine: @Calak: @Gyan333: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: دەموێت بڵێم لە هەرکاتێکدا دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیە ئەنجام بدرێت ئەوە بە تێکڕای دەنگ دەکرێت و هەرکەسێک بیەوێت دەنگ بدات ئەوا دەبێت بەژداربێت لەم پڕۆژەیەدا. سوپاس ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەرێز @ئارۆ سالار محمود: بیرۆکەکەت جوانە ئەوەندەی لە مەبەستەکەت تێگەیشتم "دەتەوێت وەک پێشبڕکێیەک کارەکان بکرێت و پلەبەندی بۆ ھەر کارێک دابنرێت و ھەر بەکارھێنەرێک بەپێی ئاستی خۆی کارێک یان چەن کارێکی پێبدرێت و ئیتر بەپێی کارەکانی ئاستی بەرز بێتەوە و ئەرکەکانی زیاتر و زەحمەت تر بن، بۆ ھەر کارێکیش کە ئەنجامی دەدات خەڵاتی لە بەرامبەردا پێ بدرێت بەڵام خەڵاتەکە کێ دەیدات وە چییە؟" و ھەندێک لەوانەی تاگت کردوون ھیچ بەشداریان نەماوە یان ناتوانن بەچالاکی بەشداری بکەن لە ویکیپیدیا بۆ نموونە @Gyan333:، بەکارھێنەر:Épine. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارۆ سالار محمود: سڵاو ، دیارە ئەوەندەی تێگەیشتبێتم ئەتەوێت پشبڕکێیەک لە نێوان بەکارهێنەران دروستبکەیت بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین سندوقی زانیاری وەڕبگێڕن، ئەگەر ئاوایە و مەبەستەکەت ئەوە بۆ ئەم قۆناغەی ئێمە کەمێک ئاسان نییە، بەتایبەت بەبێ پشتیوانی و خەڵات . پێشتر قەرارمان دەبوو پێشبڕکێەک ڕێکبخەین بۆ دانانی سەرچاوە بۆ ئەو وتارانەی بێ سەرچاوەن بە پشتیوانی ویکیمیدیا بەڵام وابزانم بەهۆی نەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەر لە ویکیپیدیای کوردی کارەکە نەکرا .بۆیە هەر کارێک بەتایبەت لەو شێوەی جەنابت باسی دەکەیت ئاسان نییە بەتایبەت ئەم مەرجانەی تێدابێت قورس و گرانی و مامناوەن ، ئامانجی بەشی زۆری ئەوانەی لێرەن هەوڵدانە بۆ ئەوەی لانیکەم ژمارەی وتارەکان بگەیینە ئاستێکی زۆر باشە لەگەڵ بوونی ناوەڕۆکێکی باش .ئەمەش کەم کەس بە خۆبەخشی و بێ بێ چاوەڕوانی هیچ پاداشتێک ئەنجامی دەدات.لەگەڵ ئەوەش بوونی پڕۆژەی جیاواز لە نیشانەکانی پێشکەوتنی ویکیپیدیای کوردیدایە و لە قازانجیەتی ئەنجامیان بدات هەرچەند تا ئێستا چەن پڕۆژەیەک ئەنجام دراون ئێستاش پڕۆژەی شارەکانی ئێران لە بواری تەواوبووندایە.جا ئەگەر وادەزانی هەڵە تێگەیشتووم دەتوانی ڕوونکردنەوەی زیاتر بنوسی ، لەگەڵ ڕێزدا .Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان ڕاست دەکەن ئەمە ئەرکێکی قورسەو جێبەجێکیردنی کاتی دەوێت، بەڵام ئێمە دەتوانین وتارێکی ویکی لە سەرەتادا بۆ دروست بکەین، و دەتوانین بە چەند شێوەیەک کار دروستبکەین، ئەوەش حەزدەکەم یەکم کار ئێوە بینوسن، و دەزانین نیشانەکان زۆر لەمەوبەر دیاری کراوە، بەڵام نەخراوەتە بەرچاوی بەکارهێنەر و ئێمە دەتوانین بڵاویبکەینەوە لە پەڕەیەکدا، و بۆ کارەکان دەبێت لەیەکەو دوور بن

وەک دروستکردنی (چ ژمارەیە) وتارێک کە پێکهاتبێت لە ئەونە (ژمارە. سەردێڕ، ژمارە. ژێرسەردێڕ). یاخود بڵێن دروستکردنی ژمارە. وتاری (وەرزشی، هونەری، موسیقا)، ئیتر دەکەوێتە سەر ئەوەی چی بکەین.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: گەر ھیچ قسەت نییە لەسەر پڕۆژەکە دەتەوێت دایبخەم، بە ھۆکاری ئەوەی نەکرا؟ یان دەتەوێت داواکارییەکە بەردەوام لێرە بێت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٠٤، ١١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داوادەکەم بیسڕیتەوە و هەر دانەیەکی من کە دامناوە چوونکە هیچ کەسێک بێجگە لە تۆ و ئارام نایەنە سەر ئەم بەشەی ویکیپیدیا، لاخۆی دیوەخانە.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏٠٦:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad بێزەحمەت دایبخە Agent aro (لێدوان) ‏٠٦:٢٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیرۆزبایی لە ویکیفەرھەنگی کوردی (کورمانجی)

[دەستکاری]
ئەنجام:

 کرا Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:٠٥، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بۆ ھەمووان ویکیفەرھەنگی کوردیی کورمانجی لە ئێستادا ھەشتەمین ویکیفەرھەنگە لە نێوان تەواوی ویکیفەرھەنگەکاندا و کەمتر لە ١٠٠ وتاری ماوە ھەتا بگاتە یەک ملیۆن (ئامار) بۆیە داوا دەکەم لە پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیای خۆماندا پیرۆزبایی لە ویکیفەرھەنگی کوردی (کورمانجی) بکەین: وەکوو ئەو وێنەیە کە ویکیپیدیای ئەڵمانی پیرۆزبایی لە ویکیپیدیای فارسی کردووە بەھۆی ئەوەیکە گەیشتووەتە ٥٠٠ ھەزار وتار. ویکیفەرھەنگی کوردیی کورمانجی ھەندێکی تر دەگاتە یەک ملیۆن، با زووتر باسەکە بگەیێنینە ئەنجام؛ زۆر سپاس بۆ ھەمووان. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٠:٥٥، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بانگھێشتنامە

[دەستکاری]

@Pirehelokan: @1silent scientist: @Aram: @Sakura emad: @Paraw: @Zamand Karim: @MFTG: @Aro Salar: @Kushared: @Keenîî: @Calak: @Kurd2021: @Aza: @Tessla: @Sakura emad: @Shahid tahir: @Danial2703kurdistan: @Central Kurdish:ئارام وتووێژ ‏٢٠:٢٩، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوان

[دەستکاری]
@Nskoalj سڵاو، لاریم نییە و بە شتێکی باشی دەزانم. گەر کۆمەڵگە ڕازین، پیرۆزبایییەکی خنجیلانە دروست دەکەین و تا کەی دەڵێن، ھەڵی دەواسین. پێشم وایە ئاگاداری بۆ کەس نەچووە چونکە بۆ من نەھاتبوو. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٥٩، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram بۆیە! پێم سەیر بوو زۆرتان لەسەر خەت بوون بەڵام دەنگوباستان نەبوو :) دیسان بانگھێشتیان دەکەمەوە. بەڕای من شتێکی کەم نییە یەک ملیۆن وتار لە ویکیفەرھەنگ، بۆیە من دەڵێم دوو ھەفتە بێت. ئەگەر ماوەکە کەم یا زۆرتر بێت تکایە پێشنیاری خۆتان بخەنە ڕوو. زۆر سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: نەوەڵا، کەم نییە و ھەموو ڕۆژێک ئەمە ڕوو نادات. بۆ ئەم سەردەمە کە کات زوو دەڕوات، دوو حەفتە خراپ نییە. دیسانەوە بانگکردنەکەت شکستی ھێنا، بەڵام من لەجێی تۆ بانگم کردن. :) بڕوانە en:Help:Fixing failed pings. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٣٤، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj لەگەڵ Aza (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ وایە. دیسان سپاس:) Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram با نووسینەکە ئامادە بکەین دە وتاریان ماوە، پێموا نییە کەس دژایەتی بکات. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj لەگەڵ پیرۆزمان بێ. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢١:١٧، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵتم، با خێرا بکریت Aro Salar (لێدوان) ‏٠٩:١٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Nskoalj: بێگوومان جێگەی دڵخۆشییە لقێکی گەورەی زمانەکەمان گەیشتبێت بەو ئاستە بەرزە. بەڵام پیرۆزبایی لە ویکیفەرھەنگ لە ویکیپیدیادا شتێکی نامۆیە بەلامەوە، واتا ویکیفەرھەنگ هەر لە ویکیفەرھەنگ، و ویکیپیدیاش لە ویکیپیدیا. دژ نیم، گەر بە شتێکی باشی دەزانن بیکەن، و سوپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٠٦، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim @Tessla زۆر سپاس، بەڵێ وایە، ئێستا ئێمە تەنیا زاراوەکەمان جیایە گەرنا ھەر یەک نەتەوەین و لە ویکیفەرھەنگی ک. کورمانجی بۆ زۆر وشەی ک. سۆرانییان وتار ساز کردووە. ئێستا ویکیفەرھەنگی ئێمە چۆڵە و گەر ساڵێکیش داینەین کەسێکی وا نایبینێت و چۆن زۆر لە ئێمە نزیکە خراپ نییە گەر دوو ھەفتە لە دەستێکی ویکیپیدیاکەمان پیرۆزبایی بکەین. دیسان سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٢٦، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جێگای خۆشحاڵیمانە، منیش لاریم نییە و دەکرێت دواییش لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بە ویکیپیدیا دابنرێت.Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ پیرۆزە :) —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣٤، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٥٨، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ ھەمووان. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٢:٢٧، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Balyozxane @Ghybu @Bikarhêner Silav, hevalên Çalak û rêvebirên Wîkîferhenga Kurdî (Kermancî), ji kerema xwe li ser navê civata Wiki Kurdîya Soranî pîrozbahiyên me pêşwext qebûl bikin. Pîrozbahî ji bo gihîştina mîlyonek gotarên Wikiferhenga Kurdî (Kirmancî), em plan dikin ku peyamek pîrozbahiyê li ser Destpêka Wîkîpediya Kurdî ya Soranî û rûpelên virtual yên girêdayî wê bidin. Pêşketina we pêşketina me ye û em pê kêfxweş in. Ji bo hemû projeyên Kurdî serkeftin dixwazim. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٢:٤٢، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: لەگەڵ جێگەی پێزانینە پێشنیارەکەت و پیرۆزە لە زمانەکەمان. شـــــەهــــیـــد (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj بانگیش نەکراوم، بەڵام لەگەڵتم. ‎Gêjełûk ‏١١:٢٩، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk گەر لەبیرمان چووی تکایە بمانبوورە :) باسەکە بۆ ھەمووان کراوەیە. Nskoalj (لێدوان) ‏١١:٣١، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ منیش لەگەڵتانم و ھەتا زۆرتر لە دوو ھەفتەش پیرۆزبایییەکە لەسەر پەڕەکە بمینێت باشترە. زۆر خۆشحاڵم کە لقێکی زمانی کوردی گەیشتووەتەوە بەو ئاستە و لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەمووان.پەڕاو (لێدوان) ‏١٣:١٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ پیرۆزە، دڵخۆشبووم.Central Kurdish (لێدوان) ‏١٥:٢٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Paraw بێگومان شتێکی گرینگە، ویکیفەرھەنگی کوردیی کورمانجی ھەتا ئێستا زۆر جاران لە دەرەوەی ویکیپیدیاش و بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لێکردووە. گەر بکرێت من پێم باشە ھەتا نزیک نەورۆز دابندرێت. Nskoalj (لێدوان) ‏١٣:٢٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەکوو نووسینی ئەو بەستەری وێنەیەی ویکیپیدیای ئەڵمانی کە لە سەرەوە دامناوە پێم باشە ھەر وەکوو ئەوان لە سەرەتای پەڕەی دەستپێک ئەو نووسینە دابنەین:

وەکوو ئەندامانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی پیرۆزبایی لە ویکیفەرھەنگی کوردی (کورمانجی) دەکەین بەھۆی گەیشتن بە ١،٠٠٠،٠٠٠ وتار.

زۆر سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٣:٤٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خراپ نیە. دەستان خۆش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠٠، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj لەگەڵ جێی شانازییە. MFTG (لێدوان) ‏٠٦:٠٣، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ کارێکی باشە.DK2 (لێدوان) ‏٠٧:١٦، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram دوو وتار مابوون، سازم کردن، ڕێک بووبە ١،٠٠٠،٠٠٠ وتار تکایە پیرۆزبایییەکە دابنە، نووسینەکەم بینی زۆر جوان بوو. سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:١٠، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە @Nskoalj: و ئەوانی تریش، پێش ئەوەی ئاگادارییەکە بۆ ھەمووان دانرێت، بە چاوی خۆتان سەیری بکەن. ئەم کۆدەی خوارەوە لە تایبەت:پەڕەکەم/common.js دانێ و سەردانی ئێرە بکە و دەبێت درەوشانەوەکە ببینیت.
importStylesheet("User:Aram/kuwikt-celebration.css"); // Backlink: [[User:Aram/kuwikt-celebration.css]]
importScript("User:Aram/kuwikt-celebration.js"); // Backlink: [[User:Aram/kuwikt-celebration.js]]
ئەگەر لە کۆد و لە نووسین ویستتان ھەر شتێک بگۆڕن، پێم بڵێن. پێتان وا بوو ھیچ کێشەی نییە، تا کەی پێتان باش بوو ھەڵی دەواسین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٥٠، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@NskoaljMala we hemûyan ava! Înşela Em ê eynî pêşketinê di Wîkîferhenga soranî de jî bibînin. Balyozxane (لێدوان) ‏١٩:٤٩، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram زۆر سپاس من پێموایە ھیچ کێشەیەکی نییە، تکایە با داندرێت ھەتا مانگێک؛ ھەتا پێش نەورۆز. زۆر سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
واتا ھەتا ٢١ی ئازار. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٠٤، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: سوپاس و دەستتان خۆش بۆ پڕۆژەکە. بەس لای من کەمێک لاک دەکات ئەی لای ئێوە چۆنە؟، هەروەها باشتر نییە کە فۆنتێکی کوردی دابنرێت؟ جوانتر دەبێت بەڕای من. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٤٩، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla:  چارەسەر کرا ڕاستە و زۆر سپاس بۆ پشکنینەکەت! ڕاستییەکەی من بە مۆبایل ناچمە ژوورەوە بۆیە تێبینیم نەکردبوو، بەڵام ترسم ھەبوو کە ئیشەکەمان لێ تێک بدات. ئێستا خاوتر تەنۆڵکەکان (یان با بڵێین گوڵەستێرەکان) دروست دەکات، بەڵام لە کاریگەریی دیسکتۆپی کەمتر کردەوە و لەبەر خاتری مۆبایل ناچاری ئەمە بووین. ھەڵبەتە ئەوەندەی من بزانم بە شێوازی مۆبایل خۆی ئاگادارییەکە پیشان نادرێت و دەبێ بکرێتە سەر شێوازی کۆمپیوتەر. دواتر بەستەرێکی لابردن ھەیە و ئەگەر زانرا نایەڵێت ئیشەکانتان بکەن، دەتوانن لای بەن. دووبارە سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٠:٢١، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj:  کرا بەپێی ئەم وتووێژە تا ئەو کاتەی ئاماژەتان پێ دا با بمێنێتەوە. ئەگەر لەسەر مۆبایل ئیشەکانتانی ھێواش کردەوە، دەتوانن لەڕێگەی بەستەرێکەوە لای ببەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٠:٤٩، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ئێستا باشترە دەستت خۆش. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٣٨، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، سپاس بۆ دانانی پەیامەکە. تکایە ئەگەر دەکرێت وشەی پەرۆش تێیدا لاببرێت و بگۆڕێ بە شادی یان خۆشحاڵی یان دڵخۆشی. پەرۆشی لە هەمان پەرێش و پەرێشانییەوە هاتووە و لە ڕاستیدا مەعنای خەم و پەشێوی دەدا و یانی شێوان. وەک ئاوات دەڵێ ئێمە هەموو پەرۆش و پەرێشان و هەڵوەدا / وەک تۆ هەناسەسەرد و سەحەرخێز و دەربەدەر. (بەڵام وشەی بەپەرۆش یانی بەخەمی شتێکەوە بوون ئیستە باو بووە و تا ڕادەیەک مەعناکەی گۆڕیوە.) سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٤٥، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram زۆر سپاس ھەر بمێنی. ڕێک ئەو کێشە و پرسیارانەی دێنە پێش خۆت ئاماژەت پێدان؛ بە مۆبایل ھەندێک کێشە و گرفت ساز دەکات (خێرایییەکەی دێنێتە خوار) و ھەروەھا نیشان نادرێ و دەبێ بکرێتە شێوازی کۆمپیوتەر. بۆ کێشەی یەکەم ڕێگەتان بینیوەتەوە، بەڵام بۆ کێشەی دووەم ناکرێ شتێک بکەین بە مۆبایلیش نیشان بدرێ، چۆن بەشێکی بەرچاو بەشداربوو و ئەوانەی سەردانی ئێرە دەکەن بە مۆبایل کار دەکەن و نازانن چۆن بیکەنە شێوازی کۆمپیوتەر. دیسان سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:١٣، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: کردمە خۆشحاڵی. سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٠٥، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: سپاس و لەسەر پیشاننەدانی ئاگادارییەکە بۆ مۆبایل، ویکیمیدیا خۆی پیشاندانی ئاگادارییەکانی بۆ مۆبایل کوژاندووەتەوە. ھۆکارەکەی نازانم. دەبێت بە یەکدەنگیی کۆمەڵگە لێرە دای گیرسێنین. ویکیپیدیای عەرەبی خۆیان چالاکیان کردووە و ئێستا ئەو ئاگادارییەی کە پشتگیری لە فەڵەستین دەکەن بە مۆبایلیش سەیری بکەیت، ھەر دەیبینیت. بەڵام تەنیا چەند ویکییەک بۆ مۆبایل چالاکیان کردووە. ھەوڵی ھەندێ فرت و فێڵم دا، بەڵام سەریان نەگرت. :) ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٠٤، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەتان. لە داھاتوودا ھەوڵی بۆ دەدەین. ھەر بژی. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:١٦، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


سەندنەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی لە بەکارھێنەر:Serchia

[دەستکاری]

سڵاو لە بەڕێوەبەرانی ئێستا @Tessla، Sakura emad، Pirehelokan، Kushared، Calak، و Serchia: ئەگەر چی زۆریشم پێ ناخۆشە ئەم پێشنیارە دەدەم، بەڵام بەپێی وپ:لمب کە نووسراوە چالاکیی بەڕێوەبەر دەبێ لە ماوەی ساڵێک بە دەستکاری و کردەوەی بەڕێوەبەریشەوە کەمتر نەبێ لە ١٠٠ دانە و لەبەر ناچالاکی، و بەپێی ئێرە کە ئاماری کردەوەکانی بەڕێوەبەرەکان پیشان دەدا، دیارە کە کاک Serchia تێیدا نەھاتووە و ھیچ کردەوەیەکی بەڕێوەبەریی لەم ساڵەدا نەبووە و بەپێی ئێرەش دیارە کە لەم ساڵەدا تەنیا ٢١ دەستکاریی کردووە کە ئەمەش بۆ بەڕێوەبەرێک بەشدارییەکی زۆر زۆر کەمە و بەپێی ئەم کۆمەڵگەیە بێت و ئەگەر ھەر ئاوا بەناچالاکی بمێنێتەوە، باشترە دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی لێ بسەنرێتەوە. دەزانم کاک Serchia بەکارھێنەرێکی دڵسۆزە بۆ زمانەکەمان و دوور و نزیک وەک خۆم ئاگام لە چالاکییەکانی لەسەر زمانی کوردی ھەبووە و ژیانەکەش ئاسان نییە تا لەم پڕۆژانە بەردەوام بین و باسکردنی ئەمە قورس بوو بۆم، بەڵام ئەمڕۆش نەبێ ڕۆژێکی تر ھەر باس دەکرا. ھیوادارم کاک Serchia بە چالاکییەوە بگەڕێتەوە و یەکسەر ئەم پێشنیارە داخەین. مایکەکە دەدەمە ئێوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٢٣، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وا بزانم باشترە دەسەڵات لە ھەمووان بسەنرێتەوە. :( ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٣٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ڕاستییەکی کاک ئارام، بۆیە من و ڕەنگە بەڕێوەبەرانی تریش کە هیچ لێدوانێکیان نییە هۆکاری ئەوەبێت کە بابەتەکە کەمێک سەخت و ناخۆشە تا لێدوان بدەین بۆ لێسەندنەوەی مافی بەڕێوەبەرێک. سەرەنجامیش هەر تۆ لەسەر حەقیت.
سەبارەت بە ڕای من بۆ ئەم بابەتە؛ وەک هەمووان دەزانین ئەمە یاسایە و پێشتریش لەسەر بەڕێوەبەرانی تر جێبەجێکراوە، و ئێستاش بەپێی هەبوونی ئەم یاسایە کە هێشتا بەردەوامە، پێویستە مافەکە لە کاک سەرچیا بسەندرێتەوە، و ببێتە دەرفەتێک بۆ بەکارهێنەرێکی تر(ئەوە لەگەڵ هیچ دا نییە کە کاک سەرچیا کارەکانی پێشتری دیارن). وە سوپاس کاک ئارام بۆ بەڕێوەبەردن و بەبیرهێنانەوەی ئەم جۆرە یاسایانە لە ویکی.
Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٥١، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ڕاستییەکەی ئێمە کەسمان لەبەر چاو و برۆی کەسمان و لەبەر ھاوڕێیەتی لێرە نین. بەیانی من ناچالاک بووم تۆ ھەمان شت بەرامبەر من بکە. ئەگەر چی من زوو وتم چالاکیی بەڕێوەبەریم نامێنێ و ئێستاش تەنیا لەبەر کەمیی بەڕێوەبەر و بۆ حاڵەتی فریاکەوتن ماومەتەوە ئەگینا من خۆم ئێستاش وازم لەم مافە ھێناوە. ئەسڵەن جوان نییە لە ئامارەکان دەرکەوێ کە ژمارەی بەڕێوەبەران زۆرن و چالاکییان کەم بێ یان ھەر نەبێ. بڕوانە ھۆکاری لێسەندنەوەی ئەوانەی پێشوو کە زیاتر لەبەر ناچالاکی بووە. وەختی خۆی ھەمان شتم بەرامبەر بەکارھێنەر:Aza کرد و زۆر لای ئاسایی بوو. ڕاستییەکەی بۆ کاک سەرچیا زۆریش چاوەڕێم کرد کە چالاک بێتەوە، بەڵام وا دیارە مەجالی ویکیپیدیایان نەماوە. کێشە نییە و ئەگەر چالاک بوویەوە، دواتریش دەتوانێت داوا پێشکەش بکاتەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٤١، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ڕاستە، وەک لەسەروەش وتم تۆ لەسەر حەقیت. وە ئەوەش بزانە ئێستاش من دووبارە دەیڵێمەوە کە ویکیپیدیا لە ئێستادا پێویستی بە تۆیە، بۆیە باش نییە تۆ دەستبەرداری مافەکەت بیت بەڕای هەمووان. لێسەندنەوەی مافەکانی پێشترم بینی بوو، ڕاستە. هەڵبەت تەواو ئەگەر کەسیش وەڵامی ئێرەی نەدایەوە، تۆ ئەتوانیت کارەکانی خۆت بکەیت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٠٥، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aram: و @Tessla:. ڕوونە من ماوەیەکە لێرە ناچالاکم و دیاریش نییە چەند دەتوانم لە داهاتوو چالاک بم. کێشەم نییە ئەگەر وەک بەڕێوەبەرێکیش نەمێنم بەڵام پێشتریش باسم کردووە کە لەگەڵ ئەوە نیم بە هەمان شێوە و ڕێساکانی ویکییەکی وەک ئینگلیزی ڕەفتار بکەین. پێم وایە باشتر دەبێت بیر لەوە بکرێتەوە چۆن بەڕێوەبەری تازە زیاد بکرێت، ئەم سیستەمەی ویکیپیدیا وەک دیارە بەڕێوەبەرێک شوێنی بەڕێوەبەرێکی تری نەگرتووە تا ئەو لابچێت و یەکێکی دیکە بێت، دەکرێ سەد بەڕێوەبەریشی هەبێت. ئەوانەی ئێستاش هەن، ئەو کاتانە لابچن کە داوا دەکەن، واز لە ویکی دێنن، یان چالاکییان بۆ یەک دوو ساڵ نامێنێت، هەڵبەت هەموو چالاکییەک نەک تەنیا چالاکیی بەڕێوەبەرایەتی. سەرچیا‏١١:٥٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Serchia: خۆی ھیچ کەسمان نازانین لە داھاتوو چی دەبێت بۆیە باسی ڕابردوو و ئێستا دەکەین. بەپێی ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەران ئیشەکە کراوە و ئەویش لە مێژووەکەیدا دیارە کە لە ویکپیدیای ئینگلیزیی ساکار وەرگێڕدراوە و بە ڕای من بۆ ئەم کۆمەڵگەیەش خراپ نییە. دەزانین کەسمان توانای پێشترمان نەماوە و ئاماژەم بەوە داوە کە ئێمە ژیانێکمان ھەیە، بەڵام ڕاشکاوانە بڵێم ڕاستییەکە ئەوەیە ئەگەر بەڕێوەبەر توانای نەبوو کات بۆ پڕۆژەکە تەرخان بکات، باشترە دەستبەرداری مافەکەی ببێ. ئێمەش لە خوامان دەوێ بەڕێوەبەرمان بۆ زیاد بێت کە کات و توانای ھەبێت، بەڵام کەس نییە و بە زۆریش ناتوانین پەلی ئەم و ئەو ڕاکێشین و بیکەینە بەڕێوەبەر. من پێشتریش پێشنیارم بۆ چەند بەکارھێنەر کردووە کە داوای مافەکە بکەن چونکە لە نووسین و شێوازی ویکیپیدیایان دەزانی و چالاکیش بوون، بەڵام لەبەر دڵسۆزیی خۆیان نەیانویست. وایە و بەو شێوەیەش نییە کە کەسێک ھات کەسێکی تر دەبێ چۆڵی بکات، بەڵام من بەپێی ویکیپیدیاکەمان ئەم کارانەم کردووە. ویکیپیدیای ئینگلیزی بەو زەبەلاحییەی خۆیەوە ٨٥٥ بەڕێوەبەری ھەیە کە بۆ وەھا پڕۆژەیەک ھەر زۆر کەمە. دەی ئێمە بە ٥٦٬٠٠٠ وتارەوە ٧ بەڕێوەبەرمان ھەیە کە لێی بکۆڵینەوە تەنیا یەک یان دووانیان چالاکن. وەک باسم کرد دەکرێ بەڕێوەبەرێک لە ماوەی یەک ساڵ تەنیا ٢١ دەستکاری بکات کە ھیچیشیان کردەوەی بەڕێوەبەری نین؟ من تەنیا بەپێی سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا ئەم داوایەم کردووە و نەشموتووە ھەر دەبێت وازی لێ بێنن. ئەگەر چالاک ببیتەوە، باسەکە دادەخەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٤:٥٠، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لەتۆش کاک @Serchia؛ ڕاستیی منیش ڕام لەگەڵ قسەکانی کاک ئارامە. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٤٩، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لێرە هەر بۆ خۆم قسە ناکەم، وەک دەبینین کە کۆمەڵێک بەڕێوەبەر هەیە و چالاکییان کەمە، پێم وایە بە لابردنیان ئەگەر چالاکییەکان کەمتر نەبنەوە زیاتر نابن. منیش پێم باش نییە زۆر قسە لە داهاتوو بکەین، بەڵام ئەگەر بۆ بەڕێوەبەرێک هەڵبکەوێت کە دوای ماوەیەک بگەڕێتەوە و هەندێک چالاکی هەبێت، هەر باشترە لەوەی کە بگەڕێتەوە و مافەکەی نەمابێت. دەکرێت ئەو کات دووبارە بە هەقی خۆشی بزانێت کە داوای مافەکە سەرلەنوێ بکاتەوە کە ئەو کاتیش دەبێتە بەزمێکی تر. هەرچۆن بێت، من پێم باشە بۆ بەڕێوەبەرانی دیکە و بۆ خۆشم بەو شێوەیە بێت کە لە سەرەوە باسم کرد. مافەکەش شتێکی ئەوتۆ نییە کە بەڕاستی زۆر جێی قسە لەسەر کردن بێت، هەر بەکارهێنەرێکی ئاساییش کە زۆربەی مافەکانی دیکەی وەرگرتووە شتێکی وای جودا نییە. ڕەنگە کێشە لە بنەڕەت ئەوە بووبێت ناوی بەڕێوەبەر بۆ ئەم مافە دیاریکراوە، کە دەکرا هەر بەکارهێنەری چالاک با و لەدوای ئاستێک بە مافەکە گەیشتبا ئەوکات ئەوەندەش نەدەبووە جێی مشتومڕ. سەرچیا‏٢١:١٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia ئێمە ناوەکەمان دانەناوە. بۆ ئەم بابەتەی ئێوەش، وەک چۆن پێشتر کاک Aza و چەند دانەی پێشتر لەبەر ناچالاکی مافەکەیان نەما، دەبێ بۆ من و تۆش ھەمان کار بکرێت. خۆتان دەزانن چالاکی ھیچ پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرییەوە نییە. باسەکە ئەوەیە کە جگە لەوەی کردەوەی بەڕێوەبەریتان وەلا ناوە، خۆشتان بەشداریتان نەماوە. ئێ ئەوانەش نەکەین و ھەر ژمارەی بەڕێوەبەری ناچالاک ببەینە سەرەوە، بۆ ناوبانگی پڕۆژەکەمان باش نییە. بۆچی لێسەندنەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی دەبێتە ھۆی ساردبوونەوەتان؟ ساڵێک بۆ بەڕێوەبەرێک زۆر زۆرە کە ھیچ بەشدارییەکی نەکردبێت. ئەگەر من وا بم و ئێوە لە جێی من بن چی دەکەن؟ لام دەبەن یان بە ھیوای چالاکیی داھاتووی منەوە دەبن؟ لەبەرئەوەی نامەوێت ھەر خۆم لێدوان بدەم. من جارێکی تر بانگی بەڕێوەبەران @Tessla، Sakura emad، Pirehelokan، Kushared، و Calak: دەکەمەوە تا قسەی خۆیان بکەن کە جاری پێشوو قسەیان نەکرد، بەڵام دەبێ بۆ ئەمجارەیان ھیچ نەبێت وشەیەک بڵێن. [لە دڵی خۆمدا دەڵێم دەبێ لەم دۆخەدا ھەڵوێستیان ھەبێت و ئەگەر ھەر لێدوانیان نەبوو ڕەنگە باشتر بێت من لەم کۆمەڵگە ناچالاکە نەمێنم؛ بەڕاستی ئەم ناچالاکییەم پێ قبووڵ ناکرێت.] ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٣٤، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
ھەمیشە لەگەڵ ھێشتنەوەی بەکارھێنەرانی بەتەجرەبە بووم و تەنانەت ئەو یاسایەی ١٠٠ دەستکارییەشم بەلاوە دروست نەبووە (ئیستە دەبینین زۆرێک وتارەکانمان کێشەیان هەیە لەبەر ئەزموونی کەمی بەکارهێنەران). بەڵام چون پێشتر مافمان لە بەڕێوەبەرانی تر سەندووەتەوە بۆ پاراستنی ئەسڵەکانی ویکیپیدیا و نەبوونی جیاکاری مەجبوورم بەداخەوە بڵێم مافەکە لە هاوڕێ سەرچیا بگرینەوە. هیوادارم هەرکات سەری پەرژا بێتەوە و داخوازی تۆمار بکا بۆ مافەکەی (هەرچەند شتێکی گرنگی تێدا نیە) چون ویکیپیدیای کوردی و زمانی کوردی پێویستی بە کەسانی وەک جەنابیان هەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٣، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەھەموولایەک، ھیوام باشی ھەموو لایەکە بە تایبەتی بەڕێوەبەران کە جگە لە ئەرکی بەکارھێنەریی ئاسایی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکەش دەگرنە بەر.

ڕاستی لەبەر ئەوە بوو ھیچ لێدوانم نەدا، پێم خۆش نەبوو ھەر زوو بڵێم پێویستە بەڕێز @Serchia بڕوات. پێم وابوو ھەموومان شایەنی ئەوەین کاتمان پێ بدرێت تا وەڵامی بەرامبەر بدەینەوە.
ھەرچەندە خۆشم لە ڕابردوودا چەندین جار ھەوڵم داوە بڵێم ئەوەی ناچالاکە ئاساییە دەست لە بەڕێوەبەربوون بکێشێتەوە چونکە کەی ویستی ئەتوانێت خۆی بپاڵێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش ھەرخۆشم ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەران درووستکرد کە ئەوکاتە ناڕەزایی لێکەوتەوە بەھەمان شێوەی کاک سەرچیا پێیان وتم لەگەڵ ئەوە نین بەرێوەبەر بڕوات و بەسوودی پڕۆژەی نابینین.
بەڵام من دڵنیایم کردنەوە ئەوجارەش دڵنیایی نموونەی وەک کاک سەرچیا و لە داھاتوو ھەرچ کەسێکی تریش بێت دەکەمەوە. دەلێم کە ئەتوانی دووبارە خۆت ھەڵبژێریتەوە ھەرکاتێک زانیت کاتت ھەیە بۆ پڕۆژەکە و دەتوانیت خزمەت بکەیت. گەر بچمەوە سەر بابەتەکە و شیکارییەکی چالاکییەکانی کاک سەرچیا بکەین نەک ھەر لە 2024 بەڵکو ساڵانی پێشووتریش، کە بۆمان بسەلمێنێت کاک سەرچیا چەن کاتی ھەیە بۆ پڕۆژەکە و چەن پڕۆژەکەی بە جدی گرتووە وەک بەڕێوەبەرێک.—— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٨، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نموونە:
  • لەنێوان ساڵی 2024-2023 تەنھا دوو کردەوەت ھەیە، ئەمیش سڕینەوەیە تەنانەت بەرێوەبەرانی سەرانسەری وەکوو WikiBayer و Styyx کە لەنزیکەوە ئاگاداری کارەکانیانم چالاکیان لە بەڕێوەبەرێکی وەک کاک سەرچیا زیاترە، کە ئەوان بە ھیچ شێوەیەک کاری ناوخۆ بۆ ویکییەکەمان ناکەن.
  • لەنێوان ساڵی 2023-2022دا 11 کردەوەی بەڕێوەبەریت ھەیە ئەمیش بە زۆری تەنھا لە سڕینەوەیە دووبارە. و دووبارە بەڕێوەبەرێکی سەرانسەری وەکوو Minorax و Styyx نیو ھێندەی تۆ چالاکی بەڕێوەبەریان کردووە.
  • گەر بپرسین کەی بوو ناچالاکی دەستپێکرد؟ لە سەرەتاکانی 2019 تا بەرەو مانگی شەشی 2021 لەوکاتەوە بەرێزتان چالاکیتان مانگ بەرەو مانگ کەم دەکات، تا لە مانگی ھەشت (2021) چالاکیتان بەشێوەیەکی بەرچاو لەدەست دەدەن.
لە 2016وە بەڕێزتان بەڕێوەبەرن دڵنیام خزمەتی چاکتان بە ویکیپدیا کردووە و ئەگەرچیش 2019-18 و 2018-17 چالاکیتان کەم دەکات بەڵام بەڕاستی گوێمان پێی نەداوە چونکە پێمان وابووە کە دەتەوێت خزمەت بکەی و Commitmentتت ھەیە. بەڵام بەپێی ئامارەکان بێت بەڕێزت وادیار نیە لە ئێستادا پلان یان توانای ئەوەتان ھەبێت بتوانن بەرێوەبەرایەتی بکەن، بۆیە پێشنیار دەکەم لە ئێستادا واز لە بەرێوەبەرایەتی بێنن کەی لە پلانتان دا ھەبوو و باوەڕتان ھەبوو کە خزمەت دەکەی ئەوکات بەردەوامی بدەن بە مافەکە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٨، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لابردن و زیادکردنی بەڕێوبەر لە قۆناغی ئێستادا سودێکی ئەوتۆ بە ویکیپیدیای کوردی ناگەیەنێت. وەک خۆشم پێم باشە کە یاساکە بەکاربێت بەڵام وەک فلتەرێکی ئەوا هەر جارەی بخرێتە دەنگدانەوە و ئەوکاتە بە گوێرەی پێویستی ڕۆژگاری ویکیپیدیا دەتواندرێت بڕیار لە مانەوە و نەمانەوەی بدرێت. هەڵبەت ئەوە تەنها بۆچوونێکە. خودی کاک سەرچیاش کێشەی لە لابردن نییە، بۆیە یان ئەوەیە یاساکە جێ بە جێ بکرێت یانیش ئەو پێشنیارەی کە بخرێتە دەنگدانەوە. پێموانییە نووسینی ئەم هەموو پەرەگرافە خزمەت بکات. Kushared (لێدوان) ‏٠٨:١٧، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەرچەند من بەڕێوبەر نیم بەڵام ویستم بۆچوونی خۆم باس بکەم .لەگەڵ ئەوەش بوونی کەسانی بەئەزموونی وەک کاک سەرچیا بۆ پڕۆژەکە گرینگە وە ئەو پەڕی ڕێز و سوپاسم بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانی ڕابردووی کاک سەرچیا پێم وایە بۆ ئێستا باشترە مافەکەی لێ وەربگرنەوە.پێم باش نییە بەڕێوبەر تەنها ناو بێت.وابزام لەبەرئەوەش کەسێک دەکرێتە بەڕێوبەر چونکە چالاکی لەوانی دیکە زیاتر دەبێت و چاودێرێکی باشتر دەبێت لەسەر وتار و ئەو خراپەکارییانەی دەکرێت. ئەگەر ئەویش هەر وەک بەکارهێنەری دیکە کەم چالاک بێت باشترە ئەو مافەی نەبێت و سەر ئێشەش بۆخۆی زیاد نەکات.بەڕێوبەر هەیە پێویستی بە کەسێکە ڕێنمایی بکات لە خراپەکاری و ئینکاری دووری بخاتەوە بەلام لەبەر ئەم کەم چالاکییە تاقەتی ئەوەشمان نییە گفتوگۆی لەسەر بکەین.Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٣١، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: سپاس بۆ وەڵامدانەوەتان و ھەمووان دەتوانن لێدوان بدەن تەنیا نەمدەتوانی بانگی ھەموو کەسێک بکەم. @Sakura emad: سپاس بۆ شیکردنەوەکانتان و دیارە کە بە ئامادەکردنیانەوە ھیلاک بوونە. کاک @Kushared و Pirehelokan: کەسمان پێمان خۆش نییە کە دەسەڵات لە بەڕێوەبەر بستێنینەوە، بەڵام باسەکە لێرەدا ئەوەیە کە کاک سەرچیا کاری پێ ناکات و ماوەیە زۆریشە کە ساکووڕا ئاماری چەند ساڵی پێشووشی داناوە ھەر کاری پێ نەکردووە. بگرە دوو سێ ساڵێک دەبێت کاری پێ نەکردووە. ئێمە ناڵێین لە خۆوە بەکارھێنەر بەربەست بکە تا کردەوەی بەڕێوەبەریت ھەبێت، بەڵام لانی کەم دەتوانن پێداچوونەوە بە پەڕەکان بکەن و پاسیان بدەن یان زبڵێکی زۆرمان ھەن و بیسڕنەوە. ئەمانە ئیشی بەڕێوەبەرن، بەڵام ئەگەر کاتتان بۆ ئەمە نییە، پێویست ناکات مافەکەتان ھەبێت. کە کاری پێ نەکەیت، جیاوازیت لەگەڵ بەکارھێنەرانی تر نییە. کەسمان پێمان خۆش نییە، بەڵام بە دەنگدانیش بێت، تا ئێستا تەنیا کاک Kushared لەگەڵی نییە و ئەوانی تر ھەمووان دەڵێن با دەسەڵاتەکەی نەمێنێت چونکە کاری پێ ناکات. کاک سەرچیا خۆشی پێی وا نییە ئێستا چالاکی بکات و دەڵێ لە داھاتوو لەوانەیە چالاک ببمەوە؛ لە داھاتوو دەتوانێت داوای بکاتەوە. ئەگەر خۆمان کڕ بکەین، دەبێت؟ بەخوا کەسمان پێمان خۆش نییە، بەڵام وا نەبێت یەکەم جیاکاری و لایەنگیری دەکەین و دووەمیش لێ دەگەڕێین بەڕێوەبەری ناچالاک زیاد بکەین. وەختی خۆی کە بوومە بەڕێوەبەر کەسێک پێمی وت تخوا مافەکەت وەرگرت ون نەبیت! چەندبارەی دەکەمەوە بەخوا زۆر زۆر لام ئاسایییە ئەگەر کارم بە مافەکەم نەکرد دەسەڵاتەکەم لێ وەربگرنەوە. دەزانن ئێمە ئێستا ئەم قسانە دەکەین، بەڵام وەختی خۆی بەبێ وتووێژ ئێپین دەسەڵاتەکەی لە بەکارھێنەر:Min.neel سەندەوە و کەسیش ھیچی نەوت چونکە حەق بە ئێپین بوو و دەسەڵاتی لە بەڕێوەبەرێکی ناچالاک سەندەوە. لابردنی دەسەڵاتەکە ھەر بەپێی یاسای ١٠٠ دەستکاری بۆ ساڵێک نەکراوە و سەیری ئاماری چەند ساڵی پێشووش کراوە. جگە لەوەی کردەوەی بەڕێوەبەرییان نەبوو، خۆشیان ئەو چالاکییەیان نەماوە و تا بێت ناچالاکتریش دەبێت. من بیرم ناچێت یەکەم کەس سپاسی ویکیپیدیای بۆم نارد کاک سەرچیا بوو کە ئەو کاتە زۆر زۆر دڵم پێی خۆش بوو، بەڵام ئێمە ئەمە ھەر لەبەر ویکیپیدیا و کاک سەرچیا خۆی دەکەین. بگرە ئیتر ھەرچیش ڕوو بدات گلەییشی لێ ناکرێت. دڵنیا بن مافەکەی لێ سەندرایەوە، مافە پێویستەکانی دەدرێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١١:١٨، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەر ڕایەکەی پێشترم هەیە، گەر بمانەوێت ویکیپیدیا لەسەر پێی خۆی بوەستێت، ئەوا پێویستە سیاسەتەکان جێبەجێ بکرێن. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:١٣، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐────────────────└
تێبینیی بەڕێوەبەر: بەپێی یەکدەنگی کە لە گفتوگۆکە بەدەست ھێنراوە، مافەکە لابرا، سپاس بۆ خزمەتەکانت تا ئەمڕۆ بەڕێز سەرچیا، ھەرکاتێکیش کە پلانی ئەوەت ھەبوو خزمەت بکەیت ئەتوانی داوای مافەکە بکەیتەوە، سپاس بۆ ھەموو لایەک —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستتان خۆش بێت بۆ بڕیارەکە، هیوادارم ئەو گڕوتینەی بۆ ئەمە هەبوو بۆ هەموو بەش و کارەکانی دیکەی ویکیپیدیاش هەبێت. باشیش دەبێت هەرچی یاسایە کە دانراوە (کە دیاریش نییە چەندن و چۆنن) پەیڕەو بکرێن، بەتایبەت لە مەسەلەی زاراوە و زمان کە ویکیپیدیای کوردی بەم شێوەیە بەردەوام نەبێت کە ببێتە داتاشخانەی وشە و زمانێکی تەواو جیاوازی لێ دروست ببێت. ئەمە بۆ مەسەلەی کۆدی پیتەکانیش وایە، هیوادارم بابەتی «ھ» چارەسەر بکرێت و ئەم کێشەیە نەهێڵرێت. ئێستا هەموو ئەو کیبۆرد و بەرنامانەی کە دروست دەکرێن بە بەکارهێنانی هائەکەی ترن. کە ویکیپیدیا سەرکەوتوو نەبوو لە قەناعەتپێهێنانی لایەنەکان، چیتر گرتنەبەری ئەم ڕێچکەیە بە قازانجی نابێت. هەندێک کاریش لەسەر داڕێژەکان (کە وەک ویکیی عەرەبی زانیاری لە ویکیدراوە بهێنێت) بکرێت و هەندێک ئامرازیش هەبن کە ئەوەندە کاتی بەشداربوو بە شتی دووبارە و ماندووکەر نەڕوات. بابەتی دیکەش هەن، بەڵام بۆ ئەوانەی ئێستا خەمی ئەم پرۆژەیانە و تاقەتیان هەیە، ئەمانە هەندێک شتن کە ویستم هەر لێرەوە ئاماژەیان پێ بکەم کە پێویستە یەکلا بکرێنەوە و زوو چارەسەر بکرێن. (تێبینییەکیش بۆ بەڕێز @Sakura emad: مافەکانم پێش بەڕێوەبەر بوون چۆن بوون، وەک خۆی لێبکەوە) سەرچیا‏١٨:٤١، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: ھیوادارین لە دڵتان گران نەبێت. باوەڕ دەکەن لەوەتەی بوومەتە بەڕێوەبەر بڕوا ناکەم ١٥ وتارم نووسیبێت چونکە خۆم سەرقاڵی شتی تر کردووە؟ وپ:سوڕ سیاسەت و ڕێساکانی تێدایە و ھەر ئەوانە و یەکدەنگیی کۆمەڵگەکەش ویکیپیدیایایان ڕاگرتووە ئەگەر نا زۆر شتی لایەنگیری ھەن، بەڵام لەبەر ئەمانە ھیچ نەبێت ڕێگری لە ھەندێ شت کراوە و میدیاویکییش تا بێت باشتر دەکرێت. بۆ مەسەلەی زمان و داتاشخانە، ئەوەندەی بیرم بێ، بەس وشەڕەتناسی دانراوە کە ئەمیش پێش من و تۆ بەکارھێنەرێک لە ٢٠١١ ئەم وشەیەی بەکاربردووە کە ئێستا ناچالاکە و حەتمەن لە شوێنێک بینیویەتی و لە خۆیەوە نەبووە. بە ڕای من لە بیانییەکە باشترە. بۆ وشەی تر بە دیاریکراوی مەبەستتان لە کامەیە؟ با زۆر نەڵێم. بەکارھێنەر:Zamand Karim پرسیی ئێمە لەسەر چی بنەما و پێوەرێک ناوی وتارەکان دەنێین و وشە دیاری دەکەین و ئەمەش وەڵامی کاک ئازایە. ھیوادارم ئەوە ببینن کە ئێرە شوێنێکە کە زۆر وشەی تێدا ڕاست کراوەتەوە و ئەوەی ماوە ئەوەیە کە وشەکان بمێننەوە تا دەکەونە بەرچاوی خەڵک و لەگەڵیان ڕادێن. بۆ پیتی ھێیەکەش، پێش من ئەم بڕیارە دراوە و چەندین جار ئەم باسەمان کردووەتەوە و داخستووەتەوە. تەنانەت ویکییە کرمانجییەکانیش «ھ» بەکاردێنن و وەک پیتێکی کوردی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن تا ئووردوو. من وەک خۆم ھیچ کێشەم لەگەڵی نییە و ئەگەریش لە دەرەوەی ویکیپیدیا ھەر نەکرایە ئەمە، دەکرێ سیستمەکان وایان لێ بکرێ مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن. بۆ مەسەلەی داڕێژە و ئامڕاز لە چیتان کەمە تا ھەوڵی بۆ بدرێت؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٢٧، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کارکردنی بە کۆمەڵ

[دەستکاری]

Aram؛ Calak؛ Kushared؛ Pirehelokan؛ Serchia؛ Tessla؛ Épine؛ Aro Salar؛ مامۆستا؛Muhammed taha؛ Aza؛ 444radio؛ Hivja؛ Kurd2021؛ د. توانا ع. بەرزنجی؛ Zamand Karim؛ وە سەرجەم ئەندامانی دیکە. پێشنیار دەکەم بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ویکیپیدیا داواکارم کە پێکەوە کار بکەین بۆ ماوەی مانگێک تاکو (١ی ئەیلوول) وەک چاڵنجێک ھەرکەسێکمان لە بوارێکدا زیاتر کار بکەین. واتە کەسێک لە درووستکردنی وتار و کەسێکیش لە پەرەپێدانی وتارە کۆڵکەکان یاخوود وەکو پۆلساز کاربکات. ھیواخوازم لەگەڵ ئەم پێشنیارە بن. سپاس بۆ ھەمووتان.Arya sarhan (لێدوان) ‏٠٠:٠٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کارکردن لە

[دەستکاری]

درووستکردنی وتار

پەرەپێدانی وتارە کورتەکان

پۆلساز

زیادکردنی دەروازە بۆ وتارەکان

درووستکردنی داڕێژەکان

 لێدوان:

سڵاو Tessla؛ ڕاستە زۆربەی بەکارھێنەران ناچالاکن، بەڵام گەر ٢ یان ٣ کەسیش بین دەتوانین ھەوڵی خۆمان بدەین بەشێکی باشی کارەکان ئەنجام بدەین. پێشنیارەکەم لەبەر ئەوەیە تا کارێکی زیاتر لە کاتێکی کەمتر ئەنجام بدەین. وە بەکارھێنەرەکان سەرپشکن کە چی کارێک لە توانایانە یاخود باشترە بۆیان. ئەمە تەنھا پێشنیارە ئەکرێ لەگەڵی بن و ئەکرێ دژی بن. زۆر سپاس بۆتۆش. Arya sarhan (لێدوان) ‏١٤:١٢، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Arya sarhan: نەخێر دژ نابین، لەبەرئەوەی دەزانین سوودی پڕۆژەکەی هەیە و بەزیان ناشکێتەوە. کێشەکە تەنیا ئەوەیە چالاکمان زۆر نییە. من وەک خۆم هەر کارێک لەوانەی باست کردووە جێبەجێیان دەکەم. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٥١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر ئەو جۆرەی ئاماژەی پێکرا کە لەو کەم چالاکییەدا بەڕێوەچوونی ئەستەمە، بەڵام بەڕێوەچوونی خراپییەکی نابێت. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٣:٥٣، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Arya sarhan سوپاس بۆ پێشنیارەکەت،لەگەڵ ئەوەش هەریەکە لەوانەی لێرەن بە پێی کاتی خۆیان چالاکن. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٧:٢٥، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Arya sarhan: ئێستا ئەمە ببینم. ڕاستی شتێکی باشە، بەس ئێمە بەپێی کات و توانامان بەشداری دەکەین. ئێستا بۆ نموونە من خۆم تاقەتی دروستکردنی وتارم نەماوە و بەس لەڕێگەی بۆتەکەم و ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان و ئەو شوێنانەی کە بانگم دەکەن و دەتوانم داواکانیان جێبەجێ بکەم، بەشداری دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٠:٤٥، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زیادکردنی وەسف بە گووگڵ تڕانزلەیت

[دەستکاری]

سڵاو @Hivja، Kurd2021، Tessla، Aza، Pirehelokan، Serchia، Kushared، Calak، و Gejeluk: و ئەوانی تریش، دوای ئەوەی بیرمان لە کۆنبوونی لەیبڵەکانی ویکیدراوە کردەوە، ھەوڵێکمان دا تازەیان بکەینەوە و سەرکەوتووش بووە. بۆتەکە ھەندێکیان نوێ دەکاتەوە، ھەندێکیان دەسڕێتەوە و ئەوانەشی کە ھەر نیانە، بۆیان دروست دەکات. جا دوای ئەمە بیرمان بۆ وەسفەکانیش چوو کە زۆرێک لە پەڕەکان وەسفیان نییە و چاوەڕێش بکەین دانەدانە و بەم چەند بەکارھێنەرە کەمە وەسفەکان زیاد بکرێن، ئێسکەپەیکەرەکەشمان نامێنێت. زۆر بیرمان کردەوە و جگە لە گووگڵ تڕانزلەیت، شتێکی باشتر نەھاتە بیرمان. ئەگەر تووڵفۆڕج نازمان بەسەردا نەکات و لە ویکیدراوە ڕێگرمان نەبن، بەرنامەیەکمان ھەیە تا بە گووگڵ تڕانزلەیت وەسف بۆ ئەو پەڕانە زیاد بکەین کە وەسفیان نییە. ئەمە نوێکردنەوە نییە و تەنیا زیادکردنە بۆ بەتاڵەکان. پێم باشە ھەمان وەسفی ئینگلیزییەکە دانێین. ئەگەر ئینگلیزییەکە بەردەست نەبوو، وازی لێ بێنین یان لە زمانێکی ترەوە وەری بگێڕین؟ من خۆم لەگەڵ گووگڵ ترانزلەیت نیم ڕاستییەکەی، بەس ئیتر پێشنیارێکیشە. بەگشتی ئەگەر پێتان باش بوو، جێبەجێی دەکەین و ئەگەر نا نایکەین. تکایە با دوای یەکتری نەکەوین و قسەی دڵی خۆمان بکەین. تکایە ڕای خۆتان بڵێن و پرسیاریشتان ھەبوو، بفەرموون. ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٩:٤٣، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram سڵاوت لێ بێت. من خۆم پێم پێشنیارێکی باشە، لە ئینگلیزییەوە وەریان بگێڕینەوە خۆی تەواوە و پێویست ناکا ئەگەر نەیبوو بچینە سەر زمانەکانی تر. خۆشتان باشتر دەزانن بەڵام بەگشتی پێموایە سوودی زیاتر دەبێت ھەتا زەرەر و زیان؛ بە مەرجێک شتێکی سادە بێت. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١١:٥٨، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hivja سپاس بۆ وەڵامدانەوەت. ھەر بە گووگڵ تڕانزلەیت وەسفە ئینگلیزییەکان دەکەینە کوردی و دایان دەنێین. لە حاڵەتێکیش وەسفی ئینگلیزی نەبوو، دەتوانین لە فارسی یان عەرەبی، و یان... وەرگێڕان بکەین کە وا دیارە ئێوە بەس ئینگلیزییەکەتان لا پەسندە. با بزانین بەکارھێنەرانی تریش چی دەڵێن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:٣٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram ھیچ کێشەیەک نییە ئەگەر بەخۆتان لەگەڵ بەرێزان پێتان باشە با لە زمانەکانی تریشەوە وەریان بگێڕینەوە. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٢:٥٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ئایی چەند ڕۆژ بیرم بۆ ئەو وەسفانە دەرۆیشت کە ئاخۆ وەک ویکیی فارسی وەسفمان بۆ پەڕەکان دەبێت یان نا، بەڵام شکوور بۆ خوا باسێکی لێ کرایەوە. بەڵێ-یەکی گەورە بۆ ئەو پێشنیارە. سەبارەت بەوەی ئەگەر لە ویکیی ئینگلیزی وەسف نەبوو، چ کێشەیەکی هەیە گەر لە ویکی فارسی وەربگرترێت؟ گووگڵ ترانزلەیت بۆ زمانی فارسی وەرگێڕانی باشتر دەکات. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٣٢، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla سپاس بۆ وەڵامەکەت. من نازانم ویکیی فارسی چۆن وەسف زیاد دەکەن. ئەم بیرۆکەیەش ڕاستی چاری ناچار بۆمان ھات. جاری وا ھەیە ھەندێ وتار لای ئێمە و ویکیی فارسی و/یان عەرەبی ھەن نەک لە ئینگلیزییەکە. جا لەم حاڵەتانە، باشترە لەوانەوە وەسفەکە وەرگیرێ. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٥:٥٦، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر مەبەست لە وەسف ئەو خولاسەیە چەندوشەییەیە کە لە ویکیداتادا ھەیە بە بڕوام بە وەرگێڕی گووگڵ بتوانین بیکەین. ئەویشە وەک گشت شتێکی دەکرێت دوایی بە دەستی بگۆڕێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٠٨، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan سپاس بۆ وەڵامەکەت. بەڵێ، مەبەست لەوەیە. جا ئامانجەکەمان تەنیا بۆ پڕکردنەوەی پەڕە بێوەسفەکانە. یانی پڕکردنەوە/زیادکردن نەک نوێکردنەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٢٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram سڵاو لە بەرێزیشت ببورە ئەم ماوەیە بەهۆی سەرقاڵ بوون لە ویکیی دابڕاوم داوای لێبوردن بۆ درەنگ وەڵامدانەوە.سەبارەت بە پێشنیارەکەت کارێکی باشە دەکرێت سود وەرگرین لە هەر ئامرازێک کە ئاسانکاریمان بۆ دەکات.وە بۆ ئەوەی پەرە بێ وەسفەکان زیاتر نەبن باشترە ئیتر هەر وتارێک نوسرا ئاگاداری دروستکەرەکەی بکرێت کە وەسف زیاد بکات. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٢٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021 ئاسایییە و سپاس بۆ وەڵامەکەت. ڕاستی ئێمە ناتوانین بە بەکاربەران بڵێین تا وەسف زیاد بکەن بۆیە نیازمان وایە شتێکی وا بکەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:٣٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram دژ – وەرگێڕی گووگڵ وێرانە و پشتی پێ نابەسرێت. بە ڕای من، بێوەسف بن باشترە. ‎Gêjełûk ‏٢٠:٥٩، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ڕاستی من خۆشم ترسم لە ئاکامەکەی ھەیە و بە ترسیشەوە ئەم پێشنیارەم کرد یان دەتوانم بڵێم لە ناچاری. بۆ نوێکردنەوەی لەیبڵەکان پرسم نەکرد چونکە شتەکە دیار بوو کە ھەڵەی تێدا ناکرێ و لە بەرژەوەندیمانە، بەس بۆ وەسفەکان ھەر دەبوو بۆچوونی بەکارھێنەرانیش بزانم. ئاکامی ئەم ئیشە دیار نییە. بۆ نموونە ئێمە دەنووسین «ئەکتەرێکی ئەمریکی»، بەڵام لە ئێستادا گووگڵ تڕانزلەیت دەیکاتە «ئەکتەری ئەمریکی». ھەرچۆنێ بێ، پێشنیارێ بوو و من دەنگە دژەکەتانم لا گرنگە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٤٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram دەشتوانین ئەو پرۆژەیە بە شێوەیەکی کاتی بەکاربێنین (لەسەر چەند وتارێک بەتاقی بکەینەوە). ئەو کات لە ڕووی ئەنجامەکەیەوە بۆ ھەوڵی دواتر بیر بکەینەوە. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:٤٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hivja ئەمەش قسەیەکە و دەتوانین لەسەر ٥٠ یان ١٠٠ وتارێکی ھەڕەمەکی بەبێ پاشەکەوتکردنی دەستکارییەکان تاقیی بکەینەوە، بەڵام پێم وا نییە گێژەڵووک لە ئێستادا بۆچوونی بگۆڕێ. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:٠٤، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aram: من خۆم یەکێک له بەکارهێنەرەکانی ویکیپیدیای فارسیم، ئەوەیکه دەڵێی تەواوی وتارەکانی ویکیپیدیای فارسی وەسفیان هەیه، ڕاستیکەی وانیه و دەتوانم بڵێم ٦٠ لە سەدی وتارەکان بێ وەسفن و تەنیا ئەو وتارانەی بڕێک بۆلای گرینگی دەڕۆن وەسفیان هەیه(وەکوو شار، کەسایەتی، وڵات، گووند و...)، زۆربەی بەکارهێنەرەکان کاتێک وتارێک دروست دەکەن هەر ئەودەم وەسفی بۆ دادەنێن و منیش خووی ئەوێم گرتووه بۆیه تا ئێستا هەر وتارێکم دروست کردوه وەسفیان هەیە. ئەگەر ویکی ئینگلیزی بۆ وتارێک وەسفی نەبێ، ویکی فارسی سەد له سەد نیتی مەگەر چۆن بێ، نەک فارسی ویکیەکانی دیکەش هەروا. نابێ متمانه به گووگڵ ترانزلەت بکەین! ڕای من ئەوەیە ئەگەر بتوانین پێڕستێک له وتاره بێ وەسفەکان دروست بکەین و بەکارهێنەرەکان به خێرا خۆیان جاروبار دوو سێ وەسف زیاد بکەن زۆر باشترە، ئەگەریش ناکرێ با لەو پڕۆژەیە گەڕێین! مەگەر ئەوەیکه زۆر دڵنیا بی بە کارکردنی گووگڵ ترانزلەیت. به سوپاسەوە سینا خزری (لێدوان) ‏٢٣:٠٨، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sina Khezrii سڵاو کاکە، ڕاستی من نەموتووە تەواوی وتارەکانی ویکیی فارسی وەسفیان ھەیە. زۆر سپاس و ئێوەم دیوە کە وەسف بۆ وتارەکانتان زیاد دەکەن. دیسانەوە سپاس کە دژی پێشنیارەکەن و قسەی دڵی خۆتان کردووە. وەڵا من لە سەرەوەش وتم ئەنجامی ئەمە دیار نییە. لەڕێگەی ئەم کویرییە دەرکەوت کە ٩٬٥٤٦ وتارمان وەسفیان ھەیە و نزیکەی ٥٤٬٩٠٠ وتاریش نیانە. وەک وتت دەتوانن ئەمە وەگەڕ خەن و وەسفیان پێ زیاد بکەن:
SELECT DISTINCT ?item ?articleLabel
WHERE {
  ?article schema:about ?item ;
           schema:inLanguage "ckb" ;
           schema:isPartOf <https://ckb.wikipedia.org/> ;
           schema:name ?articleLabel .

  FILTER NOT EXISTS { 
    ?item schema:description ?description . 
    FILTER (lang(?description) = "ckb") 
  }

  ?item wdt:P31 ?type .
  FILTER (?type NOT IN (
    wd:Q4167836,     # Wikimedia category
    wd:Q15647814,    # Wikimedia administration category
    wd:Q11266439,    # Wikimedia template
    wd:Q15184295,    # Wikimedia module
    wd:Q116152754,   # Wikimedia submodule
    wd:Q107344376,   # Wikimedia module configuration
    wd:Q20010800,    # Wikimedia user language category
    wd:Q59259626,    # Wikimedia module using Wikidata
    wd:Q18711811,    # map data module
    wd:Q19887878,    # Wikimedia infobox template
    wd:Q19842659,    # Wikimedia user language template
    wd:Q115595777,   # taxonomy template
    wd:Q20769160,    # Wikimedia userbox template
    wd:Q116152698,   # Wikimedia subtemplate
    wd:Q11753321,    # Wikimedia navigational template
    wd:Q97303168,    # Wikimedia deletion template
    wd:Q108783631,   # Wikimedia country data template
    wd:Q110010043,   # Wikimedia copyright template
    wd:Q97950663,    # Wikimedia citation template
    wd:Q112869585,   # Wikimedia stub template
    wd:Q108094999,   # Wikimedia sidebar template
    wd:Q4663903      # Wikimedia portal
  ))
}
کرتە لێرە بکە تا کار بە کویرییەکەی ویکیدراوە بکەیت
سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٥٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]