لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥

|
→ ٢٠٠٥ (کانوونی دووەم)
|
١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥
|
٢٠١٠ ←
|
|
|
|
Colours denote which party won the most votes in every governorate
|
|
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەژێر دەستووری عێراقی ١٥ی تشرینی یەکەم، لەڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەم ھەڵبژاردنەکە بەڕێوەچوو بۆ ھەڵبژاردنی ٢٧٥ ئەندام پەرلەمان بۆ نوێنەرایەتیکردنی خەڵکی عێراق.
ھەڵبژاردنەکە بەڕێوەچوو لەژێر سیستەمی لیست، کەتیایدا دەنگدەر دەیتوانی حیزب و کاندید ھەڵبژێرێت. ٢٣٠ کورسی بەپێی ژمارەی دەنگدەرە تۆماربووەکان دابەشکرا بەسەر ١٨ پارێزگای عێراق و لەنێویشاندا ٥٩ کورسی بەر شاری بەغداد کەوت.[١] ئەو ٤٥ کورسییەی دەمێنێتەوە بەپێی سیستمی ڕێژەیی دەنگی حیزبەکان و دەنگدانی دەرەوەی عێراق دیاری کرا. ڕێژەی ٢٥٪ کورسییەکان بۆ ژنان دیاریکرا وەک کەمترین ڕێژە.[٢] گۆڕانکاری لەسەر یاساکانی ھەڵبژاردن وایکرد کە عەرەبی سونە سەنگیان بەرزترببێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لەھەڵبژاردنی پێشووتر بایکۆتیانکردبوو لەچەند پارێزگایەک.
1The KIU contested the previous election as part of the main Kurdish alliance.