بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەرانە عەلیدۆستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەرانە عەلیدۆستی
Taraneh Alidoosti en 2016.
ترانه علیدوستی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٤٢ ساڵ)
تاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەئەکتەر، وەرگێڕ، ئەکتەری فیلم لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • حەمید عەلیدۆستی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Nadereh Hakim-Elahi لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Locarno International Film Festival Best Actress Award (٢٠٠٢)
  • Crystal Simorgh for Best Actress (٢٠١٢) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

تەرانە عەلیدۆستی (بە فارسی: ترانە علیدوستی‎، لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤) خانمەکتەرێکی ئێرانییە. لە ئەنجامدانی ڕاپرسییەک لەلایەن گۆڤاری سانەیت سینەما لەنێو ١٣٠ ڕەخنەگری فیلم، دەنگدرایە ئەو وەک باشترین خانمەکتەری سینەمای ئێرانیی دە ساڵە. پێشنیارکرابوو کە ببێت بە یەک لە باشترین خانمەکتەرەکان لە ئێران. لە ٢٠١٢، لە ڕاپرسییەکی ھاوشێوە لەلایەن گۆڤاری مانگانەی فیلم دیسان وەک باشترین خانمەکتەری سینەمای ئێرانیی دە ساڵە ھەڵبژێردرایەوە.[١][٢]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

باوکی، حەمید عەلیدۆستی، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێ بوو و ئێستایش ڕاھێنەرێکی پیشەگەری تۆپی پێیە. بۆ چەندین ساڵ یاریی بۆ تیمی نێونەتەوەییی ئێران کردووە و بووبووە یەکەم ئێرانی کە چالاکانە یاری بۆ تیمێکی بیانی، ئێف ئێس ڤی سالمرۆڕ، بۆندز لیگا، ئەڵمانی بکات. دایکی، نادرە حەکیمیلاھی پەیکەرتاش و مامۆستای تایبەتی ھونەرە. عەلیدۆستی لە ٢٠٠١ شووی کردووە و کچێکی بەناوی حەنا ھەیە. پویان عەلیدۆستی، برا تاقانەکەی لە تەمەنێکی مناڵیدا بەھۆی ڕووداوێک لە چوارشەممەسوور (کە جەژنی ساڵی نوێیە لە ئێران) مرد.[٣]

تەرانە عەلیدۆستی ڕای گەیاند کە دووچاری نەخۆشیی «کلاسترۆفۆبیا» یان «ترس لە شوێنی داخراو و تەنگ»یە و لەبەرئەوە ناتوانێت پاس یان میترۆ بەکاربھێنێت.[٤][٥] تەرانە پشتگیریکەرێکی فێمینیزمە.[٦]

لە تەمەنی ١٧ ساڵی بە ڕۆڵی سەرەکی لە من تەرانە، ١٥ ساڵم (ڕەسووڵ سەدر عامیلی، ٢٠٠٢) دەستی بە پیشەی نواندن کرد. ڕەخنەگران ستایشی توانای ئەویان کرد وەکوو کچێکی ١٥ ساڵی بەرەنگار کە لەدوای شکستھێنانی پەیوەندییەکەی، سووربوو لەسەر پەروەردەکردنی مناڵێکی خۆی، لەکاتی تێکۆشان لەگەڵ ھەژاری و لەکەی کۆمەڵایەتی. لە ٢٠٠٢، لە فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی لۆکارنۆ خەڵاتی لیۆپاردی برۆنزی بۆ باشترین خانمەکتەر بردەوە،[٧] ھەروەھا لە بیستەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر خەڵاتی سیمرغی بلووری بۆ باشترین خانمەکتەر بردەوە، بەمەش دەبێتە گەنجترین کەس تائێستا ئەوەندەی کردبێت. بەکورتی لەدوای خستنەسەری ڕیکۆردێکی تر، سێ جاری یەک لەدوای یەک پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین خانمەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمی فەیر بۆ سێ سەرەتاترین فیلمی.

مانگرتنی خەڵاتی ئۆسکار

[دەستکاری]

لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، عەلیدۆستی ڕای گەیاند کە ویستوویەتی مانبگرێت لە ٨٩یەمین خەڵاتی ئۆسکار کە فرۆشیار پاڵێورابوو بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی بەھۆی سنووردارکردنی توندی سەفەری ڤیزا کە ئیدارەی ترەمپ داینا تا بەسەر ئێرانییەکان بیسەپێنێت.[٨]

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]
عەلیدۆستی لەگەڵ ئەسغەر فەرھادی و شەھاب حوسێنی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی فرۆشیار، ئایاری ٢٠١٦

تەلەڤیزیۆن

[دەستکاری]
ساڵ ناونیشان ڕۆڵ دەزگا
٢٠١٥–٢٠١٨ شەھرزاد شەھرزاد سەعادەت فیلیمو، نماوا
ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠٠٢ من تەرانە، ١٥ ساڵم تەرانە پارنیان
٢٠٠٣ شارە جوانەکە فیرووزە
٢٠٠٥ جەمشید و خۆرشید خۆرشید دۆبلێری فارسیی خۆرشید
٢٠٠٦ چوارشەممەسوور ڕوھی
٢٠٠٧ کەنعان (fa) مینا
٢٠٠٨ شیرین تەرانە عەلیدۆستی
گومان مەھتاب
ژیان بە چاوە داخراوەکانەوە پەرەستوو
دەربارەی ئێلی ئێلی
٢٠٠٩ The Secret Of Taran Plain نورسی
٢٠١٠ ھەرچی خودا دەیەوێت پەرمیدە
لە کۆتاییی شەقامی ٨ەم نیلووفار
٢٠١٢ Modest Reception لەیلا
ھاوسەرێتی ساناز
٢٠١٣ The Shallow Yellow Sky غەزال
٢٠١٤ حەسانەوەی ڕەھا سەمیرە
Atom Heart Mother ئارینە
٢٠١٦ فرۆشیار ڕانا

خەڵات و پاڵاوتنەکان

[دەستکاری]
ساڵ خەڵات جۆر کارە پاڵێوراوەکان ئەنجام
٢٠٠٢فێستیڤاڵی فیلمی فەجرباشترین خانمەکتەرمن تەرانە، ١٥ ساڵمبراوە
فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی لۆکارنۆباشترین خانمەکتەرمن تەرانە، ١٥ ساڵمبراوە
٢٠٠٤فێستیڤاڵی فیلمی فەجرباشترین خانمەکتەرشارە جوانەکەپاڵێوراو
٢٠١٢Cinefan Festival of Asian and Arab CinemaCompetition AwardModest Receptionبراوە
٢٠١٣Vesoul International Film FestivalSpecial Mention of the International JuryModest Receptionبراوە
فێستیڤاڵی فیلمی فەجر باشترین خانمەکتەرThe Shallow Yellow Skyپاڵێوراو
٢٠١٦ 16th Hafez Award باشترین خانمەکتەرشەھرزادپاڵێوراو



ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. «Film Magazine». لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. «Caffecinema». لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. «برای تەرانە عەلیدۆستی، قوربانیی چوارشەممەسوور». لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. تەرانە عەلیدۆستی: نەخۆشیی «کلاستروفوبیا»م ھەیە - عەسر ئیران
  5. «تەرانە عەلیدۆستی ڕای گەیاند کە دووچاری نەخۆشیی «کلاسترۆفۆبیا» یان «ترس لە شوێنی داخراو و تەنگ»یە» (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. «معاون شورای فرهنگی اجتماعی زنان: ترویج فمنیسم، ترویج کشتار عامدانه کودکان است» (بە فارسی). ڕادیۆ زەمانە. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  7. «Locarno holds up a mirror to the Middle East». Swissinfo. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  8. Dehghan، Saeed Kamali. «Iranian Oscar contender: I'll boycott awards over Trump's 'racist' visa ban». لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]