ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٣٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٢٩ی نیسانی ١٩٣٩ بەڕێوەچوو.[١][٢]

باکگراوەند[دەستکاری]

بەهۆی فشاری چەند جەنەراڵێکی سەربازی و نووری سەعید، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتە جەمیل مەدفەعی دەستی لەکارکێشایەوە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٨.[٣][٤] نووری سەعید حکوومەتێکی نوێی پێکهێنا، بەڵام هێشتا بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکان دڵسۆزیان بۆ مەدفەعی مایەوە. مەلیک غازی دەستێوەردانی کرد و پەرلەمانی لە ٢٣ی شووباتی ١٩٣٩ هەڵوەشاندەوە، نووری سەعید ئەمەی بەپلانی لایەنگرانی بەکر سدقی لێکدایەوە.

لە ٤ی نیسانی ١٩٣٩، مەلیک غازی لەڕووداوێکی هاتووچۆ مرد.[٤][٥][٦][٧][٨] شازادەی جێنسشین فەیسەڵ زۆر بچووک بوو بۆئەوەی تەختی شاهانە بگرێتەدەست، بەمەش ڕوون نەبوو کە کێ ئەو دەسەڵاتە وەردەگرێت. شاژن عالیەی کچی عەلی شایەتی ئەوەیدا کە مەلیک غازی دەیویست برای شاژن کەناوی عەبدولڵا بوو دەسەڵات بگریتە دەست، زۆر کەس گومانی هەبوو لەسەر ئەم قسەیە بەڵام دواتر هەربەپێی ئەو شایەتییە دەسەڵات درا بە عەبدوڵڵا. ئەم بڕیارە لەلایەن نووری سەعیدەوە پشتگیری دەکرا و عەبدوڵڵای وەک هاوپەیمانێکی خۆی دەبینی، بەتایبەت کاتێک پێش ئەوە هەواڵ هەبوو کە هەڵبژاردنەکان لە بەهاری ١٩٣٩ دەکرێت و بۆئەمەش نووری ئەوەی وەک پاڵپشتییەک بۆخۆی دەبینی.

ئەنجامەکان[دەستکاری]

دواتر لە ٢٩ی نیسان، هەڵبژاردن ئەنجامدرا بۆ پەرلەمان و لە ١٢ی حوزەیران ئەنجامەکان ڕاگەیەندرا کە نووری سەعید براوەی زۆرینەی دەنگەکانە.[١][٢] نووری سەعید دووبارە بوویەوە بە سەرۆکوەزیران لەگەڵ هێز و پاڵپشتییەکانی زیاتر.

پاشهاتەکان[دەستکاری]

لەگەڵ دەستپێکی جەنگی جیهانی دووەم، نووری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیای نازی پچڕاند، و باڵیۆز و دیپلۆماتکارەکانی لە بەغداد دەرکرد. ڕێگای بە سووپای ئینگلیزدا کە خاکی عێراق بەکاربهێنن، لەگەڵ ئەوانەشدا شەڕی دژ بە ئەڵمان ڕانەگەیاند.[٤][٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "من ذاكرة التاريخ: اسرار مقتل الملك غازي". Ahewar الحوار المتمدن. Archived from the original on 7ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ ئ ا "نوري السعيد رجل المهمات البريطانية الكبرى ـ الحلقة السابعة". AlWatan Voice. Archived from the original on 30ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ Al-Hassani, Abdul Razzaq (1952). History of Iraq Governments vol 5, pp44-45 تاريخ الوزارات العراقية في العهد الملكي.
  4. ^ ئ ا ب Cole, Juan. "Iraq in 1939: British Alliance or Nationalist Neutrality toward the Axis?". Britain and the World. Vol 5, Issue 2. Archived from the original on 4ی Februaryی 2019. Retrieved 14ی Augustی 2019. {{cite journal}}: |volume= has extra text (help); Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  5. ^ "عباس الخفاجي: كيف أصبح عبد الأله وصيا على عرش العراق؟". Rai AlYaoum. Archived from the original on 25ی Aprilی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "في ذكرى مصرع الملك غازي 4 نيسان 1939 .. الاسرة المالكة وفاجعة مقتل الملك". Algardenia.
  7. ^ ئ ا Al-Hassani, Abdul Razzaq (1952). History of Iraq Governments Vol 5 تاريخ الوزارات العراقية في العهد الملكي.
  8. ^ "Iraq (1932-Present)". University of Central Arkansas — UCA.