ئاناکسیمینیس
ئاناکسیمینیس | |
---|---|
Ἀναξιμένης | |
لەدایکبوون | بەن. ٥٨٥ پز میلیتۆس |
مەرگ | بەن. ٥٢٥ پز، بەن. ٥٢٨ پز (بە تەمەنی ھەڵە: Need valid year, month, day
) میلیتۆس |
پیشە | فەیلەسووف، ئەستێرەناس، نووسەر، پڕۆزایست |
ئاناکسیمینیس ناسراو بە ئاناکسیمینیسی میلیتۆسی (بە یۆنانی: Ἀναξιμένης ὁ Μιλήσιος؛ لەدایکبووی ٥٨٦ – مردووی ٥٢٦ی پێش زایین) فەیلەسووفێکی یۆنانی کۆن بوو. ھی سەردەمی پێش سوقرات، کە لە نیوەی دووەمی سەدەی شەشەمی پێش زاییندا چالاک بووە. لە کارەکانی ھیچ نەماوە و، بەم بۆنەوە وردەکارییەکان لەبارەی ژیانییەوە ناڕوون و لێڵە. ئەوەی کە ئەمڕۆ لەبارەی ئایدیا و فەلسەفەکەیەوە زانراوە بەھۆی تێبینییەکانی ئەرەستوو و دیکەی نووسەرانی مێژووی فەلسەفەی یۆنانەوەیە.
ئاناکسیمینیس زۆرتر بەوە ناسراو و بەناوبانگە کە دۆستی کەمتەمەن یا قوتابیی ئاناکسیماندرۆس بووە. ئاناکسیماندرۆسیش خۆی قوتابیی تالیس بووە و، ئەم سێ کەسە پێکەوە ئەو قوتابخانە فیکرییە پێک دێنن کە بە قوتابخانەی میلیتۆسی ناوی دەر کردووە و وەکوو سەرچاوکەی فەلسفەی ڕۆژاوایی چاوی لێ ئەکرێت.
ھەر وەک ئاناکسیماندرۆس و تالیس، ئەمیش بە دوای دەستنیشانکردنی ئەو تاقانە واقیعە شاراوە و بنەڕەتییەوە بوو کە پیان ئەوت ئارخێ و لایان وا بوو کە ھەموو شتەکانی ناو ئەم دنیایەی لێ دروست بووە. ھەر ئەوەی کە بە لای تالیسەوە «ئاو» و بە لای ئاناکسیماندرۆسەوە جەوھەرێکی بێسنوور یا ئاپەیرۆن بوو، ئاناکسیمینیس ئەیوت «ھەوا» یە. ئەو تیۆریی مامۆستاکانی خۆی دا بە دواوەوە و وتی ھەموو شت لە سروشتدا لە ھەوا (یا ھەڵم یا مژ) دروست بووە. ئاگر ھەوای ناسکەوبووە، ئاو و خاکیش ھەوای خەسەوبوون.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- آناکسیمنس ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کانون ایرانی پژوھشگران فلسفە و حکمت.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Anaximenes of Miletus»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاناکسیمینیس تێدایە. |