ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠١٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە ٧ی ئازاری ٢٠١٠ ئەنجام درا کە پێکھاتبوو لە ٣٢٥ کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەران. لیستی ئەلئێراقییە بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی براوەی ھەڵبژاردنەکە بوو بە بەدەستھێنانی ٩١ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەدوایدا لیستی دەوڵەتی یاسای نوری ئەلمالیکی بە ٨٩ کورسی پاشان ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعە بە ٧٠ کورسی و ھاوپەیمانی کوردستانی بە ٤٣ کورسی سێیەم و چوارەمی ھەڵبژاردنەکە بوون. لیستی گۆڕانیش 8 کورسی بەدەست هێنا