ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کانوونی دووەمی ٢٠٠٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کانوونی دووەم ٢٠٠٥
عێراق
→ ٢٠٠٠
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ ٢٠٠٥ (کانوونی دووەم) ←

 
ھاوپەیمانی ھاوپەیمانی عێراقی یەکگرتوو ھاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان لیستی عێراقی
دەنگدانی {{{vote_type}}} ٤٬٠٧٥٬٢٩٢ ٢٬١٧٥٬٥٥١ ١٬١٦٨٬٩٤٣
ڕێژەی سەدی ٤٨٫٢٪ ٢٥٫٧٪ ١٣٫٨٪

ڕەنگەکان ھێمای لایەنە براوەکانە لەسەر نەخشەی عێراق

سەرۆکوەزیرانی پێش ھەڵبژاردن

ئەیاد عەلاوی
لیستی عیراقی

سەرۆکوەزیران

ئیبراھیم جەعفەری
ھاوپەیمانی عێراقی یەکگرتوو

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەڕۆژی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ بەڕێوەچوو، لەھەمان ڕۆژدا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. ئەم ھەڵبژاردنە بۆ درووستکردنی حکوومەتێکی ئینتقالی بوو، ٢٧٥ ئەندام مافی ئەوەیان پێدرا کە لەنووسینەوە دەستوورێکی نوێ بۆ عێراق بەشداربن لەدوای دەستێوەردانی دەرەکی و لابردنی دەسەڵاتەکانی سەددام حوسەین.

ھاوپەیمانی عێراقی یەکگرتوو بەڕێبەرایەتی گەورە مەرجەعی شیعەی عێراقی عەلی سیستانی زۆرینەی دەنگەکان بەڕێژەی ٤٨٪ بەدەستھێنا، ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان بەپلەی دووەم توانی ٢٦٪ ڕێژەی دەنگەکان بەدەستبھێنێت، ھەروەھا لیستی عێراقی بەسەرکردایەتی ئەیاد عەلاوی ڕێژەی ١٤٪ دەنگەکانیان بەدەستھێنا. لەکۆی گشتی ١٢ حیزب توانیان کورسی پەرلەمان بەدەستبھێنن.

ڕێژەی بەشداریکردنی سوننەی عەرەب کەمبوو لەم ھەڵبژاردنەدا، لە پارێزگای ئەنبار تەنیا ٢٪ خەڵک بەشداربوون> لەکاتی ھەڵبژاردنەکە زیاتر لە ١٠٠ ھێرشی چەکداری ڕوویدا، بەلانی کەم ٤٤ کەس کووژران کە نۆ کەسی خۆکووژبوون بە بۆمب، لەنێو قوربانییەکان ٢٠ کەس لە بەغدای پایتەخت بوون.

پێشھاتەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]