ئەکادیمیای قارەمانەکەم
ئەکادیمیای قارەمانەکەم | |
僕のヒーローアカデミア (Boku no Hīrō Akademia) | |
---|---|
چەشن | سەرکێشی، فەنتازیا،[١] سووپەرھیرۆ[٢][٣] |
مانگا | |
نووسەر | کۆھێ ھۆریکۆشی |
بڵاوکەرەوە | شوێشا |
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی | |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
چاپمەن | جەمپ کۆمیکس |
گۆڤار | ھەفتانەی شۆنن جەمپ[٤] |
گۆڤاری ئینگلیزی | |
وەشانی ڕەسەن | ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ – ئێستا |
بەرگەکان | ٢٨ |
مانگا | |
My Hero Academia Smash!! | |
نووسەر | کۆھێ ھۆریکۆشی |
وێنەکێش | ھیرۆفومی نێدا |
بڵاوکەرەوە | شوێشا |
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی | |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
گۆڤار | شۆنن جەمپ+ |
گۆڤاری ئینگلیزی | |
وەشانی ڕەسەن | ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ – ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ |
بەرگەکان | ٥ |
ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر | یۆسوکێ کورۆدا |
ئاوازدانان | یوکی ھایاشی |
ستودیۆ | بۆنز |
مۆڵەتنامە لە لایەن | فەنیمەیشن |
بڵاوبوونەوە | ٣ی نیسانی ٢٠١٦ – ئێستا |
سووکەڕۆمان | |
My Hero Academia: School Briefs | |
نووسەر | ئانری یۆشی |
وێنەکێش | کۆھێ ھۆریکۆشی |
بڵاوکەرەوە | شوێشا |
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی | |
دێمۆگرافیا | نێر |
چاپمەن | JUMP j-BOOKS |
وەشانی ڕەسەن | ٤ی نیسانی ٢٠١٦ – ئێستا |
بەرگەکان | ٤ |
مانگا | |
My Hero Academia: Vigilantes | |
نووسەر | ھیدێیوکی فوروھاشی |
وێنەکێش | بێتێن کۆرت |
بڵاوکەرەوە | شوێشا |
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی | |
گۆڤار |
|
وەشانی ڕەسەن | ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ – ئێستا |
بەرگەکان | ١٠ |
Original video animation | |
دەرھێنەر | کینجی ناگاساکی |
نووسەر | یۆسوکێ کورۆدا |
ئاوازدانان | یوکی ھایاشی |
ستودیۆ | بۆنز |
بڵاوبوونەوە | ٤ی نیسانی ٢٠١٧ – ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ |
ماوەی پەخش | ھەر یەکەی ٢٥ خولەک |
ئەڵقەکان | ٢ |
Original video animation | |
ستودیۆ | بۆنز |
بڵاوبوونەوە | ١٣ی شوباتی ٢٠١٩[٦] |
ماوەی پەخش | ٢ خولەک[٧] |
مانگا | |
My Hero Academia: Two Heroes | |
نووسەر |
|
بڵاوکەرەوە | ھۆمیشا[٨] |
چاپمەن | شوێشا ھۆم کۆمیکس |
مانگا | |
My Hero Academia: Team-Up Missions | |
نووسەر | یۆکۆ ئاکیاما |
بڵاوکەرەوە | شوێشا |
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی | |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
گۆڤار |
|
وەشانی ڕەسەن | ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ – ئێستا |
بەرگەکان | ١ |
Original net animation | |
دەرھێنەر |
|
نووسەر | یۆسوکێ کورۆدا |
ئاوازدانان | یوکی ھایاشی |
ستودیۆ | بۆنز |
مۆڵەتنامە لە لایەن | فەنیمەیشن |
بڵاوبوونەوە | ١٦ی ئابی ٢٠٢٠ |
ماوەی پەخش | ھەر یەکەی ٢٥ خولەک |
ئەڵقەکان | ٢ |
ئەکادیمیای قارەمانەکەم (بە ژاپۆنی: 僕のヒーローアカデミア، بە ڕۆماجی: Boku no Hīrō Akademia) زنجیرەیەکی مانگای سووپەرھیرۆی ژاپۆنییە لە نووسین و وێنەکێشانی کۆھێ ھۆریکۆشی. زنجیرەدار کراوە لە ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە تەممووزی ٢٠١٤ەوە، و بەشەکانی کۆکراونەتەوە لە ٢٨ بەرگی تانکۆبۆندا بەپێی ئەیلوولی ٢٠٢٠. چیرۆکەکە دەرباروی ئیزوکو میدیۆریایە، کوڕێک کە ھیچ ھێزێکی سەرووسروشتی (کە پێیدەڵێن کویرک) نییە کە زۆربەی جیھان ھەیانە، بەڵام ھێشتا خەون دەبینێت کە ببێتە پاڵەوانێک بۆ خۆی. دواتر لەلایەن ئۆڵ مایت، گەورەترین پاڵەوانی ژاپۆنەوە، ڕاھێنان و چاودێری دەکرێت و کویرکەکەی خۆی دەداتە میدۆریا دوای دۆزینەوەی تواناکانی، و دواتر یارمەتی دەدات تا بچێتە دواناوەندیی پاڵەوانەکانەوە.
مانگاکە کرایە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێ لەلایەن بۆنزەوە. وەرزی یەکەمی لە نیسان تا حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ژاپۆندا پەخشکرا، دوای ئەو وەرزی دووەم لە نیسان تا ئەیلوولی ٢٠١٧، و دواتر وەرزی سێیەم لە نیسان تا ئەیلوولی ٢٠١٨، وەرزی چوارەمیش لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تا نیسانی ٢٠٢٠، و وەرزی پێنجەمیش بڕیارە لە بەھاری ٢٠٢١دا پەخشبکرێت. فیلمێکی ئەنیمەیشن بە ناوی My Hero Academia: Two Heroes لە ئابی ٢٠١٨دا بڵاوکرایەوە. دووەم فیلمی ئەنیمەیشن بە ناوی My Hero Academia: Heroes Rising لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا بڵاوکرایەوە. پلانی فیلمێکی ڵایڤ ئاکشنیش ھەیە لەلایەن لێجنداری ئینتەرتەینمێنتەوە.
زنجیرەکە مۆڵەتنامەی بڵاوکردنەوەی زمانی ئینگلیزی لەلایەن ڤیز میدیاوە ھەیە و دەستیان بە زنجیرەدار کردنی کرد لە کەشکۆڵی مانگای دیجیتاڵیی ھەفتانەی شۆنن جەمپدا لە شوباتی ٢٠١٥. شوێشا دەستی بە بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە کرد لە وێبسایت و بەرنامەی مانگا پڵەس بە زمانی ئینگلیزی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩.
مانگاکە خەڵاتی ھارڤی بردەوە بۆ باشترین مانگا. بەپێی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، مانگاکە زیاتر لە ٢٦ ملیۆن تیراژی ھەبووە لە چاپدا. ھەردوو مانگا و ئەنیمێکە پێشوازییەکی ئەرێنییان لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە لێکراوە، و بە یەکێک لە باشترینەکانی ٢٠١٠کان دانراوە.[٩][١٠][١١]
چیرۆک
[دەستکاری]ئیزوکو میدۆریا تەنھا قوتابییەکی ئاسایی لە قۆناغی ناوەندی بوو لە جیھانێک وەک گۆڤارە نەخشێندراوە ئەمریکییەکان خەڵکی تێدا خاوەنی سووپەر ھێز بوون، لەگەڵ ئەوەی ئەو ھیچ ھێزێکی ناسروشتی نییە و ھەموو کات ھاوڕێکانی گاڵتەی پێ دەکەن بەڵام ئەو ھەر دەیەوێت ببێت بە پاڵەوان، لە یەکێک لە ڕۆژەکان باکۆگۆی ھاوڕێی بینی لەلایەن خراپەکارێکەوە ھێرشی دەکرێتە سەر و ئەویش ھەوڵی ڕزگارکردنی دا، لەو کاتەشدا بەھێزترین پاڵەوانی جیھان ئۆڵ مایت (ALL MIGHT) ئەوەی بینی و بە بوێرێکەی سەرسام بوو و تێکەڵی شەڕەکە بوو، پاشان داوای لێ کرد ببێت بە جێگرەوەی و ھێزەکەی وەربگرێت کە بە وەرگرتنی ھێزەکەی توانی بچێتە ئەکادیمیای یۆھێ کە تایبەتە بە فێرکردنی سووپەر پاڵەوانان.[١٢]
بووارەکانی ڕاگەیاندن
[دەستکاری]مانگا
[دەستکاری]«ئەکادیمیای قارەمانەکەم» بریتییە لە مانگایەکی ژاپۆنی و لە وێنەکێشانی کۆھێ ھۆریکۆشییە. زنجیرەکە لە گۆڤاری شۆنن جەمپ لە تەممووزی ٢٠١٤ دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٧، زنجیرەکە لە سی کتێبی تانکوبون کۆکرایەوە.[١٣]
ئەنیمێ
[دەستکاری]لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، تویتەری تایبەت بە زنجیرەکە ڕایگەیاند کە ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان دەبێتە خاوەنی ئەنیمێیەک و لە بەرھەمھێنانی ستۆدیۆی بۆنزە.[١٤]
ئەنیمێکە لە دەرھێنانی کیجی ناگاساکییە و لە نووسینی یۆسکێ کورۆدایە، شێوەی کەسایەتییەکانیش لەلایەن یوشیکیکۆ ئۆماکوشی دروستکراوە، و مۆسیقاکەش لەلایەن یوکی ھایاشی ئامادە کراوە.[١٥] ئەنیمێکە بۆ یەکەم جار لەسەر MBS و وێستگەی ھێڵە ھەواڵییە ژاپۆنییەکان بە کاتی ٥ی دوای نیوەڕۆ ژاپۆنی ھەموو شەمممەیەک پەخشکرا. گۆرانی سەرەتا "The Day" (بە کوردی: ئەمڕۆ) لە ڕۆڵی Porno Graffittiیە، و گۆرانی کۆتایییش "Heros" (بە کوردی: پاڵەوانان) Brian the sun ڕۆڵەکەی گێڕاوە.
وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ژمارەی سیی ٢٠١٦ لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپدا ڕاگەیەنرا.[١٣] لە ١ی نیسانی ٢٠١٧ لەسەر NTV و YTV بە ھەمان ستافی وەرزی یەکەم پەخشکرا.[١٦]
یارییە ڤیدیۆیییەکان
[دەستکاری]دەربارەی یارییەکی ڤیدیۆیی کە لە ئەنیمێکەوە وەرگیراوە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا.[١٧] یارییەکە لەلایەن Bandai Namco Studioss پێشخراوە و لەلایەن Bandai Namco Entertainment بڵاوکرایەوە و بە Nintendo 3DS کار دەکات و لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە ژاپۆن دەرچوو.[١٨]
گەیشتن بە خوێنەران
[دەستکاری]زۆربەی ئەو نرخاندنانەی کە مانگاکە لە سەرەتایی بڵاوبوونەوەیەوە لە ڕەخنەگران و خوێنەری گۆڤارەکە ئەرێنی بوون، ھەروەھا لەو ڕاپرسییە پێشەنگییانەی کە گۆڤارەکە ئەنجامی دەدات چەند جارێک بووە خاوەنی پلەی یەکەم، لەکاتێکدا کتێبی یەکەم ٧١٬٥٢٥ تیراژی لێ فرۆشرا و بە پلەی حەوتەم لە پۆلاندنەکانی ئۆریکۆن ھەڵبژێردرا.[١٩]
تێبینییەکان
[دەستکاری]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Official Website for My Hero Academia». Viz Media. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «What My Hero Academia Gets About Superheroes that Western Comics Don't». Crunchyroll (بە ئینگلیزی). July 31, 2018. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە November 17, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «My Hero Academia Superhero Manga's TV Anime Briefly Listed». Anime News Network. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «ماڵپەڕی فەرمی شۆنن جەمپ». لە ۲٥ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Exclusive: Animax Asia Airs Simulcast of My Hero Academia, Twin Star Exorcists». Anime News Network. March 28, 2016. لە April 27, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 6, 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ Loo، Egan (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «My Hero Academia: Two Heroes Film's Bonus 'All Might: Rising' Manga Gets Animated». Anime News Network. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Peters، Megan (١٣ی شوباتی ٢٠١٩). «'My Hero Academia' Releases 'All Might Rising' OVA». Comicbook.com. لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Gekijō-ban Anime Komikkusu "Boku no Hīrō Akademia The Movie Futari no Eiyū"» 劇場版アニメコミックス「僕のヒーローアカデミア THE MOVIE ~2人の英雄~」 (بە Japanese). Homesha. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری:0
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری:1
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری:2
نەدراوە - ^ My Hero Academia | Shonenjump.Com The Worldwide Portal Of Manga From Shonenjump ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا «ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان دەبێتە خاوەنی وەرزی دووەم». ۲۳ی حوزەیرانی ۲۰۱٦. لە ۲٦ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|بەرھەم=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ «ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان دەبێتە خاوەنی ئەنیمێیەک». لە ۲٦ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|بەرھەم=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ «ئەنیمێی تەلەڤیزیۆنی ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان: ستافە سەرەکییەکان». لە ۲٦ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|بەرھەم=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ «ڕووداوەکانی ئەنیمێی "ئاکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان" ڕۆڵگێڕە زیادکراوەکان». ۲ی شوباتی ۲۰۱۷. لە ۲٦ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|بەرھەم=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ ساتۆ (۱٨ی تشرینی دووەمی ۲۰۱٥). «ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان یارییەکی ڤیدیۆیی بۆ Nintendo 3DS ڕادەگەیەنێت». Siliconera. لە ۲٦ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان: شەڕ بۆ ھەمووان بۆ ئیشپێکەری یارییە 3DS». ٤ی نیسانی ۲۰۱٦. لە ۲۷ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|بەرھەم=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ Japanese Comic Ranking, November 3-9 - News - Anime News Network ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی لە ھەفتانەی شۆنن جەمپ (بە ژاپۆنی)
- وێبگەی فەرمی ئەنیمێ (بە ژاپۆنی)
- وێبگەی فەرمیی ئادەڵت سویم
- ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان لە ڕاتن تۆمەیتۆز
- ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ
- دەروازەی ژاپۆن
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی ئەنیمێ و مانگا
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەکادیمیای قارەمانەکەم تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی سکریپتی زمانی ژاپۆنی بەکاردێنن (ja)
- Anime OVAs
- Anime and manga articles with missing publication parameters
- ئەنیمێ و مانگای جووڵە
- ئەنیمێ و مانگای درامیی کۆمیدی
- ئەنیمێ و مانگای سەرکێشی
- ئەنیمێ و مانگای قوتابخانە
- ئەنیمێ و مانگای کۆمیدی
- ئەو زنجیرە ئەنیمێیانەی پشت بە مانگا دەبەستێت
- بەرنامەکانی کۆمپانیای پەخشکردنی یۆمیوری
- زنجیرە مانگاکان
- شۆنن مانگا
- مانگای شوئیشا
- مانگای ڤیز میدیا
- فەنیمەیشن
- ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە
- مانگاکانی ٢٠١٩
- مانگاکانی ٢٠١٦
- مانگاکانی ٢٠١٥
- مانگاکانی ٢٠١٤
- ئەو زنجیرە ئەنیمێیانەی لە ٢٠١٦ دەستیان پێکردووە
- ئەنیمێ و مانگای خەیاڵی
- ئەنیمێ و مانگای خەیاڵی زانستی
- تونامی
- Pages with reference errors that trigger visual diffs