بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٤٦-١٩٤٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو لەنێوان ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ بۆ ١٠ی ئازاری ١٩٤٧.[١]

باکگراوەند

[دەستکاری]

لەماوەی حوکمڕانی حکوومەتەکەی تۆفیق سوەیدی (شووبات - حوزەیرانی ١٩٤٦)، یاسای ھەڵبژاردنی ١٩٢٤ ھەموارکرایەوە و ژمارەی کورسییەکان پەرلەمان بۆ ١٣٨ کورسی بەگوێڕەی ناوچەی جیاجیای ھەڵبژاردنەکان دابەشکرا.[٢] ئەم ھەڵبژاردنە لەلایەن حکوومەتەکەی نووری سەعید بەڕێوەدەچوو، بۆیە پێنج حیزب لەنێویاندا لیبرالەکان، یەکێتیی نەتەوەیی، ئازادی نیشتمانی، حیزبی شیوعی، و پارتی گەل بایکۆتی ھەڵبژاردنەکەیانکرد بەھۆکاری دەستێوەردانی حکوومەت لەپڕۆسەی ھەڵبژاردن.[١][٢][٣][٤]

ئەنجامەکان

[دەستکاری]

لایەنگرانی حکوومەت ھەڵبژاردنەکەیان بردەوە.[٢] دوو حیزبی ئۆپۆزسیۆن واتە حیزبی ئازادی عێراقی و حیزبی دیموکراتی نەتەوەیی، ھەریەکەیان پێنج کورسیان بەدەستھێنا.[٣] پەرلەمانی نوێ لە ١٧ی ئازاری ١٩٤٧ کۆبوویەوە، عەبدولعەزیزی قەساب وەک سەرۆک پەرلەمان[٢] و ساڵح جابر بۆ پێکھێنانی حکوومەت ھەڵبژێردران. حکوومەتی نوێ لە ڕۆژی ٢٩ی ئازاری ١٩٤٧ پێکھات.[٥][٦]

پاشھاتەکان

[دەستکاری]

لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٤٨ لەعێراق لەدژی نوێکردنەوەی ڕێککەوتننامەی عێراقی و ئەنگلۆ، ساڵح جابر لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ دەستی لەکارکێشایەوە.[٧][٨][٩] محەممەد سەدر لە ٢٠ی شووباتی ١٩٤٨ حکوومەتی نونێی درووستکرد، ئەم ڕووداوە وایکرد لایەنی ئۆپۆزسیۆن بەھێزتربن.[١٠] پەرلەمانی عێراق لە ٢٠ی شووباتی ١٩٤٨ جارێکیتر ھەڵوەشایەوە لەپێناو ھەڵبژاردنێکی نوێ و بەشداریکردنی حیزبی زیاتر.[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «الإنتخابات النیابیة لسنة ١٩٤٧.. تجاوزات وانتقادات». Al-Mada. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. 1 2 3 4 «تطور نظم الانتخابات النیابیة فی العراق». Dorar al-Iraq.[بەستەری مردوو]
  3. 1 2 Nohlen، Dieter (٢٠٠١). Elections in Asia and the Pacific: A Data Handbook: Volume I: Middle East, Central Asia, and South Asia. UK: Oxford. لاپەڕە ١٠٠-١٠١.
  4. «العراق فی مثل ھذا الیوم: انسحاب الحرکة الوطنیة من انتخابات ١٩٤٧». Al-Mada.[بەستەری مردوو]
  5. «Iraq 1932-Present». University of Central Arkansas.
  6. «کیف اغلق حزب الشعب سنة ١٩٤٧؟ وکیف شارک فی انتخابات ١٩٤٨؟». Al-Mada. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. «وثبة کانون الثانی ١٩٤٨ فی ذکراھا.. کیف الغیت المعاھدة الجدیدة.. وکیف اطیح بوزارة صالح جبر؟». Al-Mada. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. «محمد الصدر وانتخابات ١٩٤٨». Al-Mada. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. «الجواھری وأحلامە النیابیة.. الشاعر الکبیر وسعیە لمجلس النواب سنة ١٩٤٧». Al-Mada. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. «Iraq: Legal history and traditions». Library of Congress.
  11. «من تأریخ الانتخابات فی العراق.. ھل تدخلت وزارة الداخلیة فی انتخابات ١٩٤٨؟». Al-Mada. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.