ئارخێ
ڕواڵەت
ئارخێ یان ئاریخە[١] وشەیەکی یۆنانییە کە سەرەتا بە مانای «دەسپێک» و «بناخە» و «چاوکه» بووە و دواتر مانای «ماکەی سەرەتایی» -ی وە خۆ گرتووە. تەنینەوەی ماناکەی دەتوانێ «یەکەم ھێز»، «ڕێگای دەسەڵاتداری»، «قەڵەمڕەو» و، «فەرمان» -یش لەبەر بگرێ.[٢] ماکەی سەرەتایی ھەر ئەو «گەوھەری شاراوە» و «بنەڕەتی نادیار»ەیە کە فەیلەسووفەکان بۆی دەگەڕان. ئەوان گەرەکیان بوو ڕەگەز یان بنەڕەتێکی نەگۆڕ وەک تاکە سەرچاوەی بوون و جیھان دەسنیشان و پێناسە بکەن. پرسیاری سەرەکی بۆ ئەوان ئەوە بوو کە: چۆن ھەموو شتێ ھاتووەتە بوون و ھەیە؟[١] بۆیە، لە زمانە فەلسەفییەکەی یۆنانی کۆندا، وشەی ئارخێ ئاماژەی دەکرد بە ڕەگ و ڕیشە و بناخە و سەرچاوەی ھەر شتێ کە ھەیە. [٣]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 سیوەیلی، ڕێبوار (١٣٩٩). فەلسەفەی پێش سوکرات. سنە: وەشانخانەی مادیار. لاپەڕە ٢٨.
- ↑ ἀρχή, A Greek-English Lexicon
- ↑ Barry Sandywell (١٩٩٦). Presocratic Philosophy. Vol 3. Routledge New York. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە. pp. 142–144
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |