مۆدێلکردنی کارایی ڕێگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قڵیشی سەر ڕێگەیەکی ئاسفاڵتی. مۆدێلەکانی کارایی دەتوانن کاتی قڵیشبردنی ڕێگەکان پێشبینی بکەن.

مۆدێلکردنی کارایی ڕێگە یا ڕووی ڕێگە (بە ئینگلیزی: Pavement Performance Modeling) بریتییە لە لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنییەتیی ڕەفتاری ڕووی ڕێگە و داوەشانی بە درێژایی ژیانیدا.[١] ھەندێک لەو مۆدێلانەی بۆ تێگەیشتن لە ڕەفتاری ڕێگە بەکاردێن بریتین لە ڕیگرێشنی ھێڵی و ناھێڵی (بۆ مۆدیلە میکانیستییەکان، ئەزمونییەکان و ئەزموونی-میکانیستییەکان)، مۆدێلی مارکۆڤی و ژیریی دەستکرد.[١][٢][٣]

زیادکردنی زبریی ڕێگە (IRI) بە تێپەڕبوونی کات

مێژوو[دەستکاری]

تێگەیشتن لە ڕەفتاری ڕووی ڕێگە سەرەتا لە ئەمریکای باکووردا گرنگیی پەیدا کرد، لەبەر ئەوەی کە ئەو تۆڕە گەورەیەی کە لە ڕێگە کە لە وڵاتانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدادا لە سەدەی بیستەمدا دروست کرابوو، دەستی بە کۆنەبوون کرد. ھەندێک ڕێکرخراو وەک FHWA و AASHTO بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕێگەکان دروست کران. ئەم ڕێکخراوانە چەندین پرۆژەیان بۆ تێگەیشتن لە ڕەفتاری ڕێگەکان ڕاگەیاند و کۆمەڵێک زۆر دراوەیان دەربارەی ڕێگەکانی ئەمریکا و کەنەدا کۆکردەوە.[٤] بۆ نموونە کارایی درێژخایەنی ڕووی ڕێگە یەکێ لەو بەرنامانەیە کە لە لایەن FHWAەوە ڕاگەیەنراوە.

داوەشانی ڕێگە[دەستکاری]

داوەشان بریتییە لە تێکشکانی سڵامەتیی فیزیکیی ڕێگە و دابەزینی ئاستی خزمەتی بە ھۆکاری جۆراوجۆر. چەندین پێوەر بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخ و کاریی ڕێگەکان و ڕەوتی داوەشانیان بە کار دێن. گرنگترینی ئەم پێوەرانە بریتین لە نیشانەی بارودۆخی ڕووی ڕێگە و نیشانەی نێونەتەوەیی زبری.[٥] گرنگترین ھۆکانی داوەشانی ڕێگە دەکرێن بە چەن بەشەوە: بارودۆخی دەوروبەر، دیزاین، ماددە و کەرەستەی ڕێگە، چۆنییەتیی بەڕێوەبردنی ڕێگەکە. بۆ نموونە دەزانرێت لە ئاووھەوای سەختتدا ڕێگەکان خێراتر دادەوەشێن. لەو فاکتەرە ئاووھەواییانەی کە دەبنە ھۆی داوەشانی ڕێگەوە دەکرێت بکرێت بە بەفر و بارانی زۆر، سەر و خوارکردنی پلەی گەرمی و سیکلەکانی بەستن و توانەوە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Ford, K., Arman, M., Labi, S., Sinha, K.C., Thompson, P.D., Shirole, A.M., and Li, Z. 2012. NCHRP Report 713 : Estimating life expectancies of highway assets. In Transportation Research Board, National Academy of Sciences, Washington, DC. Transportation Research Board, Washington DC.
  2. ^ "Using Data Analytics for Cost-Effective Prediction of Road Conditions: Case of The Pavement Condition Index". Archived from the original on 2ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ ئ ا "Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)".
  4. ^ AASHTO. 2008. Mechanistic-empirical pavement design guide: A manual of practice.
  5. ^ "Piryonesi, S. M. and El-Diraby, T. E. (2020). " Data Analytics in Asset Management: Cost-Effective Prediction of the Pavement Condition Index," Journal of Infrastructure Systems, 26(1), doi: 10.1061/(ASCE)IS.1943-555X.0000512". {{cite web}}: line feed character in |title= at position 48 (help)CS1 maint: url-status (link)