بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دورباش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دورباش
Durbaş - دورباش
Dur Bash
گۆڕی ئەیوب ئەنساری
گۆڕی ئەیوب ئەنساری
وڵات کوردستان[١]
 ئێران
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژاوا
شارستانتیکاب
ناوچەناوەندی شارستانی تیکاب
گوندەوارئەنسار
بەرزایی
٢٬٠٤٧ مەتر (٦٬٧١٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٦)
 • سەرجەم١٬٠٦٧
زمان و ئایین
 • زمانئازەری
 • ئایینشیعە دواانزە ئیمامی
تەلەفۆن٠٤٤

دورباش گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی ئەنسار، ناوچەی ناوەندی شارستانی تیکاب، شارستانی تیکاب، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣]

دورباش ناوەندی گوندستانی ئەنسارە. کەوتوەتە ناوجەیەکی شاخاویەوە، جاددەی قیری بۆ چووە، خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی تیادایە وە دوو مزگەوتی تیادایە بەناوەکانی (رەسولی ئەکرەم و جامع)، پێنج تەکیە و بنکەی تەندروستی و دەرمانخانە و ئاش و پۆستی نامە و فرۆسگای ھەرەوەزی و دوکانی ووردە واڵە و گۆشت فرۆش و کۆمپانیای ھەرەوەزی گوند و پڕۆژەی ئاو و کارەبا و غاز لەم گوندەدا ھەیە.

جوگرافیا

[دەستکاری]

دورباش لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەڵاجیق و لە باشوور لەگەڵ گوندی سەبیل و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ئەی قەڵاسی لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی گەزەدرە.[٤][٥][٦]

دانیشتوان

[دەستکاری]

شوێنەوار

[دەستکاری]
  • یەکێک لەو جێگا گرنگانەی کە سەرنجی گەشتیار بۆخۆی ڕادەکێشێت بەتایبەت لە مانگی حوزەیراندا ئەویش گۆڕی ئەیوب ئەنسارە.
  • قەڵای مێژووی گوندەکە و گەرماوی ژێرزەمینی.

کاری سەرەکی دانیشتوانی ئەم گوندە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە.

خوو و ڕەوشت

[دەستکاری]
  • یەکێک لە خووەکانی ئەم گوندە ئەوەیە کە پیاوێکیان تەمەنی بگاتە سەروو (٥٠)ساڵ وەک ڕێزێک بۆ ئەو کەسە بەتەمەنە لەکۆتایی ناوەکەیەوە بڕگەی (کا) دەخەنە پاڵی وە (حسێن کا و ئەحمەدکا و جەعفەرکا ..... .
  • خەڵکی ئەم گوندە ھەموو ساڵێک لە کۆتا ھەینی مانگی (٧)دا بە خێزانی سەردەکەونە سەر چیا و سەردانی گۆڕی ئەیوب ئەنساری دەکەن.
  • لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەدا ڕیش سپیانی ئەم گوندە لە بڵندگۆی مزگەوتەوە خەڵکی ئاگادار دەکەنەوە تا وەکو سەربکەون بەسەر کێوی ئەیوب ئەنساردا، ژنانی ئەم گوندە لەڕۆژی پێنچ شەممەدا سوکە ژەمێک حازردەکەن و جلی تازە دەپۆشن، زۆری خەڵکەکە بە پێخواسی(پێی پەتی) ئاپۆڕادەبەستن و دەچنە سەر ئەیوب ئەنساری وە ھەندێکیان بە ئوتومبێل دەچن تاوەکو نزیک گوندی عەرەبشا. لە ھەمان رۆژدا کە سەردانی ئەیوب ئەنساریان کرد ئیتر لەو دەشت و کێوە دەمێننەوەو سەیران لەگەڵ خەزانەکانیان دەکەن، وە لەڕۆژی دوایدا ھەرکەس دەگەڕێتەوە سەر کاری خۆی.[٨]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]


پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. ^ http://wikimapia.org/
  5. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  7. ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  8. ^ «مراسم سالگرد ایوب انصار در روستای دورباش به روایت تصویر». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. ^ https://books.google.iq/books?