فەلسەفەی پێشسوقراتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

فەلسەفەی پێشسوقراتی فەلسەفەی یۆنانی کۆنە بەر لە سوقرات، وە ھەروەھا قوتابخانەگەلی ھاوسەردەمی سوقرات کە لە ژێر کاریگەریی ئەودا نەبوون.[١] لە ئەورووپای کۆندا فەیلەسووفەکانی پێش سوقراتیان بە فەیلەسووفی فیزیکی یان سروشتی ناو دەبرد.[٢] پرس و کۆڵینەوەکانیان سروشت و کۆمەڵگا و ئەخلاق و دینی لەبەر دەگرت و، ھەوڵیان ئەوە بوو بنەڕەتی ڕوونکردنەوەکانیان لەسەر پرەنسیپگەلی سروشتییەوە بێ، نەک کردەوەی خواکان. بۆ ئەوان جیھان کۆسمۆس بوو، واتە شتێکی ڕێکوپێک کە لە ڕێگای لێپرسینەوەی ئاقڵانەوە شیاوی تێگەیشتنە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا Presocratic Philosophy, Stanford Encyclopedia of Philosophy, 2007
  2. ^ William Keith Chambers Guthrie, The Presocratic Tradition from Parmenides to Democritus, p. 13, ISBN 0-317-66577-4.