٢١ی کانوونی دووەم
ڕواڵەت
(لە 21ی كانوونی دووەمەوە ڕەوانە کراوە)
| << | کانوونی دووەم | >> | ||||
|---|---|---|---|---|---|---|
| ی | د | س | چ | پ | ھ | ش |
| ١ | ٢ | ٣ | ||||
| ٤ | ٥ | ٦ | ٧ | ٨ | ٩ | ١٠ |
| ١١ | ١٢ | ١٣ | ١٤ | ١٥ | ١٦ | ١٧ |
| ١٨ | ١٩ | ٢٠ | ٢١ | ٢٢ | ٢٣ | ٢٤ |
| ٢٥ | ٢٦ | ٢٧ | ٢٨ | ٢٩ | ٣٠ | ٣١ |
| ٢٠٢٦ | ||||||
٢١ی کانوونی دووەم ٢١ەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری زایینی؛ ٣٤٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٤٥ لە ساڵە پڕەکاندا).
ڕووداوەکان
[دەستکاری]- ١٣٢٤ کۆچی هەتاوی – بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی محەممەد و بەشداری ژنان و نوێنەرانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، کۆماری کوردستان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرا. بەو پێیە پێشەوا بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.
- ١٩٢٦ – ڕۆژنامەی ژیان بە چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی خۆی لە شاری سلێمانی، وەشانی خۆی دەستپێکرد.
- ١٩٨٦ – تەرمی ئەیاز یوسف زاخۆیی، هونەرمەندی گەورەی کورد، بە خاک سپێردرا .
- ١٩٩٦ – محەمەد ئەرتان، ئەندامی پارتی ڕەنجی گەل HEP لە باکووری کوردستان، تیرۆر کرا .
- ١٩٩٦ – ڕۆژنامەی ئازادیا وڵات لە کوردستان و تورکیا بە چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی، وەشانی خۆی دەستپێکرد.
لە دایکبوونەکان
[دەستکاری]- ١٩٩٦ – ماڕکۆ ئاسینسۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و پێشووی یانەی ڕیاڵ مایۆڕکای ئیسپانی(٢٠١٣-٢٠١٤)
- ١٩٨٩ - هنرێك مختاریان - یاریزانی تۆپی پێی بەڕەگەز ئەرمەنی و ئێستای یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و پێشووی یانەکانی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی (٢٠١٣-٢٠١٦) و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی (٢٠١٦-٢٠١٨)
مردنەکان
[دەستکاری]- ١٩١٩ - پاشا گۆجۆنگی کۆریا کۆچی دوایی کرد.
- ١٩٢٤ – ولادیمیر ئیلیچ لێنین ڕێبەری یەکێتی کۆمارەکانی شۆڕەوی کۆچی دوایی کرد .
- ١٩٥٠ – جۆرج ئوروڵ نووسەری بەتوانای ئینگلیزی کۆچی دوایی کرد .
- ١٩٩٣ – محەمەد ئەرتان ، ئەندامی پارتی ڕەنجی گەل HEP لە ئێلحی باکوری کوردستان ، تیرۆر کرا .
- ٢٠٠٢ – كچی کوردی دانیشتووی ولاتی سوید فاتیمە شاهینداڵ ، بە هۆی خۆشویستنی کوڕێکی سویدی ، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لە ژێرناوی ناموس پەرەستی کوژرا . (وەکوو سەدان ژن و کچی دیکە ، کە ناویان نازانرێ) .
بۆنەکان
[دەستکاری]بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە January 21 تێدایە.