ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٣٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٣٠
Kingdom of Iraq
→ ١٩٢٨
٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٠ ١٩٣٣ ←

 
پارت حیزبی پەیمان حیزبی گەل (عێراق, ١٩٢٥-١٩٣٠)
ڕێژەی سەدی ٧٩٫٥% ١٥٫٩%

سەرۆکوەزیرانی پێش ھەڵبژاردن

نووری سەعید
حیزبی پەیمان

Subsequent PM

نووری سەعید
حیزبی پەیمان

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٠ بەڕێوەچوو. بۆ ھەر ٢٠ ھەزار دەنگدەری نێر ئەوا پەرلەمانتارێک ھەڵدەبژێردرا. ھەڵبژاردەکە بۆ سێیەمین خوولی پەرلەمانی عێراق بوو.

لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکەدا نووری سەعید بوو بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی توانی ٧٥ کورسی پەرلەمان مسۆگەربکات و ئەم ژمارەیە ٢٥ کورسیشی زیاتربوو لە ژمارەی کورسی پێویست بۆ پێکھێنانی حکوومەت. پارتی گەل کەحیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی بوو، لەم ھەڵبژاردنەدا بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی بە لەدەستدانی ٩ کورسی، لەئەنجامی ئەوەش بوونە کەمینەیەک لە پەرلەمانی عێراق. لەپاڵ ئەوانەشدا کەسە سەربەخۆکان پێنج کورسیان لە پەرلەمانی عێراق بەدەستھێنا.

هەڵبژاردن[دەستکاری]

بەپێی یاساکانی ساڵی ١٩٢٥، هاونیشتمانی نێری عێراقی کە تەمەن لەسەرووی ١٨ ساڵبێت مافی دەنگدانی هەیە. سیستمی هەڵبژاردن بەپێی سیستەمی نا ڕاوستەوخۆ بوو واتە دەنگدەر کاندیدی هەڵنەدەبژرارد و تەنیا ئەو حیزبەی کە زۆرینەی دەنگ بەدەستدەهێنێت دەتوانێت حکوومەت پێکبهێنێت.

ئەنجامەکان[دەستکاری]

ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە بەمشێوەیەبوو:[١]

حیزب سەرکردە ئەندام پەرلەمان
گشتی ئاست ڕێژە (%)
گرووپی دەسەڵات (حیزبی پەیمان) نووری سەعید ٧٠ ٧٩٫٥%
حیزبی گەل یاسین ھاشمی ١٣ –٩ ١٥٫٩%
سەربەخۆکان ٥ ٥٫٦%
گشتی ٨٨ ٠ ١٠٠%

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Al-Hassani (1982), Part 3, p. 86