سوڵتان وەلەد
ڕواڵەت
سوڵتان وەلەد ناوی تەواوی محمد سوڵتان بەھائەددینی کوری جەلالەددین محمدی کوری «سوڵتان ولعولەما» بەھائەددین محمدە، نازناوەکەشی سوڵتان وەلەدە. باوکی بە ناوی پاپیرەی کردۆتەوە.
لە ٢٤/ ٤ /١٢٢٦ لە قۆنیا لەدایک بووە، و لە ١١/ ١١ /١٣١٢ لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا لە قۆنیا وەفاتی کردووە. کوڕە گەورەی مەولانای ڕۆمییە، و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی رێبازی سۆفیگەری مەولەویە.
زانستی سۆفیگەری لە باوکی و شەمسی تەبرێزی و حوسامەدین چەلەبی وەرگرتووە.[١]
بەرھەمەکانی
[دەستکاری]سوڵتان وەلەد شاعیر و شیعری بە ھەرسێ زمانی فارسی و تورکی و عەرەبی داناوە، لە گرنگترین پەرتووکەکانی:
- دیوانی وەلەد
- معاریفی وەلەدی
- رباب نامە
- ئیبتیدانامە
- ئینتیھانامە
لەگەڵ ئەوەشدا نوسینەکان و وتارەکانی باوکی کۆکردۆتەوە و کردی بە پەرتووک وەکو پەرتووکی فیھی ما فیھ.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]پەرتووکناسی
[دەستکاری]- کتێبی مەولانا تۆزی بەرپێی خۆشەویست / نوسینی: د. زانا ئەحمەد
- نامیلكهی :- "كهسایهتیه مهزنهكانی نێو دونیای تهصهوف" له نوسینی :- یاد نورسی
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوڵتان وەلەد تێدایە. |