تەرانە عەلیدۆستی
تەرانە عەلیدۆستی | |
---|---|
ترانه علیدوستی | |
لەدایکبوون | ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ (تەمەن ٤٠ ساڵ) تاران |
پیشە | ئەکتەر، وەرگەڕ، ئەکتەری فیلم |
باوان | |
خەڵاتەکان |
تەرانە عەلیدۆستی (بە فارسی: ترانە علیدوستی، لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤) خانمەکتەرێکی ئێرانییە. لە ئەنجامدانی ڕاپرسییەک لەلایەن گۆڤاری سانەیت سینەما لەنێو ١٣٠ ڕەخنەگری فیلم، دەنگدرایە ئەو وەک باشترین خانمەکتەری سینەمای ئێرانیی دە ساڵە. پێشنیارکرابوو کە ببێت بە یەک لە باشترین خانمەکتەرەکان لە ئێران. لە ٢٠١٢، لە ڕاپرسییەکی ھاوشێوە لەلایەن گۆڤاری مانگانەی فیلم دیسان وەک باشترین خانمەکتەری سینەمای ئێرانیی دە ساڵە ھەڵبژێردرایەوە.[١][٢]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]باوکی، حەمید عەلیدۆستی، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێ بوو و ئێستایش ڕاھێنەرێکی پیشەگەری تۆپی پێیە. بۆ چەندین ساڵ یاریی بۆ تیمی نێونەتەوەییی ئێران کردووە و بووبووە یەکەم ئێرانی کە چالاکانە یاری بۆ تیمێکی بیانی، ئێف ئێس ڤی سالمرۆڕ، بۆندز لیگا، ئەڵمانی بکات. دایکی، نادرە حەکیمیلاھی پەیکەرتاش و مامۆستای تایبەتی ھونەرە. عەلیدۆستی لە ٢٠٠١ شووی کردووە و کچێکی بەناوی حەنا ھەیە. پویان عەلیدۆستی، برا تاقانەکەی لە تەمەنێکی مناڵیدا بەھۆی ڕووداوێک لە چوارشەممەسوور (کە جەژنی ساڵی نوێیە لە ئێران) مرد.[٣]
تەرانە عەلیدۆستی ڕای گەیاند کە دووچاری نەخۆشیی «کلاسترۆفۆبیا» یان «ترس لە شوێنی داخراو و تەنگ»یە و لەبەرئەوە ناتوانێت پاس یان میترۆ بەکاربھێنێت.[٤][٥] تەرانە پشتگیریکەرێکی فێمینیزمە.[٦]
پیشە
[دەستکاری]لە تەمەنی ١٧ ساڵی بە ڕۆڵی سەرەکی لە من تەرانە، ١٥ ساڵم (ڕەسووڵ سەدر عامیلی، ٢٠٠٢) دەستی بە پیشەی نواندن کرد. ڕەخنەگران ستایشی توانای ئەویان کرد وەکوو کچێکی ١٥ ساڵی بەرەنگار کە لەدوای شکستھێنانی پەیوەندییەکەی، سووربوو لەسەر پەروەردەکردنی مناڵێکی خۆی، لەکاتی تێکۆشان لەگەڵ ھەژاری و لەکەی کۆمەڵایەتی. لە ٢٠٠٢، لە فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی لۆکارنۆ خەڵاتی لیۆپاردی برۆنزی بۆ باشترین خانمەکتەر بردەوە،[٧] ھەروەھا لە بیستەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر خەڵاتی سیمرغی بلووری بۆ باشترین خانمەکتەر بردەوە، بەمەش دەبێتە گەنجترین کەس تائێستا ئەوەندەی کردبێت. بەکورتی لەدوای خستنەسەری ڕیکۆردێکی تر، سێ جاری یەک لەدوای یەک پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین خانمەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمی فەیر بۆ سێ سەرەتاترین فیلمی.
مانگرتنی خەڵاتی ئۆسکار
[دەستکاری]لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، عەلیدۆستی ڕای گەیاند کە ویستوویەتی مانبگرێت لە ٨٩یەمین خەڵاتی ئۆسکار کە فرۆشیار پاڵێورابوو بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی بەھۆی سنووردارکردنی توندی سەفەری ڤیزا کە ئیدارەی ترەمپ داینا تا بەسەر ئێرانییەکان بیسەپێنێت.[٨]
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]تەلەڤیزیۆن
[دەستکاری]ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | دەزگا |
---|---|---|---|
٢٠١٥–٢٠١٨ | شەھرزاد | شەھرزاد سەعادەت | فیلیمو، نماوا |
فیلم
[دەستکاری]ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠٠٢ | من تەرانە، ١٥ ساڵم | تەرانە پارنیان | |
٢٠٠٣ | شارە جوانەکە | فیرووزە | |
٢٠٠٥ | جەمشید و خۆرشید | خۆرشید | دۆبلێری فارسیی خۆرشید |
٢٠٠٦ | چوارشەممەسوور | ڕوھی | |
٢٠٠٧ | کەنعان | مینا | |
٢٠٠٨ | شیرین | تەرانە عەلیدۆستی | |
گومان | مەھتاب | ||
ژیان بە چاوە داخراوەکانەوە | پەرەستوو | ||
دەربارەی ئێلی | ئێلی | ||
٢٠٠٩ | The Secret Of Taran Plain | نورسی | |
٢٠١٠ | ھەرچی خودا دەیەوێت | پەرمیدە | |
لە کۆتاییی شەقامی ٨ەم | نیلووفار | ||
٢٠١٢ | Modest Reception | لەیلا | |
ھاوسەرێتی | ساناز | ||
٢٠١٣ | The Shallow Yellow Sky | غەزال | |
٢٠١٤ | حەسانەوەی ڕەھا | سەمیرە | |
Atom Heart Mother | ئارینە | ||
٢٠١٦ | فرۆشیار | ڕانا |
خەڵات و پاڵاوتنەکان
[دەستکاری]ساڵ | خەڵات | جۆر | کارە پاڵێوراوەکان | ئەنجام |
---|---|---|---|---|
٢٠٠٢ | فێستیڤاڵی فیلمی فەجر | باشترین خانمەکتەر | من تەرانە، ١٥ ساڵم | براوە |
فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی لۆکارنۆ | باشترین خانمەکتەر | من تەرانە، ١٥ ساڵم | براوە | |
٢٠٠٤ | فێستیڤاڵی فیلمی فەجر | باشترین خانمەکتەر | شارە جوانەکە | پاڵێوراو |
٢٠١٢ | Cinefan Festival of Asian and Arab Cinema | Competition Award | Modest Reception | براوە |
٢٠١٣ | Vesoul International Film Festival | Special Mention of the International Jury | Modest Reception | براوە |
فێستیڤاڵی فیلمی فەجر | باشترین خانمەکتەر | The Shallow Yellow Sky | پاڵێوراو | |
٢٠١٦ | 16th Hafez Award | باشترین خانمەکتەر | شەھرزاد | پاڵێوراو |
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ «Film Magazine». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ «Caffecinema». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ «برای تەرانە عەلیدۆستی، قوربانیی چوارشەممەسوور». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ تەرانە عەلیدۆستی: نەخۆشیی «کلاستروفوبیا»م ھەیە - عەسر ئیران
- ^ «تەرانە عەلیدۆستی ڕای گەیاند کە دووچاری نەخۆشیی «کلاسترۆفۆبیا» یان «ترس لە شوێنی داخراو و تەنگ»یە» (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «معاون شورای فرهنگی اجتماعی زنان: ترویج فمنیسم، ترویج کشتار عامدانه کودکان است» (بە فارسی). ڕادیۆ زەمانە. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «Locarno holds up a mirror to the Middle East». Swissinfo. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ «Iranian Oscar contender: I'll boycott awards over Trump's 'racist' visa ban». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Taraneh Alidoosti»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەرانە عەلیدۆستی تێدایە. |
- وێببلۆگی فەرمی
- تەرانە عەلیدۆستی لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- (فارسی) تەرانە عەلیدۆستی لە Iranactor.com
- (فارسی) تەرانە عەلیدۆستی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. لە SourehCinema.com
- (فارسی) تەرانە عەلیدۆستی لە Cinetmag.com