ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٣٦-١٩٣٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٣٦-١٩٣٧
Kingdom of Iraq
→ ١٩٣٥
١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦–
٢٠ی شووباتی ١٩٣٧
کانوونی یەکەمی ١٩٣٧

لەکۆی ١٠٨ کورسی پەرلەمان
٥٥ کورسی پێویستە بۆ زۆربنە
  پارتی یەکەم پارتی دووەم
 
سەرکردە بەکر سدقی جەعفەر ئەبو تیمام
پارت دەستەی دەسەڵات (بەڕێبەرایەتی بەکر سدقی) چاکسازی جەماوەری
دوا ھەڵبژاردن -
کورسییەکان ٣٠ ١٢
گۆڕانی کورسی نوێ نوێ

سەرۆکوەزیرانی پێش ھەڵبژاردن

حیکمەت سولەیمان

سەرۆکوەزیرانی داهاتوو

حیکمەت سولەیمان

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦ تاکوو ٢٠ی شووباتی ١٩٣٧ بەڕێوەچوو.[١][٢]

باکگراوەند[دەستکاری]

دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ١٩٣٦ بەسەرکردایەتی بەکر سدقی، ناکۆکی کەوتە نێو پەرلەمان لەلایەن سەرۆکوەزیرانی پێشوو یاسین هاشمی هەروەها کاریگەری سەربازی بەسەر بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران حیکمەت سولەیمانەوە دیاربوو، ئەمەش وایکرد ناکۆکییەکان لە پەرلەمان چارەسەرنەبن تاکوو ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٦.[١][٣][٤] بڕیاری هەڵبژاردنی نوێ درا بۆ کانوونی یەکەمی ١٩٣٦ و ئەم هەڵبژاردە تەواوبوو لە ٢٠ی شووباتی ١٩٣٧.

ئەنجامەکان[دەستکاری]

لایەنگرانی دەستەی کودەتا بەسەرکردایەتی بەکر سدقی لەگەڵ ئەندامانی حیزبی چاکسازی جەماوەری چەپڕەو هەڵبژاردنەکەیان بردەوە و دەنگی زۆرینەیان بەدەستهێنا بۆ پێکهێنانی حکوومەت. هەردوو گرووپەکە پشتگیری حیکمەت سولەیمانیان کرد بۆئەوەی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق.

پاشهاتەکان[دەستکاری]

بەکر سدقی و سەرکردەیەکی دیکەی کودەتاکە لە ١٢ی ئابی ١٩٣٧ لە مووسڵ تیرۆرکران. دواتر حیکمەت سولەیمان پشتگیرییەکەی نەما و ناوبراو لە ١٧ی ئابی ١٩٣٧ دەستی لەکارکێشایەوە.[٥] لە ٢٦ی ئابی ١٩٣٧، پەرلەمان هەڵوەشایەوە و هەڵبژاردنێکی دیکە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٧ ئەنجامدرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Al-Hassani, Abdul Razzaq. Modern History of Iraq, Vol 3.
  2. ^ "من ذكريات نائب في العهد الملكي..ماذا كان يفعل برلمان الثلاثينيات". Algardenia. Archived from the original on 27ی Decemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ Al-Hassani, Abdul Razzaq (1953). History of Iraqi Governments during the Monarchy, Vol 4. Sidon, Lebanon: Al-Irfan. pp. 221–241.
  4. ^ "كيف جرت الانتخابات النيابية في ظل انقلاب بكر صدقي؟". Almada. Archived from the original on 15ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "ازمة سياسية وسقوط وزارة الانقلاب سنة 1937". Almada. Archived from the original on 21ی Januaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.