بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەستەمبوڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەستەنبوڵەوە ڕەوانە کراوە)
ئەستەمبوڵ
ئیستانبوڵ
Istanbul
شاری ئەستەمبوڵ
شاری ئەستەمبوڵ
ئاڵای ئەستەمبوڵ
وڵات تورکیا
ناوچەمەرمەرە
پارێزگائەستەمبوڵ
بێزەنتە٦٦٠ پ.ز
قوستەنتینە٣٣٠ ز
ئەستەمبوڵ١٩٣٠ (بە ڕەسمی)
دەسەڵات
 • جۆرپارێزگا
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٥٬١٤٩٬٣٥٨
ناوچەی کاتیUTC+٢ (بە پێی کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا)
 • ھاوین (DST)
کۆدی تەلەفۆن(+٩٠) ٢١٢ (بەشی ئەوروپا) ، (+٩٠) ٢١٦ (بەشی ئاسیا)
وێبگەwww.ibb.gov.tr

ئەستەمبوڵ ھەروەھا دەوترێت ئەستەنبوڵ (بەتورکی: İstanbul، بەعەرەبی: إسطنبول) گەورەترین شاری کۆماری تورکیایە کە بەشێکی لە ئاسیا و بەشێکی لە ئەورووپایە. ئەم شارە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە و قوستەنتەنییەی پێ دەوترا. ٣٤ ھەمین گەورەترین شاری جیھانە لە ڕووی ئابوورییەوە و گەورەترین شاری ئەورووپایە لە ڕووی دانیشتووانەوە. ئەستەمبوڵ دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای تورکیاوە . ئەستەمبوڵ و دەوروبەری لە ٣٩ شارۆچکە پێک ھاتوون. ئەستەمبوڵ یەکێکە لە ھەرە شارە کۆنەکانی جیھان کە لە ساڵەکانی (٣٣٠ - ٣٩٥ز) بنکەی ئیمپراتۆری ڕۆم بووە و (٣٩٥ - ١٢٠٤ز) پایتەختی ئیمپراتۆریی بیزانس بووە و (١٢٠٤ - ١٢٦١ز) بووەتە پایتەختی ئیپراتۆریەتی لاتینی و لە کۆتاییشدا لە (١٤٥٣ - ١٩٢٢ز) پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە. لە (١٥١٧ - ١٩٢٤) کە دەوڵەتی عوسمانی ھەبووە بووەتە بنکەی ئیسلام.

ناوەکانی

[دەستکاری]

بە درێژاییی مێژوو کە چەندین جۆر میللەت لە ناویدا ژیاون، چەندین جار ناوی گۆڕدراوە؛ ناوەکانی لە کۆنەوە ئەمانە بوون: «بێزەنتە، ئاوگوستا ئەنتۆنینا، نۆڤا ڕۆما، کۆنستانتینۆپۆلیس، قوستەنتینە، ئیسلامبول و، ئێستاش ئەستەمبوڵ»

مێژوو

[دەستکاری]
نەخشەیەکی دانراوی شاری ئەستەمبوڵ لە ساڵی ١٩٢٢ز دا

مێژووی ئەستەمبوڵ لە ڕووی نیشتەجێبوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ھەزار ساڵ و لە ڕووی شارەوە ٣ ھەزار ساڵ و مێژووی بەپایتەختبوونیشی بۆ ١٦٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. بە درێژاییی مێژوو ئەم شارە بووەتە شوێنی سەرەکیی چەندین کولتوور و شارستانیەت و بە درێژاییی چەندین سەدە بووەتە شوێنی پێکەوەژیانی چەندین ڕەچەڵەک و دین و زمان و فرەڕەگەزی و فرە نەتەوەییی بەخۆوە بینیوە. لەم قۆناغە مێژوویییەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە و شارێکی بێھاوتا بووە . بە درێژاییی قۆناغەکانی مێژوو، ھەموو کات بووەتە مەرکەز و شوێنێکی بەدەسەڵات و یەکێک لە پایتەختە کەموێنەکانی جیھان بووە بۆ نیشتەجێبوون.

مێژووی ئەستەمبوڵ دابەش دەبێت بەسەر پێنج سەردەمدا کە ئەمانەن :

  • سەردەمەکانی پێش مێژوو.
  • سەردەمی بێزەنتییەکان.
  • سەردەمی قوستەنتین پۆلیس.
  • سەردەمی قوستەنتینییە.
  • سەردەمی ئەستەمبوڵ.

ژمارەی دانیشتووان

[دەستکاری]

بەپێی وەزارەتی ئامار و سەرژمێریی وڵاتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی شاری ئەستەمبوڵ (١٣.٢٥٥.٦٨٥) کەسە، بێجگە لە ملیۆنان گەشتیار کە ساڵانە دێن بۆ ئەم شارە.[١] بەپێی تۆماری ساڵی ٢٠١٠ی حکوومەتی تورکیا ئەم خشتەیە ڕێژەی تەمەن و ژمارەی کەسەکان لەخۆ دەگرێت.

٢٠١٠[٢]
٠ - ٤ ساڵ١.٠٦٠.٢٠٣
پیاوئافرەت
٥ - ٩١.٠٣٠.١٣٢


١٠-١٤ ١.٠٧٠.٧٨٥


١٥-١٩ ١.٠٣١.٨٦٦


٢٠-٢٤١.٠٨٨.٥٤١


٢٥-٢٩ ١.٣٤٧.٧٩٨


٣٠-٣٤١.٣٣١.٣٩٥


٣٥-٣٩ ١.١٦٠.٥٠١


٤٠-٤٤٩٠٤.٧١٦


٤٥-٤٩٨٧٨.٤٨٤


٥٠-٥٤ ٦٧٢.٢٩٠


٥٥-٥٩٥٤٦.٢٧٠


٦٠-٦٤٣٩٣.٣١٦


٦٥-٦٩٢٦٣.٤٨٦


٧٠-٧٤١٨٨.٧١٦


٧٥-٧٩ ١٤٤.٥٧٩


٨٠-٨٤ ٨٩.٧٦١


٨٥-٨٩ ٣٧.٣٩٨


٩٠+١١.٤٨٤


زۆربەی دانیشتووانی ئەم شارە بە زمانی تورکی قسە دەکەن. هەروەها دوای تورکەکان لەم شارە ژمارەیەکی زۆریشی کوردی لێن کە بە زمانی کوردی (شێوازەی کورمانجی و زازاکی) قسه دەکەن و ژیانی خۆیان بەڕێوە دەبەن.

ئایین

[دەستکاری]

زۆرترین ڕێژەی شوێنکەوتوانی ئایین لە ئەستەمبوڵ موسوڵمانەکانن. زۆربەی موسوڵمانانی ئەم شارە سوننیین و ھەندێکیان شیعەن. لە ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی ئەو مزگەوتانەی کە لەم شارە نوێژیان تیا دەکرا بە (٢٩٤٤) مزگەوت مەزەندە کراون.[٣] ھەروەھا چەندین جۆری تری بیر و باوەڕ لەم شارەدا ھەن لەوانەش : مەسیحییە یۆنانییەکان، مەسیحیە ئەرمینیەکان، کاتۆلیکیەکان و، جولەکەکان.

ئەستەمبوڵ مەڵبەندی سەرەکیی خەلافەتی عوسمانی بووە لە نێوان ساڵانی (١٥١٧-١٩٢٤). لە ساڵی ١٩٢٤ کۆتایی بە دوا خەلافەتی عوسمانی ھات و حکوومەتی کۆماری لەلایەن مستەفا کەمال ئاتاتورک دامەزرا.

ئابووری

[دەستکاری]

ئەستەمبوڵ گەورەترین شاری تورکیایە و پایتەختی پێشووی تورکیایە. بەھۆی ھەردوو جۆری بازرگانیی وشکانی و ئاوی و ھەروەھا گرنگیی شوێنی ئەم شارە و ستراتیژیبوونی شوێنەکەیەوە بووەتە ناوەندی بازرگانی لە وڵاتی تورکیا. ھەروەھا، ئەم شارە مەرکەزی وەبەرھێنانە لە تورکیا. لە ٢٠% وەبەرھێنانی تورکیا لەم شارەدایە. ھەروەھا لە ٣٨% بازرگانی شتومەک پێک دەھێنێت. ئەستەمبوڵ بە شارۆچکەکانی دەوروبەریەوە بەرھەمەکانی وەک : میوە، ڕۆنی زەیتون، سابوون، لۆکە و، توتن بەرھەم دەھێنێت.

مزگەوتەکان

[دەستکاری]

شاری ئەستەمبوڵ ھەر لە کۆنەوە بە (شاری منارەکان) ناسراوە ئەویش بەھۆی زۆریی مزگەوتەکانی ئەم شارەوە.

مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد

[دەستکاری]

مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد بە تورکی ( Sultan Ahmet Camii ) بە عەرەبی ( مَسجِدُ السلطان أحمد ) لە نێوان ساڵانی (١٦٠٩-١٦١٦) لەلایەن سوڵتان ئەحمەدی یەکەمی دەوڵەتی عوسمانی و بە سەرپەرشتی ئەندازیاری بە توانای ئەو سەردەمە ( سەدەفکار محمد ئاغا) دروست کراوە. بەھۆی شوێنەکەی و منارە بەرزەکانیەوە بووەتە یەکێک لە ھەرە شوێنە بەناوبانگەکانی شاری ئەستەمبوڵ.

گەشتوگوزار

[دەستکاری]

شاری ئەستەمبوڵ بەھۆی ئەو شوێنە مێژوویییانەی کە لە سەردەمی ڕۆمەکان و دەوڵەتی عوسمانی بەجێ ماون و ھەروەھا بەھۆی ئەو دەریاچەیەی کە پیایدا تێپەڕ دەبێ بووەتە خاڵێکی گرنگی گەشتوگوزار لە وڵاتی تورکیا. بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ ( ٥ ملیۆن و ٣٤٦ ھەزار کەس) ڕوویان لەم شارە کردووە بۆ گەشتیاری کە نیو ملیۆنیان بە پێی ئامارەکە زیاد بوون.[٤]

گواستنەوە بۆ سەرێ

وەرزش

[دەستکاری]

لەم سەردەمەدا وەرزشەکانی وەک دوو گۆڵی و باسکە و بالە لە ھەرە وەرزشە بە ناوبانگەکانی ئەم شارەن. ھەروەھا یانەکانی گاڵاتاسارای و فەنەرباخچە و بەشیکتاش لە ھەرە یانە بە ناوبانگەکانی تورکیا و ئەستەمبوڵن. یاریگای ئۆڵمپی ئەتاتورک کە پێنج ئەستێرەیە گەورەترین یاریگای وەرزشە جیاوازەکانە لە تورکیا و بە یەکێک لە یاریگا بە نرخەکان دەژمێردرێت لەلایەن (UEFA)وە. شاری ئەستەمبوڵ ھەڵبژێردراوە بۆ یاریە ئۆڵمپیەکانی ساڵی ٢٠٢٠.[٥]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

تاوەری گالاتا

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ [١] ٩ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی وەزارەتی ئامار و سەرژمێری وڵاتی تورکیا.
  2. ^ [٢] ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، وێب سایتی ڕەسمی حکومەتی تورکیا.
  3. ^ [٣] ١٧ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ٧٩،٠٩٦ مزگەوت لە تورکیا هەیە.
  4. ^ [٤] ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، زیاد بوونی گەشتیاران لە شاری ئەستەمبوڵ.
  5. ^ [٥]، هەڵبژاردنی شاری ئەستەمبوڵ بۆ یاریە ئۆڵمپیەکانی ساڵی ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

شارەکانی تورکیا