فرۆشیار (فیلم)
فرۆشیار | |
دەرھێنەر | ئەسغەر فەرھادی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەسغەر فەرھادی ئەلێکساندەر ماڵت گای |
نووسین | ئەسغەر فەرھادی |
کاست | شەھاب حوسێنی تەرانە عەلیدۆستی بابەک کەریمی مینا ساداتی |
مۆسیقا | ستار ئۆرکی |
وێنەگری سینەمایی | حسێن جەعفەری |
دەستکاری | ھایدە سەفییاری |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢١ی ئایاری ٢٠١٦ لە فیستیڤاڵی کان ٣١ی ئابی ٢٠١٦ لە ئێران ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە فەڕەنسا |
ماوەی فیلم | ١٢٥ خولەک |
وڵات | ئێران فەڕەنسا |
زمان | فارسی |
داھات | ١٥٬٦٦٤٬٠١٥٬٠٠٠ تمەن |
فرۆشیار (بە فارسی: فروشنده) فیلمێکی ئێرانی ساڵی ٢٠١٦ەیە و حەوتەمین فیلمی ئەسغەر فەرھادیە. لە فێستیڤاڵی فیلمی کان خەڵاتی باشترین سیناریۆ بە ئەسغەر فەرھادی درا و خەڵاتی باشترین ئەکتەریش بە شەھاب حوسێنی درا.[١] ھەروەھا فیلمی فرۆشیار نوێنەری ئێرانە بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکاری لە ساڵی ٢٠١٧. فرۆشیار لە ڕۆژەکانی کۆتایی نمایشی لە سینەماکانی ئێران، خۆی توانی ببێتە پڕداھاتترین فیلمی ناوخۆی ئێران و ڕیکۆردی فیلمی محەممەد پێغەمبەری خودا بشکێنێت.[٢]
کورتەی چیرۆک
[دەستکاری]ڕەعنا و عیماد دوو ھاوسەری لاون کە خەریکی نمایشکردنی شانۆیی مەرگی فرۆشیارن لە نوسینی ئارتەر میلەر، بەھۆی ئەوەی ئەوەی شوقەیەی تیای نیشتەجێن دادەچێت و مەترسی دەکەوێتە سەر ناچاردەبن خانویەک بە کرێ بگرن کە پێشتر ژنێکی بەدناو بە ناوی ئاھو نیشتەجێ بووە تێیدا، سەرەتا شتەکان ئاسایی دەچنە پێش بەڵام پاشتر کێشەی گەورەیان توش دەبێت بەھۆی خانوەکەوە.
ئەکتەرەکان
[دەستکاری]- شەھاب حوسێنی بە ڕۆڵی عیماد
- تەرانە عەلیدۆستی بە ڕۆڵی ڕەعنا
- بابەک کەریمی بە ڕۆڵی بابەک
- مینا ساداتی بە ڕۆڵی سەنەم
- ئیحترام بورومەند بە ڕۆڵی خاتو شاە نەزەری
- فەرید سەججادی حوسێنی بە ڕۆڵی ناسر
خەڵاتەکان
[دەستکاری]ساڵ | خەڵات | بەش | ناوی براوە | ئەنجام |
---|---|---|---|---|
٢٠١٦ | فیستیڤاڵی فیلمی کان | چڵە خورمای ئاڵتونی | ئەسغەر فەرھادی | پاڵێوراو |
باشترین سیناریۆ | ئەسغەر فەرھادی | براوە | ||
باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو | شەھاب حوسەینی | براوە | ||
٢٠١٦ | ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی ئەمریکا | باشترین فیلمی دەرەکی | فرۆشیار | براوە |
٢٠١٦ | فیستیڤاڵی میونخ | باشترین فیلم | فرۆشیار | براوە |
٢٠١٦ | فیستیڤاڵی ئەمستەردام | باشترین فیلمی بینەران | فرۆشیار | براوە |
٢٠١٦ | فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شیکاگۆ | ھۆگۆی ئاڵتونی | ئەسغەر فەرھادی | پاڵێوراو |
ھۆگۆی زیوین، خەڵاتی داوەران | ئەسغەر فەرھادی | براوە | ||
٢٠١٦ | فیستیڤاڵی سمینسی | باشترین فیلم | فرۆشیار | براوە |
٢٠١٦ | فیستیڤاڵی مۆمبای | فیلمی ھەڵبژێردراوی بینەران | فرۆشیار[٣] | براوە |
٢٠١٧ | خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب | باشترین فیلمی بیانی | فرۆشیار[٤] | پاڵێوراو |
٢٠١٧ | خەڵاتی ئەکادێمی | باشترین فیلمی بیان | فرۆشیار[٥] | براوە |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ دو خەڵاتی کان بۆ فەرھادی و حوسێنی، ڕادیۆ فەردا.
- ^ فیلمی فرۆشیار، وێبگەی سینەما تیکێت.
- ^ فیلمی فرۆشیار[بەستەری مردوو]، وێبگەی سەلام سینەما.
- ^ پەڕەی فیلمەکە ناساندنی وەک پاڵێوراو وێبگەی گۆڵدن گلۆب.
- ^ براوەکانی ئۆسکار - زە گاردیان کۆتا سەردان ٢٧ی ٢ی ٢٠١٧
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرۆشیار (فیلم) تێدایە. |
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە شوباتی ٢٠٢٤
- فیلمەکانی ٢٠١٦
- فیلمە فارسییەکان
- فیلمە دراماکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمەکان بە زمانی فارسی
- فیلمە درامییە ئێرانییەکان
- فیلمە فەرەنسییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمەکانی دەیەی ٢٠١٠ بە زمانی فارسی
- فیلمە درامییەکانی ساڵی ٢٠١٦
- فیلمەکان دەربارەی لەشفرۆشی لە ئێران
- فیلمەکان کە لە ئێران داندراون
- ئەو فیلمانەی لە تاران وێنەیان گیراوە
- فیلمە سەربەخۆییەکانی فەرەنسا
- فیلمە سەربەخۆییەکانی ئێران