بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مالکۆم ئێکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مالکۆم ئێکس

لەدایکبوون١٩ی ئایاری ١٩٢٥
مەرگ٢١ی شوباتی ١٩٦٥ (٣٩ ساڵ)
ھۆکاری مەرگکوشتن بە دزییەوە (بەرکەوتنی گوللە)
شوێنی گۆڕفێرنکڵیف سیمەتری
نیشتەجێیئەمریکا
نەتەوەئەفریقی ئەمریکی
ناوەکانی ترالحاج مالک الشباز
ڕێکخراونەتەوەی ئیسلام، مزگەوتی موسوڵمان، ڕێکخراوی یەکێتی ئەفریقییە ئەمریکییەکان
ئایینئیسلام سوننی (دوای پەشیمان بوونەوە لە ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلام)
ھاوسەربێتی شابازز
مناڵ(ەکان)Attallah Shabazz
Qubilah Shabazz
Ilyasah Shabazz
Gamilah Lumumba Shabazz
Malikah Shabazz
Malaak Shabazz
وێبگەماڵپەڕی ڕەسمی مالکۆم ئێکس
واژوو
تێبینییەکان

مالکۆم ئێکس، مالکۆم لیتڵ (بە ئینگلیزی: Malcolm X، دواتر ناوی گۆڕی بە حاجی مالیک شەباز؛ ١٩ی ئایاری ١٩٢٥ – ٢١ی شوباتی ١٩٦٥)[٢] وەزیرێکی ئەفریقی-ئەمریکی، وتاربێژی خەڵک و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ بوو.[٣][٤][٥][٦] لای شوێنکەوتووان و ڕێزلێگرانی پارێزەرێکی جەربەزەی مافەکانی ئەفریقییە ئەمریکییەکان بوو، ئەو پیاوەی کە ئەمریکییە سپی پێستەکانی بە ڕەقترین زاراوە تاوانبار کرد بۆ ئەو تاوانانەی کە دژ بە ئەمریکییە ڕەش پێستەکان ئەنجامیان دابوو.[٧] ڕەخنگرانی تاوانباریان کرد بەوەی کە ھەستاوە بە ھەوڵی ڕەگەزپەرستی و بە بەرز ڕاگرتنی ڕەش پێست و بەکارھێنانی زەبر و زەنگ.[٨][٩][١٠][١١][١٢] مالکۆم ئێکس بە یەکێک لە ھەرە مەزنترین و کاریگەرترین کەسایەتییە ئەفریقییە ئەمریکییەکان وەسف کراوە لە مێژوودا.[١٣][١٤][١٥]

مالکۆم ئێکس لە ئۆماھا، نێبراسکا لەدایکبوو. ڕووداوەکانی ژیانی منداڵی کە لەوانە بریتی بوو لە وانەکانی باوکی کە بایەخی دەدا بە شانازیکردن بە ڕەش پێستی و پشت بەستن بەخۆ، و ھەروەھا ئەزموونەکانی خۆی کە گرنگی دەدا بە ڕەگەز، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینی لە ژیانی مێردمنداڵی و گەنجێتی دواتری مالکۆم ئێکس. کاتێک کە گەیشتە تەمەنی ١٣ ساڵی، باوکی کۆچی دوایی کرد و دایکیشی خرایە نەخۆشخانەی دەروونی. دواتر کە لە زنجیرە خانووەکان کە شوێنێک بوو بۆ بەخێوکردن مایەوە، مالکۆم ئێکس تێوەگلا لەو کارە تاوانییانەی کە لە بۆستن و نیویۆرک ئەنجامدرا. لە ساڵی ١٩٤٦ مالکۆم ئێکس حوکم درا بە ٨ بۆ ١٠ ساڵ زیندانی.

کاتێک کە لە زیندان بوو، مالکۆم ئێکس بوو بە یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلام. لە دوای ئازادکردنی مەرجی لە ساڵی ١٩٥٢، بوو بە یەکێک لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلام و وتەبێژی ڕەسمی ئەو ڕێکخراوییە. بۆ ماوەی نزیکەی ١٢ ساڵ بووە ڕووی گشتی و گەلی ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلام. دواتر جیاوازی لە نێوان مالکۆم ئێکس و ئێلیجاە محەممەد، سەرۆکی نەتەوەی ئیسلام، بووە ھۆی ئەوەی کە مالکۆم ئێکس واز لەو ڕێکخراوییە بھێنێت لە ئازاری ١٩٦٤.

لە دوای جێھێشتنی لە نەتەوەی ئیسلام، مالکۆم ئێکس بووە موسوڵمانێکی سوننی و چوو بۆ مەککە بۆ حەج کردن، کە دوایی بووە ھۆی ئەوەی کە وازی لە ڕەگەزپەرستی ھێنا و دەستی لێھەڵگرت. بە شێوەیەکی فراوان گەشتی کرد بۆ ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ڕێکخراوی مزگەوتی موسوڵمانی دامەزراند، کە ڕێکخراوییەکی ئایینی بوو، و ھەروەھا ڕێکخراوییەکی تایبەت بە ھەموو ئەفریقا، کە ناوی یەکێتی ئەفریقی-ئەمریکی بوو دامەزراند. لە ماوەی کەمتر ساڵێک دوای ئەوەی کە ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلامی جێھێشت، مالکۆم ئێکس لەلایەن سێ ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە بە شێوەیەکی نھێنی کوژرا لەکاتێکدا کە وتاری دەدا لە نیویۆرک.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ en:Malcolm X
  2. ^ This name includes the honorific El-Hajj, given on completion of the حەج to مەککە.
  3. ^ Baldwin, Lewis V. ; Al-Hadid, Amiri YaSin. Between Cross and Crescent: Christian and Muslim Perspectives on Malcolm and Martin. Gainesville, Fla. : University Press of Florida. p. 135. ISBN 0-8130-2457-9.
  4. ^ Dyson, pp. 13–14.
  5. ^ Khan, Ali (1994). "Lessons from Malcolm X: Freedom by Any Means Necessary". Howard Law Journal 38: 80. Retrieved August 2, 2009.
  6. ^ Morris, Jerome E. (Summer 2001). "Malcolm X's Critique of the Education of Black People". The Western Journal of Black Studies 25 (2). Retrieved August 2, 2009.
  7. ^ Cone, pp. 99–100, 251–252, 310–311.
  8. ^ "Malcolm X". The New York Times. February 22, 1965. Retrieved August 2, 2008.
  9. ^ Evanzz, p. 305.
  10. ^ Lomax, When the Word Is Given, p. 172.
  11. ^ Rickford, p. 248
  12. ^ "The Black Supremacists". Time. August 10, 1959. Retrieved July 28, 2009.
  13. ^ Asante, Molefi Kete (2002). 100 Greatest African Americans: A Biographical Encyclopedia. Amhert, N.Y. : Prometheus Books. p. 333. ISBN 1-57392-963-8.
  14. ^ Marable, Manning; Nishani Frazier, John Campbell McMillian (2003). Freedom on My Mind: The Columbia Documentary History of the African American Experience. New York: Columbia University Press. p. 251. ISBN 0-231-10890-7.
  15. ^ Salley, Columbus (1999). The Black 100: A Ranking of the Most Influential African-Americans, Past and Present. New York: Citadel Press. p. 88. ISBN 0-8065-2048-5.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]