ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٤٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو لەنێوان ٢٠ی ئاب بۆ ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣.[١][٢]

باکگراوەند[دەستکاری]

هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمان لەساڵی ١٩٤٣ بوو، ئەمجارەیان لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٤٣ لەدوای تەواوبوونی ٤ ساڵی خۆی پەرلەمان لەکارەکانی وەستا..[١][٣] نووری سەعید و دەستەکەی لە حکوومەت ئامادەکارییان دەستپێکرد بۆ هەڵبژاردنی نوێ.

ئەنجامەکان[دەستکاری]

زۆربەی ئەندامپەرلەمانەکان دووبارە هەڵبژێردرانەوە و ٢٦ ئەندام پەرلەمانی نوێش هەڵبژێردران بۆ پەرلەمان.[١] پەرلەمانە نوێیەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٤٣ کۆبوویەوە. هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٣ بوو کە بۆئەم پۆستە محەممەد ڕەزا شەبیبی هەڵبژێردرا، کە ڕکابەری سەلمان ئەلبەراکی کرد بۆ ئەم پۆستە و تیایدا محەممەد شەبیبی براوەبوو بە ٧٣ دەنگ بەرامبەر بە ٦٤ دەنگ.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Abdul Razzaq Al-Hassani (1953) History of Iraqi Governments, Vol 6, Al-Irfan Press, pp136–159
  2. ^ Dieter Nohlen, Florian Grotz & Christof Hartmann (2001) Elections in Asia: A data handbook, Volume I
  3. ^ Abdul Razzaq Al-Hassani Modern History of Iraq, Vol 3