ئەکادیمیای قارەمانەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەکادیمیای قارەمانەکەم
ڕووبەرگی تانکۆبۆنی بەرگی ١، لەگەڵ ئیزوکو میدۆریا (ناوەڕاست) و ئۆڵ مایت (ڕاست)
僕のヒーローアカデミア
(Boku no Hīrō Akademia)
چەشنسەرکێشی، فەنتازیا،[١] سووپەرھیرۆ[٢][٣]
مانگا
نووسەرکۆھێ ھۆریکۆشی
بڵاوکەرەوەشوێشا
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی
ڤیز میدیا
دێمۆگرافیاشۆنن
چاپمەنجەمپ کۆمیکس
گۆڤارھەفتانەی شۆنن جەمپ[٤]
گۆڤاری ئینگلیزی
ھەفتانەی شۆنن جەمپ
وەشانی ڕەسەن٧ی تەممووزی ٢٠١٤ – ئێستا
بەرگەکان٢٨
مانگا
My Hero Academia Smash!!
نووسەرکۆھێ ھۆریکۆشی
وێنەکێشھیرۆفومی نێدا
بڵاوکەرەوەشوێشا
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی
ڤیز میدیا
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤارشۆنن جەمپ+
گۆڤاری ئینگلیزی
ھەفتانەی شۆنن جەمپ
وەشانی ڕەسەن٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧
بەرگەکان٥
ئەنیمێ
دەرھێنەر
  • کینجی ناگاساکی[ئ]
  • تۆمۆ ئۆکوبۆ (#39–51)[ا]
  • ماساھیرۆ موکای (#٦٤–)
بەرھەمھێنەر
  • واکانا ئۆکامورا
  • کازوماسا سانجۆبا
  • ھیرۆشی کامێ (#١–١٣)
  • ناوۆکی ئامانۆ (#١–١٣)
  • ھیرۆکازو ھارا (#١–١٣)
  • ناتسومی مۆری (#١–٣٨)
  • ھایاتۆ ساگا (#٣٩–)
  • یۆشیھیرۆ ئۆیابوو (#٣٩–)
  • کۆجی ناگای (#٣٩–)
نووسەریۆسوکێ کورۆدا
ئاوازدانانیوکی ھایاشی
ستودیۆبۆنز
مۆڵەتنامە لە لایەنفەنیمەیشن
میدیالینک
بڵاوبوونەوە ٣ی نیسانی ٢٠١٦ – ئێستا
سووکەڕۆمان
My Hero Academia: School Briefs
نووسەرئانری یۆشی
وێنەکێشکۆھێ ھۆریکۆشی
بڵاوکەرەوەشوێشا
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی
ڤیز میدیا
دێمۆگرافیانێر
چاپمەنJUMP j-BOOKS
وەشانی ڕەسەن٤ی نیسانی ٢٠١٦ – ئێستا
بەرگەکان٤
مانگا
My Hero Academia: Vigilantes
نووسەرھیدێیوکی فوروھاشی
وێنەکێشبێتێن کۆرت
بڵاوکەرەوەشوێشا
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی
ڤیز میدیا
گۆڤار
  • جەمپ گیگا
  • شۆنن جەمپ+
وەشانی ڕەسەن٢٠ی ئابی ٢٠١٦ – ئێستا
بەرگەکان١٠
Original video animation
دەرھێنەرکینجی ناگاساکی
نووسەریۆسوکێ کورۆدا
ئاوازدانانیوکی ھایاشی
ستودیۆبۆنز
بڵاوبوونەوە ٤ی نیسانی ٢٠١٧ ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧
ماوەی پەخشھەر یەکەی ٢٥ خولەک
ئەڵقەکان٢
Original video animation
ستودیۆبۆنز
بڵاوبوونەوە١٣ی شوباتی ٢٠١٩[٦]
ماوەی پەخش٢ خولەک[٧]
مانگا
My Hero Academia: Two Heroes
نووسەر
  • کۆھێ ھۆریکۆشی
  • یۆسوکێ کورۆدا
بڵاوکەرەوەھۆمیشا[٨]
چاپمەنشوێشا ھۆم کۆمیکس
مانگا
My Hero Academia: Team-Up Missions
نووسەریۆکۆ ئاکیاما
بڵاوکەرەوەشوێشا
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی
ڤیز میدیا
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤار
  • جەمپ گیگا (پێشەکی)
  • سایکیۆ جەمپ
وەشانی ڕەسەن٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ – ئێستا
بەرگەکان١
Original net animation
دەرھێنەر
  • کینجی ناگاساکی[ب]
  • ماساھیرۆ موکای
نووسەریۆسوکێ کورۆدا
ئاوازدانانیوکی ھایاشی
ستودیۆبۆنز
مۆڵەتنامە لە لایەنفەنیمەیشن
بڵاوبوونەوە١٦ی ئابی ٢٠٢٠
ماوەی پەخشھەر یەکەی ٢٥ خولەک
ئەڵقەکان٢
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

ئەکادیمیای قارەمانەکەم (بە ژاپۆنی: 僕のヒーローアカデミア، بە ڕۆماجی: Boku no Hīrō Akademia) زنجیرەیەکی مانگای سووپەرھیرۆی ژاپۆنییە لە نووسین و وێنەکێشانی کۆھێ ھۆریکۆشی. زنجیرەدار کراوە لە ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە تەممووزی ٢٠١٤ەوە، و بەشەکانی کۆکراونەتەوە لە ٢٨ بەرگی تانکۆبۆندا بەپێی ئەیلوولی ٢٠٢٠. چیرۆکەکە دەرباروی ئیزوکو میدیۆریایە، کوڕێک کە ھیچ ھێزێکی سەرووسروشتی (کە پێیدەڵێن کویرک) نییە کە زۆربەی جیھان ھەیانە، بەڵام ھێشتا خەون دەبینێت کە ببێتە پاڵەوانێک بۆ خۆی. دواتر لەلایەن ئۆڵ مایت، گەورەترین پاڵەوانی ژاپۆنەوە، ڕاھێنان و چاودێری دەکرێت و کویرکەکەی خۆی دەداتە میدۆریا دوای دۆزینەوەی تواناکانی، و دواتر یارمەتی دەدات تا بچێتە دواناوەندیی پاڵەوانەکانەوە.

مانگاکە کرایە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێ لەلایەن بۆنزەوە. وەرزی یەکەمی لە نیسان تا حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ژاپۆندا پەخشکرا، دوای ئەو وەرزی دووەم لە نیسان تا ئەیلوولی ٢٠١٧، و دواتر وەرزی سێیەم لە نیسان تا ئەیلوولی ٢٠١٨، وەرزی چوارەمیش لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تا نیسانی ٢٠٢٠، و وەرزی پێنجەمیش بڕیارە لە بەھاری ٢٠٢١دا پەخشبکرێت. فیلمێکی ئەنیمەیشن بە ناوی My Hero Academia: Two Heroes لە ئابی ٢٠١٨دا بڵاوکرایەوە. دووەم فیلمی ئەنیمەیشن بە ناوی My Hero Academia: Heroes Rising لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا بڵاوکرایەوە. پلانی فیلمێکی ڵایڤ ئاکشنیش ھەیە لەلایەن لێجنداری ئینتەرتەینمێنتەوە.

زنجیرەکە مۆڵەتنامەی بڵاوکردنەوەی زمانی ئینگلیزی لەلایەن ڤیز میدیاوە ھەیە و دەستیان بە زنجیرەدار کردنی کرد لە کەشکۆڵی مانگای دیجیتاڵیی ھەفتانەی شۆنن جەمپدا لە شوباتی ٢٠١٥. شوێشا دەستی بە بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە کرد لە وێبسایت و بەرنامەی مانگا پڵەس بە زمانی ئینگلیزی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩.

مانگاکە خەڵاتی ھارڤی بردەوە بۆ باشترین مانگا. بەپێی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، مانگاکە زیاتر لە ٢٦ ملیۆن تیراژی ھەبووە لە چاپدا. ھەردوو مانگا و ئەنیمێکە پێشوازییەکی ئەرێنییان لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە لێکراوە، و بە یەکێک لە باشترینەکانی ٢٠١٠کان دانراوە.[٩][١٠][١١]

چیرۆک[دەستکاری]

ئیزوکو میدۆریا تەنھا قوتابییەکی ئاسایی لە قۆناغی ناوەندی بوو لە جیھانێک وەک گۆڤارە نەخشێندراوە ئەمریکییەکان خەڵکی تێدا خاوەنی سووپەر ھێز بوون، لەگەڵ ئەوەی ئەو ھیچ ھێزێکی ناسروشتی نییە و ھەموو کات ھاوڕێکانی گاڵتەی پێ دەکەن بەڵام ئەو ھەر دەیەوێت ببێت بە پاڵەوان، لە یەکێک لە ڕۆژەکان باکۆگۆی ھاوڕێی بینی لەلایەن خراپەکارێکەوە ھێرشی دەکرێتە سەر و ئەویش ھەوڵی ڕزگارکردنی دا، لەو کاتەشدا بەھێزترین پاڵەوانی جیھان ئۆڵ مایت (ALL MIGHT) ئەوەی بینی و بە بوێرێکەی سەرسام بوو و تێکەڵی شەڕەکە بوو، پاشان داوای لێ کرد ببێت بە جێگرەوەی و ھێزەکەی وەربگرێت کە بە وەرگرتنی ھێزەکەی توانی بچێتە ئەکادیمیای یۆھێ کە تایبەتە بە فێرکردنی سووپەر پاڵەوانان.[١٢]

بووارەکانی ڕاگەیاندن[دەستکاری]

مانگا[دەستکاری]

«ئەکادیمیای قارەمانەکەم» بریتییە لە مانگایەکی ژاپۆنی و لە وێنەکێشانی کۆھێ ھۆریکۆشییە. زنجیرەکە لە گۆڤاری شۆنن جەمپ لە تەممووزی ٢٠١٤ دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٧، زنجیرەکە لە سی کتێبی تانکوبون کۆکرایەوە.[١٣]

ئەنیمێ[دەستکاری]

لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، تویتەری تایبەت بە زنجیرەکە ڕایگەیاند کە ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان دەبێتە خاوەنی ئەنیمێیەک و لە بەرھەمھێنانی ستۆدیۆی بۆنزە.[١٤]

ئەنیمێکە لە دەرھێنانی کیجی ناگاساکییە و لە نووسینی یۆسکێ کورۆدایە، شێوەی کەسایەتییەکانیش لەلایەن یوشیکیکۆ ئۆماکوشی دروستکراوە، و مۆسیقاکەش لەلایەن یوکی ھایاشی ئامادە کراوە.[١٥] ئەنیمێکە بۆ یەکەم جار لەسەر MBS و وێستگەی ھێڵە ھەواڵییە ژاپۆنییەکان بە کاتی ٥ی دوای نیوەڕۆ ژاپۆنی ھەموو شەمممەیەک پەخشکرا. گۆرانی سەرەتا "The Day" (بە کوردی: ئەمڕۆ) لە ڕۆڵی Porno Graffittiیە، و گۆرانی کۆتایییش "Heros" (بە کوردی: پاڵەوانان) Brian the sun ڕۆڵەکەی گێڕاوە.

وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ژمارەی سیی ٢٠١٦ لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپدا ڕاگەیەنرا.[١٣] لە ١ی نیسانی ٢٠١٧ لەسەر NTV و YTV بە ھەمان ستافی وەرزی یەکەم پەخشکرا.[١٦]

یارییە ڤیدیۆیییەکان[دەستکاری]

دەربارەی یارییەکی ڤیدیۆیی کە لە ئەنیمێکەوە وەرگیراوە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا.[١٧] یارییەکە لەلایەن Bandai Namco Studioss پێشخراوە و لەلایەن Bandai Namco Entertainment بڵاوکرایەوە و بە Nintendo 3DS کار دەکات و لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە ژاپۆن دەرچوو.[١٨]

گەیشتن بە خوێنەران[دەستکاری]

زۆربەی ئەو نرخاندنانەی کە مانگاکە لە سەرەتایی بڵاوبوونەوەیەوە لە ڕەخنەگران و خوێنەری گۆڤارەکە ئەرێنی بوون، ھەروە‌ھا لەو ڕاپرسییە پێشەنگییانەی کە گۆڤارەکە ئەنجامی دەدات چەند جارێک بووە خاوەنی پلەی یەکەم، لەکاتێکدا کتێبی یەکەم ٧١٬٥٢٥ تیراژی لێ فرۆشرا و بە پلەی حەوتەم لە پۆلاندنەکانی ئۆریکۆن ھەڵبژێردرا.[١٩]

تێبینییەکان[دەستکاری]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Official Website for My Hero Academia". Viz Media. Retrieved October 26, 2017.
  2. ^ "What My Hero Academia Gets About Superheroes that Western Comics Don't". Crunchyroll (بە ئینگلیزی). July 31, 2018. Retrieved November 17, 2018. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "My Hero Academia Superhero Manga's TV Anime Briefly Listed". Anime News Network. Retrieved June 23, 2018.
  4. ^ ماڵپەڕی فەرمی شۆنن جەمپ. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٥ی ئازاری ۲۰۱٨.
  5. ^ "Exclusive: Animax Asia Airs Simulcast of My Hero Academia, Twin Star Exorcists". Anime News Network. March 28, 2016. Archived from the original on April 27, 2016. Retrieved April 6, 2016.
  6. ^ Loo, Egan (November 18, 2018). "My Hero Academia: Two Heroes Film's Bonus 'All Might: Rising' Manga Gets Animated". Anime News Network. Retrieved November 19, 2018.
  7. ^ Peters, Megan (February 13, 2019). "'My Hero Academia' Releases 'All Might Rising' OVA". Comicbook.com. Retrieved February 17, 2019.
  8. ^ "Gekijō-ban Anime Komikkusu "Boku no Hīrō Akademia The Movie Futari no Eiyū"" 劇場版アニメコミックス「僕のヒーローアカデミア THE MOVIE ~2人の英雄~」 (بە ژاپۆنی). Homesha. Retrieved May 5, 2019. ٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :0 نەدراوە
  10. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :1 نەدراوە
  11. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :2 نەدراوە
  12. ^ My Hero Academia | Shonenjump.Com The Worldwide Portal Of Manga From Shonenjump ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ ئ ا ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان دەبێتە خاوەنی وەرزی دووەم. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی ۲۳ی حوزەیرانی ۲۰۱٦). سەردان لە ڕێکەوتی ۲٦ی ئازاری ۲۰۱٨.
  14. ^ ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان دەبێتە خاوەنی ئەنیمێیەک.. ئۆتاکو تییڵ. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٦ی ئازاری ۲۰۱٨.
  15. ^ ئەنیمێی تەلەڤیزیۆنی ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان: ستافە سەرەکییەکان. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٦ی ئازاری ۲۰۱٨.
  16. ^ ڕووداوەکانی ئەنیمێی "ئاکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان" ڕۆڵگێڕە زیادکراوەکان.. کرانچی ڕۆڵ (لە ڕێکەوتی ۲ی شوباتی ۲۰۱۷). سەردان لە ڕێکەوتی ۲٦ی ئازاری ۲۰۱٨.
  17. ^ ساتۆ (لە ڕێکەوتی ۱٨ی تشرینی دووەمی ۲۰۱٥). ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان یارییەکی ڤیدیۆیی بۆ Nintendo 3DS ڕادەگەیەنێت. Siliconera. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٦ی ئازاری ۲۰۱٨.
  18. ^ ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان: شەڕ بۆ ھەمووان بۆ ئیشپێکەری یارییە 3DS.. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی ٤ی نیسانی ۲۰۱٦). سەردان لە ڕێکەوتی ۲۷ی ئازاری ۲۰۱٨.
  19. ^ Japanese Comic Ranking, November 3-9 - News - Anime News Network ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found